پاساوى دۆڕان
راسته ئه‌و هه‌ڵبژاردنه بێ كه‌موكورتى و ساخته‌كارى نه‌بووه، به‌ڵام قسه‌یه‌ك بۆ خواش بكه‌ین، تاڕاده‌یه‌ك ئه‌نجامه‌كان له واقیعحاڵى حزبه‌كان نزیكن. بۆ؟
ده‌توانین بڵێین حزبه باڵاده‌سته‌كانى هه‌رێمى كوردستان، كێرڤى ده‌نگه‌كانیان هه‌ڵنه‌كشاوه، به‌ڵكو داكشاوه. ئه‌گه‌ر ته‌ماشاى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بكه‌ین، ده‌بینین ژماره‌ى كورسیه‌كانى بۆ یه‌ك دوو كورسى به‌رزبووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندى به كه‌مى رێژه‌ى به‌شداربووانى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه هه‌یه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى سیاسه‌تى پارتى روون و راشكاوانه بووه، به‌هۆى سه‌ركردایه‌تیكردنى پرسى ریفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیى كوردستان و گوتارى نه‌ته‌وه‌ییانه‌ى، تا ئاستێكى باش پشتیوانى جه‌ماوه‌رى به‌ده‌ستهێناوه، هه‌روه‌ك بینیمان چۆن له هه‌ولێر و دهۆك و مووسڵ و ده‌ره‌وه‌ى وڵاتیش له‌پێش لایه‌نه كوردستانییه‌كانى تره. هه‌رچى په‌یوه‌ندى به كه‌مبوونه‌وه‌ى دهنگهكانیشى له سلێمانییه‌وه هه‌یه، ره‌نگه به‌شى زۆرى په‌یوه‌ندى به كه‌مى رێژه‌ى بهشدابووانهوه هه‌بێت. جگه له لاوازى و بێپلانى كه‌مپینى پارتى له بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن.
هه‌رچى یه‌كێتى نیشتمانی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانن، ئه‌وان تا ئێستاش خاڵى هاوبه‌ش له‌نێوانیاندایه و خاوه‌نى جه‌ماوه‌رێكى هاوبه‌ش و ناجێگیرن، به حوكمى رابردوویان، زۆر له ئه‌ندام و هه‌وادارانیان سۆزیان بۆ هه‌ردوو لا هه‌یه و زۆر به ئاسانى به‌لاى یه‌كتردا ده‌شكێننه‌وه، ئه‌مه‌ش كاریگه‌رى له‌سه‌ر رێژه‌ى ده‌نگه‌كانیان له هه‌ڵبژاردن ده‌بێ و به ئاسانى ده‌نگى یه‌كتر ده‌به‌ن.
دواى ماڵئاوایى نه‌وشیروان مسته‌فا، بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له نێوخۆی‌دا به تایبه‌ت له رووى به‌ڕێوه‌بردن و بڕیارداندا، دووچارى دۆخێكى ناهه‌مووار و سیاسه‌تێكى ناڕۆشن بووه‌وه. گۆڕان به هه‌ڵه‌كانى وایكرد، ئه‌وانه‌ى ئومێدیان له‌سه‌ر هه‌ڵچنیبوو، هیوابڕاو بن و بڕوا و متمانه‌یان پێنهمێنێت.
بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان، دواى ئه‌وه‌ى قۆناخى ئۆپۆزسیۆنبوونى جێهێشت و چووه نێو ده‌سه‌ڵات، به هه‌مان نه‌فه‌سه‌وه مامه‌ڵه‌ى كرد، له‌ولایه‌وه به‌دواى قۆستنه‌وه‌ى ده‌ستكه‌وت و به‌رژه‌وه‌ندى كه‌سى و حزبى، وێڵ بوو، له‌ولایه‌شه‌وه ئیدیعاكانی بۆ چاكسازیى و گۆڕانكاریى له دروشم و هاشووهوش بترازێت، شتێكى تر نه‌بوو. سه‌ركرده و هه‌ڵسوڕاوه‌كانیان نه‌یانتوانى واقیبینانه كار له‌سه‌ر به‌رنامه‌كانیان بكه‌ن و مامه‌ڵه‌یه‌كى ته‌ندروست له‌گه‌ڵ رووداوه‌كان بكه‌ن، هه‌روه‌ك له پرسى ریفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیى كوردستان، له رقى پارتى دڵى هه‌زاران سه‌ربه‌خۆیخواز و نیشتمانپه‌روه‌ریان ره‌نجاند، له رووداوى 16 ى ئۆكتۆبه‌ر سه‌ركۆنه‌ى هێرشى دڕندانه‌ى حه‌شدى شه‌عبى و سوپاى عێراقیان نه‌كرد، چاوی خۆیان له ئاست سه‌تان تاوانی گه‌وره‌ی ئه‌و هێزانه كوێر كرد و دوو قسه‌ى خێریان بۆ لێقه‌وماو و قوربانیانى كه‌ركووك و خوورماتوو نه‌كرد.
