نادییه هانده‌ن با كورد نه‌بێت!
ئێستا ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت عێڕاقی بوونه‌كه‌ی خۆیان باش بسه‌لمێنن، له بازگه‌كانی كه‌ركووكی حه‌شدی شه‌عبیدا، تێر جنێو به مه‌سعود بارزانی ده‌ده‌ن و لۆمه‌ی ڕیفراندۆم ده‌كه‌ن و بە عەرەبییە بەعسێتییەکەی پێشووی باوکیانەوە دەڵێن «ئانی کوردی بالسلیمانیە، سلیمانیە قاطع استفتاء الجماعة مسعود». ئیتر دەستبەجێ حەشدەکان ھەلە بیک-ێکیان بۆ دەکەن و بەڕێیان دەکه‌ن!
هۆڵییودێكی محه‌لی سازدراوه بۆ به‌رهه‌مهێنانی مرۆڤی شكاو و داڕزاو، له هه‌ركوێ كه‌سێك به كوردستان و ئاڵا و سرود و پیرۆزییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا ڕشایه‌وه، وه‌ك یاخی و شۆڕشگێڕ و بوێر و پاڵه‌وان نیشانی ده‌ده‌ن!
ئه‌وانه‌ی له شازده‌ی ئۆكتۆبه‌ردا ده‌یانوت كه‌ركووك ئازاده، ئێستا كه له بازگه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی گیر ده‌درێن و له‌سه‌ر كورد بوونیان چینێك سوكایه‌تییان پێ ده‌كرێ و كه‌رامه‌تیان ده‌شكێنرێت، یه‌كسه‌ر خۆیان ته‌به‌ڕا ده‌كه‌ن له‌هه‌موو دروشم و قییه‌مه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و نموونه‌ی گیان فیداییه‌كانی خۆیان بۆ عێراقی عه‌زیم ده‌هێننه‌وه و ته‌له‌فۆنێك بۆ جاشه ئه‌سه‌دییه‌كان ده‌كه‌ن و ده‌چن له بازگه‌كه به سه‌رشۆڕی ده‌یان هێننه‌وه!
تۆ كه‌ناته‌وێت كورد بیت، ئیتر پێشمه‌رگه میلیشیایه لات، كه‌ركووك ئازاده لات، ئاڵا په‌ڕۆیه لات، باشووری كوردستان شیمالی عێراقه لات، هه‌ی لات!
ده‌ی خۆ له هه‌موو چاخ و سه‌ده و سه‌رده‌مێكدا له گوڵ كاڵتر به‌وانه نه‌وتراوه كه به دڵ عێراقی بوون و هه‌مان خزمه‌تی ته‌ها محێدین مه‌عروفه‌كانیان به به‌غداد كردووه!
حه‌شدی شه‌عبی ته‌نیا ئێخه‌ی ئه‌وانه ده‌گرێت كه ده‌یانه‌وێت كورد بن! پاسدارانی عه‌جه‌م ته‌نیا ئه‌وانه له سێداره ده‌ده‌ن كه ده‌یانه‌وێت كورد بن، توركیای ئیخوانی ته‌نیا ئه‌وانه ده‌كاته زیندانه‌وه كه ده‌یانه‌وێت كورد بن، ده‌ی تۆ كه ناته‌وێت كورد بیت، ئیتر چ كێشێته؟ چ گلاراوته؟ ئه‌وه‌ی نایه‌وێت كورد بێت نه حه‌شد په‌لاماری ده‌دا و نه پاسداران، نه له فه‌یسبووكی خۆمانه‌وه جنێوی پێ ده‌درێت و نه له فه‌صیڵه‌ی ئه‌وان!
تۆ، تا ئه‌و شوێنه‌ی كه ده‌ته‌وێت كورد نه‌بیت، كێشه‌م نییه له‌گه‌ڵت، تا ئه‌و شوێنه‌ی ڕێز له پێشمه‌رگه و ئاڵا و ئه‌ی ڕه‌قیب ناگریت، هه‌ر كێشه‌م نییه له‌گه‌ڵت، به‌ڵام ئه‌و كاته‌ی كه دژی ئه‌مانه ده‌وه‌ستیته‌وه، ده‌ی تۆ دوژمنیت، ده‌بێت وه‌ك دوژمن مامه‌ڵه‌ت له‌گه‌ڵ بكرێت!
له به‌ریتانیا تۆی كۆچه‌ری و په‌ناهه‌نده، پاش ده‌یان ساڵ مانه‌وه له‌و وڵاته، هه‌تاوه‌كو مێژووی دروستبوونی وڵاته‌كه و زمانی ئینگلیزی به‌باشی نه‌زانیت و بڕوانامه‌ت له‌سه‌ری نه‌هێنا بێت، شوناسنامه‌ی ئه‌و وڵاته‌ت پێنادات، له ئه‌ڵمانیا تا زمان و فه‌رهه‌نگ و ئادابی خۆیت له‌سه‌ر نه‌چه‌سپێنێت نایه‌ڵێت له كه‌مپه‌كه‌ت بێیته ده‌ره‌وه!
تۆی گه‌وج كراویش كه جگه له زمانی كوردی (ئه‌ویش ته‌نیا له‌هجه‌ی سۆرانی!) هیچ زمانێكی تری سه‌ر زه‌مین نازانیت، ده‌ی كه كورد نابیت گوایه چی ده‌بیت؟ تۆ ئازادیت كورد نه‌بیت، ده‌ی مه‌به جاڕ به جه‌هه‌ننه‌م، به‌ڵام ناماقووڵ ده‌كه‌یت هه‌ڵشاخان و كورتان فرێدانت وه‌ك بیر‌و ڕای جیاواز لێ وه‌ربگرم!
