عەبادی و حيکایەتی مێش
عه‌بادیات
(1)
موچه‌و عه‌بادی و حیكایه‌تی مێش
بابه‌تی ناردن و نه‌ناردنی مووچه له‌لایه‌ن عه‌بادیه‌وه، وه‌ك حیكایه‌ته‌كه‌ی كورده‌واری لێهاتووه، كه به حیكایه‌تی مێش به‌ناوبانگه. حیكایه‌تی مێش یانی نه‌گه‌یشتنه هیچ و ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌موو شت، با به‌شێكی كه‌م له ده‌مه‌ته‌قێی شانۆگه‌ری مێشتان بۆ بنووسم .
عه‌بادی: مووچه‌ت ئه‌وێ ؟
هاووڵاتی كورد: به‌ڵێ
عه‌بادی: مه‌ڵێ به‌ڵێ
هاووڵاتی كورد: ئه‌ی بڵێم چی ؟
عه‌بادی: مه‌ڵێ بڵێم چی
هاووڵاتی كورد: ئه‌ی چی بڵێم؟
عه‌بادی: مه‌ڵێ ئه‌ی چی بڵێم
هاووڵاتی كورد (بێ ده‌نگ ئه‌بێ)
عه‌بادی: بێ ده‌نگ مه‌به
هاووڵاتی كورد: ئاخر نازانم بڵێم چی
عه‌بادی: مه‌ڵێ ئاخر نازانم بڵێم چی
هاووڵاتی كورد : .......
عه‌بادی : مه‌ڵێ .......
هاووڵاتی كورد : .......
عه‌بادی : ......
هاووڵاتی كورد : .....
عه‌بادی: ته‌واو. ئه‌وه گه‌یشتینه مانگی ئایار و هه‌ڵبژاردنه، ئیتر ئێستا په‌رده‌ی شانۆكه دائه‌خه‌م و دوای هه‌ڵبژاردن شانۆگه‌ریه‌كه ده‌ست پێ ئه‌كه‌مه‌وه.
(2)
بوێری له‌نێوان حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵاو عه‌بادیدا
دواجار سه‌ركرده‌ی شیعه‌كانی لوبنان (حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا) هاته به‌رده‌می هه‌وادارانی خۆی و به‌رده‌می میداكان و به راشكاوی دانی به‌وه‌دا نا كه هه‌رچی حزب الله هه‌یه‌تی له چه‌ك و چۆل و پاره‌و پول و شتی تر, هی ئێرانه. تا ئه‌و ئه‌ندازه‌یه به راشكاوی قسه‌ی كرد كه هه‌موو شته‌كانی له یه‌ك رسته‌دا كۆكرده‌وه‌و وتی (تا ئێران پاره‌ی هه‌بێ حزب الله-ش پاره‌ی هه‌یه).
له رووی مانا‌و ده‌لاله‌ته سیاسیه‌كانیه‌وه باسی ئه‌و دانپیانانه ئاشكرایه ناكه‌م، به‌ڵكو له‌و روانگه‌یه‌وه باسی ئه‌كه‌م كه نه‌سروڵڵا تا دوا پله‌ی شه‌فافیه‌ت شه‌فاف بوو وهیچ شتێكی له هه‌وادارانی خۆی و هاووڵاتیانی لوبنان نه‌شارده‌وه، تا دوا پله‌ی بڕوا به‌خۆبوون راستگۆبوو، به‌تایبه‌تیش تا دوا پله‌ی جوامێری ئازا‌و بێ منه‌ت بوو.
عه‌بادی له‌مه‌ڕ خۆمان ، كه ڕۆژانه ده‌یان به‌رپرسی وڵاتانی ناوچه‌و ده‌ره‌وه، ده‌یان وتار‌و راپۆرتی میدیاكان و ده‌یان وتاری لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان و ناوه‌نده گرنگه‌كانی ئیستخباراتی جیهان ، به تیتری گه‌وره‌و به‌ده‌نگی به‌رزه‌وه ئه‌ڵێن: عیراق به‌ته‌واوی له‌ژێر هه‌ژموونی ئێران دایه‌و هیچ جۆره سه‌روه‌ریه‌كی وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ نه‌ماوه، كه‌چی عه‌بادی وه‌ك ئه‌و ئیدیۆمه‌ی له سلێمانیدا باوه خۆی له‌و زانیاریه پشت راستكراوانه‌و لێدوانانه كردووه به (كه‌ڕه‌ی شه‌ربه‌ت) و نه دان به‌و راستیه‌دا ئه‌نێ كه عیراق ده‌وڵه‌تێكی بێ سه‌روه‌ریه‌و نه ره‌ته‌یشی ئه‌كاته‌وه، به‌ڵكو دوور‌و نزیك توخنی ئه‌و بابه‌ته ناكه‌وێ، هه‌ر چه‌نده هه‌فتانه كۆنگره‌ی رۆژنامه‌نووسی هه‌یه و له رۆژانی تری هه‌فته‌شدا ده‌یان لێدوان به ناوی خۆیه‌وه یان له ئۆفیسه‌كه‌یه‌وه ده‌رئه‌چن، كه‌چی ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی رای گشتی هه‌موو عیراق له‌باره‌ی دۆخی عیراقه‌وه باس ناكا و نزیكه‌ی هه‌موو پرێس كۆنفرانس و لێدوان و راگه‌یاندنه‌كانی قسه له‌دژی كورد ئه‌كات, سه‌ری زمان و بنی زمانیشی باسی ده‌ستوورو سه‌روه‌ری عیراق ئه‌كا ، كه‌چی كه‌سمان دڵنیا ناكاته‌وه له‌وه‌ی كه ئه‌م عیراقه سه‌روه‌ری ماوه یان نا؟
نه‌ختێك جورئه‌ت و بێ منه‌تی له حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا قه‌رز ناكات و وه‌ڵامی ئه‌وه ناداته‌وه كه، ئه‌رێ به‌ڕاست عیراق له‌ژێر ئینتدابی ئێران دایه یان نا؟