رۆشنبیری وه‌رزشی یاخود په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی؟
له سه‌ره‌تای قۆناخی خوێندنه‌وه له پاڵ وانه‌كانی دیكه‌ی فێركردن قوتابی ئاشنا ده‌بێت به وه‌رزش، وه‌رزش له قۆناخی سه‌رتاییه‌وه تاوه‌كوو ده‌رچوون له ئاماده‌یی بریتیه له‌ده‌ست بڵند كردن و راكردن و دووگۆڵی، نه‌بینراوه و نه‌زانراوه له قوتابخانه‌كان قوتابیان و مامۆستایان گفتوگۆیه‌كی تێر‌و ته‌سه‌ل له‌سه‌ر رۆشنبیری وه‌رزشی و دروستكردنی وه‌رزشوانێكی باش و ته‌ندروست بكه‌ن.
ره‌نگه لێره‌وه راسته‌وخۆ ره‌خنه‌كان بخرێته سه‌ر مامۆستای وانه‌ی وه‌رزش، به‌ڵام له بنه‌ڕه‌تدا مامۆستایانی ئه‌م وانه‌یه‌ش كه‌وتوونه‌ته ژێر كاریگه‌ری ئه‌و شوێن و ئه‌كادیمیایه‌ی كه پسپۆری وه‌رزشیان تێدا وه‌رگرتووه، هه‌ربۆیه به‌رهه‌می لاكۆڵان و گه‌ڕه‌كێكی میللی له ده‌رخستن و پێگه‌یاندنی وه‌رزشوانان له كۆلێژێكی وه‌رزشی زیاتره.
له په‌یمانگا و كۆلێژی وه‌رزشی كه بنكه‌ی دروست كردنی وه‌رزشوانان و پسپۆرانی ئه‌م بواره‌یه، وانه‌كانیان له‌چوارچێوه‌یه‌ك ده‌خولێته‌وه كه بریتیه له یاساناسی وه‌رزشی و شێوازی راهێنان، كه‌چی له‌ناو كۆلێژ و په‌یمانگای وه‌رزشی وانه‌یه‌ك نییه به‌ناوی رۆشنبیری وه‌رزشی كه گرنگترین و پڕكێشه‌ترین بابه‌ته بۆ وه‌رزشوانانی كوردستان.
رۆشنبیری وه‌رزشی پێناسه‌ی جیاوازی بۆده‌كرێت، به‌ڵام هه‌موو له‌سه‌ر ئه‌وه‌كۆكن كه وه‌رزش و وه‌رزشوانان به‌بێ بوونی رۆشنبیرییه‌كی باشی وه‌رزشی پێشناكه‌ون و له قاڵبێكی لۆكاڵی و كلاسیكه‌وه ده‌خولێنه‌وه.
هه‌بوونی به‌هره‌و توانا بۆ وه‌رزشوانان به‌س نییه بۆگه‌یشتن به لوتكه و ركابه‌ری كردن له‌گه‌ل وه‌رزشوانانی جیهان، شێوازی راهێنان و رێكخستنی ژیان و دانانی به‌رنامه‌یه‌كی باش بۆخه‌وتن و خواردن ده‌بێته مانه‌وه‌ی وه‌رزشوان له‌سه‌رئاستی به‌رزی و زیاتر به‌ره‌و پێشوه‌چوون، كه ئه‌مه پێویست و ئه‌ركه له‌سه‌ر وه‌رزشوان ده‌بێت رێكی بخات، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی رۆشنبیریه‌كی باشی وه‌رزشی له‌سه‌ره‌تاییه‌وه تاوه‌كوئه‌وكاته‌ی تێیدایه نامۆیه به‌لای وه‌رزشوانێكه‌وه بتوانێت حه‌زه‌كانی پشتگوی بخات له‌پێناو به‌ره‌وپێشوه‌چوونی ئاستی، گرنگترین خاڵ ئه‌وه‌یه تائێستا نه‌توانراوه وه‌رزش بۆوه‌رزشوان به‌پیشه بكرێت، كه به‌شێكی كه‌مته‌رخه‌میه‌كه بۆ خودی وه‌رزشوانه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له‌مانای پیشه‌كه‌ی خۆی نه‌گه‌یشتووه.
په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی به‌بێ رۆشنبیری وه‌رزشی په‌روه‌رده‌یه‌كی ئیفلیجه، سه‌ره‌تایی ترین شتێك هه‌ماهه‌نگی نێوان یاریزان و راهێنه‌رو كارگێرانی یانه‌و هانده‌رانه كه ئه‌مه‌ش به‌شێكی رۆشنبیری وه‌رزشیه كه‌په‌یوه‌ندیه‌كی تۆكمه و رۆشبیرانه‌یان نییه، رۆشنبیری وه‌رزشی هه‌مان گرنگی رۆشنبیری ته‌ندروستی و سیاسی بگره رۆشنبیری ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیشی هه‌یه، به‌نه‌بوونی ئه‌م رۆشنبیریه نا‌توانیت نموونه‌یه‌كی باشی وه‌رزش پێشكه‌ش بكه‌یت.
هه‌ڕه‌مه‌كی وه‌رزشكردن و لێكترازانی رۆشنبیری و په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی په‌یوه‌سته به‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی وه‌كو وه‌زاره‌تی په‌ره‌وه‌رده‌و خوێندنی باڵا‌و لیژنه‌ی ئۆلۆمپییه‌وه، ده‌بێ فێربكرێین وانه‌ی وه‌رزش هه‌مان گرنگی وانه‌كانی تری فێربوونی هه‌یه به‌ئاڵوگۆڕكردنی وانه‌ی وه‌رزش بۆ كوردی و بیركاری زیره‌كتر نابین، یاخود وه‌رزش كردن به‌كراسی سپی و پانتۆڵی ره‌ساسیه‌وه په‌روه‌رده‌یه‌كی باشمان ناكات و وه‌رزشمان له‌لا بێ به‌ها ده‌بێ.
كه له گرنگی ئه‌مه گه‌یشتین ده‌توانین دواتر بیر له بزنسی وه‌رزشیش بكه‌ینه‌وه، ئومێدێكیشمان به داهاتووی وه‌رزش ده‌بێت.