ده‌لاله‌ته‌كانی پرۆتۆكۆله گه‌وره‌كه
واژۆكردنی یه‌كه‌مین پرۆتۆكۆلی نوسراوی ڕاگه‌یه‌نراوی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، ڕووداوێكی جومگه‌یی هه‌ره گرنگی نێو سیاقی خه‌باتی كورده به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی یه‌كجاره‌كی و دروست كردنی قه‌واره‌یه‌كی خاوه‌ن سه‌روه‌ری بۆ كورد له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا.
ئێمه بۆ ئه‌وه‌ی له‌بایه‌خ و گرنگی ئه‌و هه‌نگاوه تێبگه‌ین، پێویسته به‌ر له‌هه‌رشتێك دوور بكه‌وینه‌وه له‌هه‌ناسه‌ی حیزبایه‌تی و ململانێی لۆكاڵی، به‌ڵكو پێویسته له‌دیدگا فه‌رمی و یاسایی و ده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه سه‌رنجی هه‌نگاوه‌كه بده‌ین. هه‌ر له‌وێشه‌وه له‌و گرێیه بدوێین كه ئێستا هه‌ندێك له ده‌نگه‌كانی ناو كوردستان كردویانه‌ته له‌كه‌یه‌ك و ده‌یده‌نه‌وه به‌گوێی خه‌ڵكی كوردستاندا، ئه‌ویش ئه‌و لێدوانه‌ی "جۆن كێربی" وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكایه كه گوتی: ئه‌مریكا هاوكارییه‌كانی له‌ڕێگه‌ی به‌غداوه به‌كوردستان ده‌گه‌یه‌نێت.
هه‌ندێك پێیان وایه ئه‌و لێدوانه كه‌مكردنه‌وه‌ی بایه‌خی پرۆتۆكۆله‌كه نیشان ده‌دات و، به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌توندی كوردی به‌به‌غداوه گرێ داوه‌ته‌وه.
بۆ ڕه‌واندنه‌وه‌ی ئه‌و خراپ حاڵی بوونه، پێم وایه ئه‌م خاڵانه وه‌ك تێبینی ڕه‌چاو بكرێن بایه‌خی خۆیان ده‌بێت:
یه‌كه‌م: ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان هه‌ولێر و واشنتۆن، له‌گه‌ڵ په‌نتاگۆندا واژۆكراوه، هه‌ر ئه‌و لایه‌نه ئه‌مریكیه‌ش سپۆنسه‌ری كێشه‌ی كورد ده‌كات. به‌ڵام لێدوانه‌كه‌ی كێربی، لێدوانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌یه، هه‌موو چاودێران و شاره‌زایانی كاروباری ئه‌مریكاش ئه‌وه باش ده‌زانن كه دیدوتێڕوانینی په‌نتاگۆن و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له‌زۆرێك دۆسیه‌ی جیهانیدا ناته‌بایه و ناكۆكن له‌سه‌ر زۆر جوڵه‌ی ئه‌مریكا. بۆیه جیاوازییه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ش به‌و پێوه‌ره شتێكی سروشتییه و ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندی به په‌یوه‌ندی كلاسیكی نێوان ئه‌و دوو دامه‌زراوه ئه‌مریكاییه‌وه هه‌یه، نیو ئه‌وه‌نده په‌یوه‌ندی به كیشه‌ی كورد و بایه‌خی كێشه‌كه‌وه نیه.
دووه‌م: لێدوانه‌كه‌ی كێربی پرۆتۆكۆلی نوسراوی یاسایی نیه، به‌ڵكو لیدوانێكی ئیعلامییه‌و كاریگه‌ری و قورسایی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی نیه كه به‌شێوه‌ی فه‌رمی مۆركراوه‌و ئه‌مریكا به بڕیاری سیادی خۆی په‌سه‌ندی كردووه‌و ئیلتیزاماتی بۆخۆی دروست كردووه تیایدا. ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ ئه‌و پرۆتۆكۆله واژۆكراوه‌یه، نه‌ك بۆ لێدوانێكی ڕۆژنامه‌گه‌ری.