له‌ماوه‌ى ئه‌و چه‌ند ساڵه‌شدا، تا پێیانكرا تۆوى بێ هیواییان له‌نێو خه‌ڵكى كوردستان چاند، به عه‌قڵیه‌تى عێراقچیهتى و هه‌ڵوێست و ئاخاوتنى ئاگرینى نوێنه‌ره‌كانیان له به‌غدا، به تایبه‌ت كه‌سانێكى وه‌كو مه‌حموود ره‌زا، هوشیار عه‌بدوڵڵا، سروه عه‌بدولواحید و كاوه محه‌مه‌د، بوونه جێى بێزارى خه‌ڵكى كوردستان.
به‌رهه‌م ساڵحیش ویستى له سه‌ر پێستى ئه‌وانیتر، به‌تایبه‌ت جه‌ماوه‌رى یه‌كێتى، ئه‌نجامێكى باش بۆ هاوپه‌یمانى دیموكراسى و دادپهرووهرى مسۆگه‌ر بكات. تاكه چه‌كى رۆژانى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌و هاوپه‌یمانییه، دژایه‌تیكردن و ناشیرینكردنى هه‌ردوو حزبى فه‌رمانڕه‌واى كوردستان بوو، له كاتێكدا تا ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر خۆى به‌شێك بووه له ناشیرینى و پاشاگه‌ردانى رابردوو.
راسته پێشبینى ئه‌وه ده‌كرا هاوپه‌یمانى ده‌نگى زیاتر به‌ده‌ست بهێنێت، به‌ڵام قۆستنه‌وه و چاوخستنه سه‌ر جه‌ماوه‌رى یه‌كێتى ئامانجه‌كه‌ى نه‌پێكا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی یه‌كێتی له پشێوییه‌كی قوڵدابوو، وه‌لێ لایه‌نگر و هه‌وادارانى یه‌كێتى پێیانوابوو له‌تكردنى یه‌كێتى له‌م قۆناخه سه‌خته‌دا، خیانه‌ت و بێوهفاییهكى گه‌وره بووه به‌رانبه‌ر مام جه‌لال و رێبازه‌كه‌ى، بۆیه‌شه پشتیوانیان نه‌كرد و وه‌ك پێویست ده‌نگیان پێنه‌دا و ئه‌نجامه‌كه‌شی به‌و شێوه‌یه كه‌وته‌وه، كه‌بینیمان.
یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستانیش له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا، رێژه‌ى ده‌نگه‌كانى دابه‌زى، به‌تایبه‌ت له سنوورى پارێزگاى سلێمانى و دهۆك، به‌ڵام بۆچى له گه‌مه‌ى دیموكراسیدا دابه‌زینى ده‌نگى لیست و لایه‌نێك، به حاڵه‌تێكى ناته‌ندروست بزانین؟ دیسان ده‌توانین به‌شێكى كه‌مبوونه‌وه‌ى ده‌نگه‌كانى یه‌كگرتووش بۆ كه‌مى رێژه‌ى به‌شداربووانى هه‌ڵبژاردنه‌كه بگهڕێنیننهوه، ئه‌وه‌ى تریش بۆ خودى گوتار و سیاسه‌تى حزبه‌كه. سه‌باره‌ت به سنوورى پارێزگاى هه‌ولێریش، خۆ له هه‌ڵبژاردنى رابردووش‌دا (ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق) نه‌یتوانى به‌شى یه‌ك كورسى ده‌نگ بێنێت.
كۆمه‌ڵى ئیسلامیش به هۆى سیاسه‌تى هه‌ڵه‌ى خۆى، كه وه‌ك پاشكۆى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌بینرا، یان نوێنه‌ره‌كانى له به‌غدا ئه‌وه‌نده‌ى به گیانى دژایه‌تى پارتى و ریفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیى كوردستان و گوتارى نه‌ته‌وه‌یى كورد مامه‌ڵه‌یان ده‌كرد، نیو ئه‌وه‌نده نه‌بوونه به‌رگریكارى مافه ده‌ستوورى و ئابووریه‌كانى خه‌ڵكى كوردستان. كه‌سێكى وه‌ك ئه‌حمه‌دى حاجى ره‌شید، له یه‌كێك له كۆبوونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ عه‌بادى، داوای لێده‌كات پاره‌ى گه‌نمى جوتیارانى كوردستان نه‌نێرێت، به بیانووى ئه‌وه‌ى گه‌نمى سووریى له‌گه‌ڵ تێكه‌ڵ كراوه. زانا روستایى داواى ده‌كرد په‌له بكرێت له ده‌ستبه‌كاربوونى ئیداره‌یه‌كى سه‌ر به حكومه‌تى عێراق له مه‌خموور.
