شه‌رم له خۆتان ناكه‌نه‌وه؟
بابه‌تی هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌كان شایسته‌ی ئه‌وه نییه به زمانێكی شیرین وشه‌كان دابڕێژیت، به‌ڵكو پێویسته به نێو مه‌زادخانه و شێخهڵاكانی وڵات‌دا بگه‌ڕێیت و كام وشه‌ی زۆر بازاڕیی هه‌یه به‌كاری بهێنیت، چونكه هه‌رگیز ئه‌وه‌ی كه بۆ ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌كان كرا هه‌ڵبژاردن نه‌بوو، به‌ڵكوو درۆیه‌كی گه‌وره بوو كردیان، ئاخر كه ناتوانن هیچ گۆڕانكارییه‌ك له یانه گه‌وره‌كان بكه‌ن، ئه‌و هه‌موو كات به فیرۆدان و سندووق دانانه‌تان له‌چی؟!
زۆرینه‌ی ئه‌و براده‌رانه‌ی له هه‌ڵبژاردنی یانه‌كانی براوه بوون نابێت شانازی به‌خۆیان بكه‌ن، چونكه ئه‌وان قاچی سه‌دان كه‌سیان شكاندووه ئینجا سه‌رخراون و ههڵبژێردراونهوه ، سندووقی ده‌نگدانیش پۆسته‌كانی ئه‌وانی یه‌كلایی نه‌كرده‌وه، به‌ڵكوو له رێگه‌ی پارێزگار و لق و مه‌ڵبه‌ند و مه‌كۆكان دووباره پۆسته‌كان به‌سه‌ر كه‌سه شكستخواردووه‌كان دابه‌ش كرانه‌وه.
من هه‌ركاتێك ئه‌م جۆره هه‌ڵبژاردنانه ده‌بینم به قه‌ت یه‌ك (راپه‌رین) توڕه‌ییم لێده‌چۆڕێت، هه‌ندێكجار ئه‌وه‌نده ناشرینی ده‌بینم، ده‌ڵێم قوندهرهكانیشم به لایقی ئه‌و نازانم كه جارێكی دیكه پیاسه‌یه‌كی یاریگه‌یه‌كی وه‌رزشی پێ بكه‌م.
ئه‌و كۆڕوكۆبوونه‌وه و سندووق دانانه‌ی كه ئێوه پێی ده‌ڵێن هه‌ڵبژاردن، لای من ته‌نێ كارگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی به‌رهه‌مهێنانی كه‌سه شكستخواردووه‌كانه.
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه دیسان پرۆسه‌یه‌ك بوو بۆ پارێزگاریكردن له‌و كه‌سانه‌ی بازرگانی به وه‌رزشی ئه‌م وڵاته ده‌كه‌ن، ئه‌و تۆپه‌ڵه وهرزشكارهی له هۆڵهكانیش بۆ ده‌نگان كۆبوونه‌وه ته‌نیا وه‌كو ئامێرێك و رۆبۆتێك به‌ده‌ست بهرژهوهندچییهكان ئاراسته كرا بوون.
ئاخر شه‌رم له‌خۆتان ناكه‌نه‌وه، هه‌ڵبژاردن ئه‌گه‌ر نه‌توانێت سه‌رۆك یانه‌یه‌ك و ژماره‌یه‌ك ده‌سته‌ی كارگێری بگۆڕێت كه له‌سه‌رده‌می نیادهرتاڵهوه پۆسته‌كانیان داگیر كردووه، پێم ناڵێن ئه‌و ههڵبژاردنهتان له‌چی؟.
هه‌رگیزیش به‌و گۆڕانكارییانه‌ی نێو یانه بچووكه‌كان گه‌شبین نیم، به‌ڵكو ده‌بوو، هه‌ڵبژاردن عه‌رشی سه‌رۆكی یانه گه‌وره‌كانی ههژاندبا كه ئاوی گه‌نده‌ڵیان بۆ یانه بچووكه‌كانیش ڕشتووه و ئه‌وانیش به‌كه‌یفی خۆیان پێی تێده‌خه‌ن.
ئاخر سه‌رۆك یانه و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێری وامان هه‌یه زیاتر له 50 راهێنه‌ریان گۆڕیوه، كه‌چی ئه‌وان هه‌ر له شوێنی خۆیان ماونه‌ته‌وه.
له هه‌موو دنیادا 4 ساڵ بۆ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات و هه‌ر داموده‌زگایه‌ك كراوه‌ته مه‌رج و ستانداردێكی جیهانه، ته‌نیا كاتێك ده‌رفه‌تی خۆههڵبژاردنهوهت بۆ 4 ساڵی دیكه ده‌بێت ئه‌گه‌ر له بواره‌كه‌ی خۆت، داهێنان و پێشكه‌وتنێكی گه‌وره‌ت كرد بێت، ئه‌گه‌رنا ده‌رده‌كرێیت و لێپێچینهوهشت له‌سه‌ر كاره‌كانی رابردووت له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
ئه‌گه‌ر ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی 4 ساڵی هه‌ر سه‌رۆك یانه‌یه‌كی كوردستان به نموونه وه‌ربگرین، له‌وه‌تێده‌گه‌ین ئه‌گه‌ر دادگایه‌كی دادپه‌روه‌رانه له كوردستان هه‌با ده‌بوو ئێستا زیندانه‌كان پڕ بكرێن له سه‌رۆك و به‌شێك له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌كان، به‌وپێیه‌ی ئه‌وان یانه‌كه‌یان خستۆته دۆخێكی پاشگه‌ردانی و مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ش بۆ سه‌ر ژیان و بژێوی یاریزانان.
سه‌رۆكی یانه‌ی واهه‌یه به حیساب مافی خۆهه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی نییه، كه‌چی سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاتی ئیداره‌دانی یانه‌كه‌ی قۆرخ كردووه و سندوقی ده‌نگدان و كاغه‌زی هه‌ڵبژاردنیش هه‌ر هێنده‌ی كاغه‌ز و كلێنكسی توالێت بۆ ئه‌و نرخی هه‌یه.
كه ده‌بینم ئه‌و هه‌موو یاریزان و بندیواره ده‌نگ به‌و رووخساره دووبارانه ده‌نه‌وه، وام لێدێت یه‌ك زه‌ڕه به‌زه‌ییم به گیرفانی خاڵیاندا نێیه‌ته‌وه، ئاخر یاریزان خۆی هیلاك ده‌كات و تێده‌كۆشێت و پاره‌ی نیشتیمانیش لای ئه‌وانه‌ی كه كه له‌وه‌ته‌ی دروستبوون خیانه‌ت له‌گه‌ڵ وه‌رزشی نیشتیمانه‌كه‌یان ده‌كه‌ن.