له باره‌ی بێ ئومێدیه‌وه
له‌وتارێكی پێشوومدا، پێشنیاری ئه‌وه‌م كردبوو، حزبه‌كانی كوردستان، ئه‌وانه‌ی سكاڵایان له‌سه‌ر ساخته‌كاری هه‌یه‌و به كرده‌وه له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدان و به‌وانه‌شه‌وه كه به حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات هه‌ژمارئه‌كرێن، هه‌موویان له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌ش به‌یه‌ك بگه‌ن. دواجار هه‌ستم كرد، ئه‌و پێشنیاره قسه‌ی تر هه‌ڵئه‌گرێ، به‌تایبه‌ت له‌ڕوانگه‌ی تێزی بێ ئومێدكردن و پێش‌گرتن به‌و بێ ئومێدكردنه، كه هه‌ر له‌م دووسێ ڕۆژه‌دا چه‌ند وتارێك له‌باره‌یه‌وه بڵاوكراونه‌ته‌وه. به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی تا ئێستا له‌وباره‌وه خوێندومه‌ته‌وه به‌ته‌واوی به سیاسی كراوه‌و بگره وه‌ك به‌شێك له‌ململانێی سیاسی گرێ‌دراو به‌م قۆناخه ته‌ماشا ئه‌كرێ و ته‌واوی بێ ئومێدبوون به شێوازی حوكمڕانییه‌وه گرێ ئه‌درێته‌وه‌و ئۆباڵه‌كه‌ی به‌ته‌نیا ئه‌خرێته ئه‌ستۆی حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات و شێوازی حوكمڕانی، كه بێگومان شێوازی حوكمڕانی جێی سه‌رنج و ڕه‌خنه‌یه، ئه‌م باسه پتریش به ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م دواییه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه، كه زۆربه‌ی حزبه‌كان سكاڵا له‌ساخته‌كاری ئه‌كه‌ن تیایدا. سه‌رنجی یه‌كه‌م و بگره ئه‌و ڕه‌خنه‌یه‌ی ئه‌شێ ڕووبه‌ڕووی ئه‌و مامه‌ڵه‌كردنه بكرێته‌وه له‌باره‌ی (بێ ئومێدبوونی كۆمه‌ڵگا) دوو مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌كیه، یه‌كه‌میان: ئه‌و چه‌ند نووسینانه‌ی له‌وباره‌وه بڵاوكراونه‌ته‌وه چونكه كاردانه‌وه‌ی ده‌ست به‌جێن به‌رامبه‌ر به ڕووداوێكی دیاریكراو، بۆیه بواری ئه‌وه‌ی زۆره كه كه‌لێن و كێماسی زۆری له‌میتۆدی خوێندنه‌وه‌كه‌ی تیابێ و به ئه‌ندازه‌ی پێویست لێكدانه‌وه‌یه‌كی ورد‌و زانستی نه‌بێت. دووه‌میان: بێ ئومێدبوون به‌ته‌نیا زاده‌ی یه‌ك ڕووداوی سیاسی نییه، وه‌ك چۆن به‌ته‌نیا زاده‌ی زنجیره‌یه‌ك ڕووداوی سیاسیش نییه، به‌ڵكو ئه‌مه دیارده‌یه‌كی سۆسیۆلۆژی فره ڕه‌هه‌نده، بۆیه ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له باسكردن و لێتۆژینه‌وه لێی دۆزینه‌وه‌ی فاكته‌رگه‌لی ئه‌و دیارده‌یه‌یه، ئه‌بێ له‌ڕووانگه‌ی كۆمه‌ڵناسی، كۆمه‌ڵناسی سیاسی و كۆمه‌ڵناسی ئابووری و كۆمه‌ڵناسی كلتوریش لێی بكۆڵرێته‌وه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م دیارده‌یه به‌ته‌واوی گرێ بدرێ به كار‌و كاردانه‌وه سیاسیه‌كانه‌وه، ئه‌وا ناتوانێ بمانگه‌یه‌نێته سه‌رچاوه‌ی دیارده‌ی بێ ئومێدبوونی كۆمه‌ڵگا. بۆیه ئه‌و باس و خواسه‌ی له‌و باره‌وه ئێستا له‌ئارادایه، لای من ته‌نیا كاردانه‌وه‌یه‌كی سیاسیه، كه ڕه‌نگه له‌هه‌ندێ ڕووه‌وه كار (ئاكشن)ی سیاسیش بێ. ئه‌مه باسێكی قووڵ و فراوانه و كارله‌سه‌ركردنی ووردو فراوان و زانستیشی ئه‌وێ، سوپاس بۆ ئه‌وانه‌ی ئه‌م باسه‌یان جوڵاند، ئه‌گه‌ر له گۆشه‌نیگایه‌كی ته‌واو سیاسیش بێ.