من ناتوانم دژایه‌تی كردنی نیشتمان و هه‌ڵشاخان به پیرۆزی و قییه‌مه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و سوكایه‌تیكردن به پێشمه‌رگه و ئاڵا و ئه‌ی ڕه‌قیب، به بیروڕای جیاواز بزانم، ئه‌سڵه‌ن دیموكراسی له مندا نه‌گشتووه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی كه ئێوه حه‌زتان لێیه‌تی، نه‌ته‌وه ده‌بێت قییه‌می هه‌بێت، ناشبێت كه‌س بۆی هه‌بێت له‌و قییه‌مانه لابدات و بیانبه‌زێنێت! ده‌ی به‌ڵێ ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌ّوێت كورد نه‌بن، هه‌م حه‌شد ڕێزیان لێ ده‌گرێ و هه‌م پاسداران، چه‌ته مه‌زهه‌بییه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ته‌نیا ئێخه‌ی ئه‌وانه ده‌گرن كه ده‌یانه‌وێت كورد بن! ته‌نیا ماڵی ئه‌وانه داگیر ده‌كه‌ن و په‌رچه‌می یا حسێنی له‌سه‌ر هه‌ڵده‌كه‌ن كه‌ده‌یانه‌وێت كورد بن!
مرۆڤ به ناسیۆنالیزمی له دایك ده‌بێت، كاتێك له زگی دایكی دێته ده‌ره‌وه، ئولفه‌ت به زه‌وی و زێد و زمانی خۆیه‌وه ده‌گرێت و له پێناویدا هه‌م شه‌ڕ ده‌كات و هه‌م شۆڕش! ئه‌وه فیكره و ئایدۆلۆژیاكانی تره به‌رۆكی پێ ده‌گرن و تێكی ده‌ده‌ن، ئه‌گه‌ر ئێوه له كورد گه‌ڕێن، خۆی شه‌ڕ له پێناوی مانه‌وه‌ی خۆیدا ده‌كات و ڕێگا نادات كه‌س زه‌وی و زێدی داگیر بكات!
زیاتر له 100 ده‌وڵه‌تی سه‌ر زه‌مین، كاتێك ڕاگه‌یه‌ندران كه تۆماس ئه‌دیسۆن له دایك نه‌ببوو، كه‌چی ئێوه واتان فێركردن كه گه‌نجێكی ده‌مهه‌راش به تۆپه‌ڵێك جنێوه‌وه بۆ منبنووسێت: ده‌وڵه‌تم بۆچییه كه كاره‌بام نه‌بێت، ده‌ی منیش كاره‌بام بۆچییه كه له ده‌ماغی گه‌نجێكی ئاوا نه‌درێت؟!
جا زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌یدژایه‌تی ڕه‌وتی نه‌ته‌وه‌یی و ئاڵا و سیمبوله نیشتمانییه‌كان ده‌كه‌ن و منداڵ وهه‌رزه ده‌كه‌ن به گژی‌دا، له ژێر په‌رده‌ی په‌كه‌كه‌دا خۆیان ده‌شارنه‌وه، له ڕاستیدا هیچ یه‌ك له‌مانه په‌كه‌كه نین، به‌ڵكو به‌شێكن له ده‌زگای سایبری ئێران و كارمه‌نده چالاكه‌كانی ئیتڵاعاتن!
سه‌یری فه‌یسبووكی هه‌موو ئه‌وانه بكه كه دژی نیشتمان خه‌ڵك هانده‌ده‌ن، هه‌موویان كه‌چه فارسییه‌ك ده‌زانن و یه‌ك دووجار سه‌ردانی (صدا و سیمای جمهوری اسلامی ایران)یان پێ كراوه و ئاغایه‌كی ساروڵایی و جاروڵایی براده‌ریانه و ساڵانه‌ش به‌ناوی گه‌شتی شیماله‌وه ده‌چنه ده‌زگای سایبری و نه‌خشه‌ی ئه‌ركه ساڵانه‌كه‌یان وه‌رده‌گرن!
كۆچه‌ر بیركار زانای كورد، كه خه‌ڵاته‌كه‌ی پێشكه‌شی چل ملیۆن كورد كرد، ئه‌مانه به یه‌ك پیتیش پیرۆزباییان لێ نه‌كرد و ته‌نانه‌ت جنێویشیان پێ ئه‌دا و لۆمه‌یان ده‌كرد كه گوایه ڕه‌یسیست و نه‌ژاد په‌رسته، به‌ڵام هه‌ر كه نادییه موراد خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی وه‌رگرت، ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆی وه‌ك كوردێك نیشان نادات، ئه‌مانه وا خه‌ریكن ده‌یبه‌نه ئاسمان!
تێبینی: نادییه موراد، كچه كوردی ئێزیدی، جگه له زمانی كوردی هیچ زمانێكی تری سه‌ر زه‌مین نازانێت، هه‌ندێ ده‌یانه‌وێت كورد نه‌بێت، ده‌ی ئه‌گه‌ر پێی خۆشه با نه‌بێت، زۆر كه‌سی تر كورد نه‌بوون و كوردیش هه‌ر ما!