سێیه‌م: گرنگ لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئه‌مریكا كه‌خاوه‌نی سه‌روه‌ری ته‌واوه، دێت مامه‌ڵه ده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌كته‌رێكی خوار ده‌وڵه‌ت كه‌بریتییه له‌هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه‌ش ناهاوسه‌نگییه له‌په‌یوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی و په‌یوه‌ندی دوو قۆڵیدا، واته ئه‌مریكا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نێكدا كردووه كه‌به‌حوكمی واقیعی حاڵ، له‌خوار ده‌وڵه‌ته‌وه‌یه، به‌ڵام له‌ڕووی ئه‌ته‌كێتی دیپلۆماتیه‌وه، وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی خاوه‌ن سه‌روه‌ری هه‌رێمی كوردستانی قبوڵ كردووه. پرسیار ئه‌وه‌یه: چۆن لایه‌نێكی خاوه‌ن سه‌روه‌ری ئاماده‌یه مامه‌ڵه‌یه‌كی ناهاوسه‌نگی له‌وجۆره بكات؟ ئایا خۆخستنه ژێر پابه‌ندییه‌كی یاسایی له‌وجۆره، سنوری موجامه‌له‌ی نێوان دوو كاره‌كته‌ری تێنه‌په‌ڕاندووه؟ ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا كردی پابه‌ندی یاساییه یان موجامه‌له‌یه‌كی ڕه‌فته‌نی؟ بێگومان پابه‌ندی یاساییه‌و واژۆی له‌سه‌ركراوه.
له‌مێژووی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كوردستاندا، ته‌نانه‌ت له‌وكاته‌شدا كه كۆڕه‌وی ملیۆنی كرد، یان ئه‌و كاته‌ی كه‌ئاماده‌سازی ده‌كرا بۆ پرۆسه‌ی ڕزگاركردنی عێراق، هیچ كاتێك ئه‌مریكا و هیچ قه‌واره‌یه‌كی خاوه‌ن سه‌روه‌ری ئاماده نه‌بوون پرۆتۆكۆلی نوسراو له‌گه‌ڵ كورددا واژۆ بكه‌ن. به‌ڵام ئێستا وه‌ك بینیمان پرۆتۆكۆله‌كه به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی و یاسایی واژۆكرا، ئه‌وه‌ش گه‌وره‌ترین ده‌ست پێكه بۆ جوڵه‌كانی كورد و په‌یوه‌ندی كورد به‌ئه‌مریكاوه له‌ئاینده‌ی دوای داعشدا.
یه‌كێك له‌پارادۆكسه‌كانی تری نێو ئه‌و گوتاره‌ی ده‌یه‌وێت له‌بایه‌خی پرۆتۆكۆله‌كه كه‌م بكاته‌وه، ئه‌وه‌یه كه‌ده‌ڵێت پرۆتۆكۆله‌كه بۆ شه‌ڕی داعشه‌و دواتر كۆتایی دێت، چونكه ئه‌و پارادۆكسه له‌به‌رده‌می ئه‌م پرسیاره‌دا خۆڕاناگرێت كه‌ده‌ڵێت: ئه‌ی بۆچی له‌كاتێكدا ئاماده‌سازی ده‌كرا بۆ له‌ناوبردنی سه‌دام ئه‌مریكا ئاماده نه‌بوو پرۆتۆكۆلی ئاوا له‌گه‌ڵ كورددا واژۆ بكات؟ خۆ له‌ناوبردنی داعش گرنگتر نیه له‌له‌ناوبردنی سه‌دام؟ كه‌واته هه‌ر به‌و به‌راورده بۆمان ڕوون ده‌بێنه‌وه كه پرسه‌كه په‌یوه‌ندی به پێگه‌یشتنی كورده‌وه هه‌یه نه‌ك به‌بارودۆخێكی بابه‌تی وه‌ك شه‌ڕی داعشه‌وه.
له‌وه‌ش بترازێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ته‌نها بۆ شه‌ڕی داعش‌یش بێت، ده‌پرسین: بۆچی هیچ نوێنه‌رێكی به‌غدا له‌و مه‌راسیمه‌دا نه‌بوو؟ ئایا ئه‌وه‌ش نابێته به‌ڵگه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌په‌یوه‌ندی كورد و ئه‌مریكادا به‌غدا دیلێت كراوه؟ ئایا به‌ڵگه نیه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌شێوه‌ی فه‌رمی كوردی وه‌ك هاوبه‌شێكی ڕاسته‌قینه قبوڵه؟ ئایا ئه‌و گریمانه‌یه نیشانه‌ی پێگه‌یشتنی كارتی كوردی نیه له‌ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاستدا؟.