به‌ر له‌هه‌موو شتێك بۆئه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته گرنگه له‌فه‌زای تیۆرییه گشتییه به‌رده‌سته‌كاندا كورت نه‌كه‌ینه‌وه، پێویست به به‌دواداچوونێكی زانستیانه‌ی مه‌یدانی ئه‌كا، واتا پێویست ئه‌كا وه‌ك پێداویستی لێكۆڵینه‌وه‌و لێتۆژینه‌وه، به‌دوای ئه‌وه‌دا بگه‌ڕێین داخۆ ئه‌وانه‌ی بێ ئومێدبوون چ توێژێكی كۆمه‌ڵگای كورده‌وارین؟ له‌كامه توێژی ته‌مه‌ن دان؟ ئایا ئه‌وانه‌ن كه گه‌ره‌كیان بوو له‌م گه‌مه دیموكراسیه‌دا (هه‌ڵبژاردن) نه‌خشه‌ی سیاسی و دنیای كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستان به قازانجی دنیابینی یاخۆ ئه‌نگێزه‌و خه‌ون وخولیاكانی خۆیان هه‌ڵگێڕنه‌وه‌و دواجار به‌هۆی ده‌سكاری كردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن، وه‌ك لایه‌نه سیاسیه ناڕازیه‌كان بانگه‌شه‌ی بۆ ئه‌كه‌ن ئه‌وه‌یان بۆ نه‌كرا؟ یان ئه‌وانه‌ن، كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه بڕیاری خۆیانیان دابوو كه به‌شداری نه‌كه‌ن. خۆ ئه‌گه‌ر بێ ئومێدبووه‌كان له‌توێژی لاوان بن و باسه‌كه به توندی بچێته‌وه سه‌ر ململانێ و بگره به‌ریه‌ك كه‌وتنی نه‌وه‌كان، ئه‌وه بێگومان وێڕای پێویستیمان به (مسح)ێكی مه‌یدانی له‌ناو خودی ئه‌و نه‌وانه‌دا، ئه‌وا پێویست به‌وه ئه‌كا، كه ته‌نیا له‌ناو به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆندا به‌دوای پێدراو و داتاكاندا نه‌گه‌ڕێین، به‌ڵكو ئه‌بێ له‌به‌ره‌كه‌ی تریش، واتا له‌ناو پارته سیاسییه دێرینه‌كانیشدا به‌دوایدا بگه‌ڕێین، چونكه به‌شێوه‌ی جیاجیا ململانێ و بگره به‌ریه‌ك كه‌وتنی نه‌وه‌كان له‌وێشدا هه‌یه، وه‌ك چۆن له‌ناو ئه‌و حزبانه‌شدا، كه خۆیان به حزبی مۆدێرن و شێوه‌جیاواز له‌حزبایه‌تی ئه‌ناسێنن، ململانێی نه‌وه‌كان هه‌یه، هه‌ر له‌و نووسینانه‌ی په‌یوه‌ست بوون به ڕه‌خنه ناوخۆییه‌كانیان، كه هه‌ندێكیان بڵاویش كراونه‌ته‌وه، نیشانه‌و ئاماژه‌كانی ئه‌و ململانێیه له‌ناو ئه‌و جۆره حزبانه‌شدا ئه‌بینین. بۆیه ئه‌گه‌ر ئامانج له‌باسكردنی ئه‌و دیارده‌یه په‌یوه‌سته به ململانێی نه‌وه‌كانه‌وه ئه‌وا پێویست ئه‌كا دیارده‌كه به‌سه‌ر به‌ره‌ی حزبه‌كاندا دابه‌ش نه‌كرێ، خۆئه‌گه‌ر باسه‌كه‌ش په‌یوه‌ست ئه‌كرێ به ململانێ و به‌ریه‌ك كه‌وتنی حزبه سیاسیه‌كان و مۆدێله‌كانی ئه‌وا ئه‌بێ له‌هه‌ر نوسینێكی په‌یوه‌ست به‌م باسه دان به‌وه‌دا بنرێ، كه ئه‌نگێزه‌و ئامانجی لێكۆڵینه‌وه‌و نووسینه‌كان سیاسی ڕووته. هه‌ر چه‌نده زه‌حمه‌ت و ناڕاسته كه سیاسه‌ت له‌مه‌وداكانی تری فه‌لسه‌فه‌و كۆمه‌ڵناسی و هیتر و هیتر دووربگیرێت .