ره‌نگه بوگوترێت ئه‌ى بۆ جووڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ، له‌گه‌ڵ له‌دایكبوونى، پێش زۆرێك له‌و بزووتنه‌وه و حزبانه كه‌وته‌وه، خۆ ئه‌و هه‌ر به ئاشكرا له به‌ره‌ى دژ به ریفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیى كوردستاندا بوو، تا پێشیكرا له رێگه‌ى كۆڕ و كۆبوونه‌وه و میدیاكهیهوه، دژایهتیكرد.
هه‌لومه‌رجى جووڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ جیاوازه، به هه‌موو پێوه‌رێك ئه‌و ده‌نگانه‌ى به‌ده‌ستى هێناون، له بڕواى ده‌نگده‌ره‌وه بۆ راستى و دروستى و جوانى ئه‌و جوڵانه‌وه‌یه هه‌ڵنه‌قوڵاون، به‌ڵكو ده‌نگى توڕه‌ى شه‌قامى كوردستان بوون.
نابێ نه‌وى نوێ دڵیان به‌و ده‌نگانه خۆش بێت، ده‌نگده‌رى كورد، له‌به‌ر ژیرى و پاكپهرێزى ده‌نگی پێنه‌داون، به‌ڵكو ئه‌و ده‌نگانه ده‌رهاوێشته‌ى رقلێبوونهوهى حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانن، كه به‌هۆى به‌ره‌كه‌تى دیموكراسى و سیاسه‌تى میدیایى NRT دژ به حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، وه‌ك هێزێكى هێشتا تاقینه‌كراوه، به‌ده‌ستیهێناون.
قسه‌ى زۆر له باره‌ى شاسووار عه‌بدولواحید و ئه‌وانه‌ى ده‌ورووبه‌رى كراوه، نامه‌وێ دووباره‌یان بكه‌مه‌وه، به‌ڵام زۆر ناڕۆین به‌چاوى خۆمان ده‌بینین چۆن له هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوودا، جووڵانه‌وه‌كه‌یان وه‌ك شێره‌به‌فرینه ده‌توێته‌وه.
هه‌رچه‌ند ئه‌و حزب و لایه‌نانه‌ی گومانیان له راستی ئه‌نجامه‌كان هه‌یه و پێی رازینین، بیانووی خۆیان هه‌یه، وه‌لێ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى دۆڕان قووڕسه و قبووڵكردنیشى ئاسان نییه، هاوكات ئه‌وه‌ى ده‌یكه‌ن و ده‌یڵێن جۆرێكه له سیاسه‌تكردن و بانگه‌شه بۆ هه‌ڵبژاردنى داهاتووى په‌رله‌مانى كوردستان، به‌و مانایه‌ى ئه‌وه ئێمه نین له‌سه‌ر ئاستى جه‌ماوه‌رى پاشه‌كشێمان كردووه، به‌ڵكوو ئه‌وه فێڵ و ساخته‌كاری هه‌ردوو حزبى باڵاده‌ستى كوردستانه، به‌و چاره‌نووسه‌ى گه‌یاندووین.
له جیاتى ئه‌وه‌ى ئه‌و لایه‌نانه رووى ره‌خنه و پرسیاریان له كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆیى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق بێت، رووى تۆمه‌تیان له‌و دوو حزبه‌یه، له‌كاتێدا به پرسیاریه‌تى یه‌كه‌م و دوایى له خودى كۆمسیۆنه، كه به‌ر له هه‌ڵبژاردن خودى ئه‌و لایه‌نانه، زۆر به شانوباڵیان هه‌ڵده‌دا و بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌یان ده‌كرد، به هۆى ئه‌و سیسته‌مه پێشكه‌وتووه‌ى په‌یڕه‌وى ده‌كات، ساخته‌كارى مه‌حاڵه.
هه‌رچۆنێك بێت، نابێ ناڕه‌زایه‌تییه‌كان وه‌كو ئه‌وه وابن لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان گوێیان لێنهبووبێت و له ئاستیدا چاونووقاو و بێده‌نگ بن. زۆر پێویسته ته‌مى گومان و نیگه‌رانیه‌كانیان، به خستنه‌ڕووى حه‌قیقه‌ت و هێنانه‌وه‌ى به‌ڵگه‌ى بڕواپێكه‌ر له لا بڕه‌وێننه‌وه .