سه‌باره‌ت به ململانێی نه‌وه‌كان، له‌كوردستان، بگره له‌كۆمه‌ڵگاكانی تریشدا دوو ئاراسته‌ی سه‌ره‌كی هه‌ن بۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كردنی وه‌ك دیارده‌یه‌كی سۆسیۆلۆژی، یه‌كه‌میان به‌و ئاراسته‌یه لێكدانه‌وه‌و بگره به‌رنامه‌ڕێژی ئه‌كا، كه نه‌وه‌كان به‌دووهێڵی ته‌ریبدا ئه‌ڕۆن و هه‌رگیز وه‌ك دوو ئاراسته به‌یه‌ك ناگه‌ن و پنت یان خاڵێكی به‌یه‌ك گه‌یشتنیان نییه و هه‌ر ئه‌بێ به‌ریه‌ك بكه‌ون و دواجار یه‌كێك یه‌كێك بسڕێته‌وه، كه سه‌ره‌نجام، دره‌نگ یا زوو ئه‌و نه‌وه‌یه له‌گۆڕه‌پان ده‌رئه‌چێ كه به‌نه‌وه‌ی كۆن ئه‌ناسرێ له‌ڕووی ته‌مه‌نه‌وه، به‌ڵام زۆر جار ئه‌وانه‌ی لایه‌نگری ئه‌و ئاراسته‌یه‌ن ئه‌وه‌یان له‌بیر ئه‌چێته‌وه، كه‌هیچ نه‌وه‌یه‌ك نه‌مر نییه، به‌و نه‌وانه‌شه‌وه كه ئێستا وه‌چه‌ی نوێن، ئه‌مه به‌ڵگه نه‌ویستێكی بایۆلۆژیه. ئاراسته‌كه‌ی تر ئه‌و ئاراسته‌یه‌یه، كه پێی وایه ئه‌بێ نه‌وه‌كان له‌خاڵێكدا به‌یه‌ك بگه‌ن، چونكه جیاوازی دنیابینی و ئه‌نگێزه‌و خولیا گه‌رچی زۆریش جیاواز‌و بگره دژ به‌یه‌كیش بن له‌یه‌ك پانتایی و ژینگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و كلتوریدا ئه‌ژین، خێزان بكه به نموونه دایك و باوك به دنیابینی تایبه‌ت به‌خۆیان له‌گه‌ڵ كوڕ و كچه‌كانیان به دنیابینی جیاواز له‌دایك باوك له‌بنمیچی یه‌ك خانوو و ماڵدا ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن، بۆ نموونه له‌هه‌ولێر باوك ئێواران ئه‌چێته‌وه چایخانه‌یه‌كی هاوشێوه‌ی چایخانه‌ی عه‌نته‌ر و كوڕ‌و كچه‌كانیشی ئه‌چنه كافێی باربێرا. به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه دواجار له‌چه‌ند پانتاییه‌كی جوگرافیدا یه‌ك ئه‌گرنه‌وه، پانتایی ئه‌و شه‌قامه‌ی هه‌ردولایان به‌سه‌ریدا ئه‌ڕۆن و هه‌روه‌ها جوگرافیای ماڵ، وه‌ك چۆن هه‌ردوو لاشیان یه‌ك یاسای هاتووچۆ ئه‌یانگرێته‌وه‌و یه‌ك خێزانیش كۆیان ئه‌كاته‌وه‌و ئه‌و پۆلیسانه‌ش كه كاروباری ترافیك بۆ هه‌ردوو لایان ڕێك ئه‌خه‌ن، یه‌ك جۆر یۆنیفۆڕمیان هه‌یه.
من بۆخۆم ئاراسته‌ی دووه‌م به ڕاست و بگره به په‌رۆشی كۆمه‌ڵگا ئه‌بینم، به په‌رۆشی بۆ وه‌چه‌ی لاوانیش، كه كار بۆ به‌رده‌وامبوونی دوو ئاراسته‌ی ته‌ریبی هه‌رگیز به‌یه‌ك نه‌گه‌یشتوو ناكا و بگره به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی پنتی هاوبه‌شی نێوان نه‌وه‌كاندا ئه‌گه‌ڕێ و به‌هه‌مان شێوه‌ش به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی پنتی به‌یه‌ك گه‌یشتنی حزب و ئاراسته سیاسیه‌كانیشدا ئه‌گه‌ڕێ، به‌تایبه‌ت بۆ كوردستان كه ئێستا و ئاینده‌شی پێویستی قووڵی به به‌یه‌ك گه‌یشتن هه‌یه، نه‌ك به‌ریه‌ك كه‌وتن.
مادام باسه‌كه‌مان په‌یوه‌ستكراوه به مه‌سه‌له‌ی گه‌مه‌یه‌كی دیموكراسیه‌وه، كه هه‌ڵبژاردنه كۆتایی ووتاره‌كه‌م به قسه‌یه‌كی كۆمه‌ڵناسێكی عیراقی دێنم كه توێژه‌ره له‌زانكۆی (كافۆسكار)ی ئیتاڵیا به‌ناوی (عادل جه‌بار) كه ئه‌ڵێ: ئێمه له واقیعێكدا كه ناڕه‌زایه‌تی و ڕقی تیایه، له‌قۆناخێكی (دیموكراسی سارد)دا ئه‌ژین، له‌گه‌ڵ كه‌مێك له‌به‌شداری.
18 \ 5 \ 2018
هه‌ولێر