به‌ره‌و كۆتایی بارزانییه‌كان!
ئێرانییه‌كان شاه-یان ڕووخاند، گوایه ئیستبداد و گه‌نده‌ڵ و بكوژ بوو، به‌ڵام یه‌كێكیان خسته جێگه‌كه‌ی، سه‌د جار له ڕابردوو خراپتری پێ كردن، شاه هه‌رگیز به‌قه‌د ئه‌م شۆڕشگێڕانه برسیی نه‌كردن، هه‌رگیز به‌قه‌د ئه‌می لێ ئیعدام نه‌كردن، ئێستا له هه‌موو خۆپیشاندانێكیاندا، دروشمی (شاه برگرد... شاه بر گرد- بگه‌ڕێره‌وه شاه!) ده‌ڵێنه‌وه!
كاتێك ئێرانییه‌كان ویستیان ئینقلاب بكه‌ن و حه‌مه ڕه‌زا شاه بڕووخێنن، هه‌ندێ مه‌لا و موفه‌كیر ده‌یان وت: هه‌نگ و مێرووله‌ش شای هه‌یه بۆ ئێمه نه‌مان بێت؟ شۆڕشگێڕه‌كان ئه‌م كه‌سانه‌یان به كۆیله و خۆفرۆش ده‌زانی و خه‌ڵكیشیان هان ده‌دا سووكایه‌تیان پێ بكه‌ن و جنێویان پێ بده‌ن، كه‌چی ئه‌مڕۆ هه‌ر ئه‌و خه‌ڵكه، نه‌ڕه نه‌ڕ دروشمی (رضا شاه روحت شاد) ده‌ڵێنه‌وه!
دیموکراسی ئەوە نییە تۆ بە ئازادی گۆڕان، یەکێتی، نەوەی نوێ، ئیسلامی و داعش و ئەلقاعیدەش بیت و کەسیش نەوێرێت ھیچت پێ بڵێت، بەس من بڵێم بارزانیم قەبووڵە بمخۆیت، پیام ھەڵشاخێیت، ھەزار توھمە و تانەم بۆ ھەڵبەستی!
تۆ، پەرلەمانت شوێنی شاتە شات و چەڵتە چەڵتە و حیزبت دەزگای جنێودان و مل شکاندنی یەکترییە، بۆیە لایقی ئه‌وه نین نوێنەرایەتی ئایندە و چارەنووسی تۆ بکەن، تۆ دەبێت له ده‌وری سیمبول كۆبیته‌وه، یان ئەوەیە تۆ کۆمەڵگەیەکی پێشکەوتوویت و کۆنگرێس و مەجلیسی پیران و کنێست و کۆڕی زانایانت ھەیە، یان ئەوەی کۆمەڵگەیەکی پاشکەوتە و داڕزاویت و پێویستە ڕابه‌رێك، سه‌ركرده‌یه‌ك، فه‌رمانده و كه‌سایه‌تییه‌ك، لە بری تۆ بڕیار بدات، لە بری تۆ قسە بکات، لە بری تۆ بیر بکاتەوە، دەی تۆ کۆمەڵگەی دووەمیانیت، ئیللا دەبێت ڕابهرێكت ھەبێت كه تاریخ و تەجروبە و توراسی ھەبێت، زۆرینەیەک بەشوێنییەوە بن، منیش ھەر وەک کۆچکردوو نەوشیروان مستەفا، نایەم پاش چل ساڵ ددان بە ھەڵەکانمدا بنێم و بڵێم «ئێستا کە بەسەر تاریخ‌دا دەڕۆمەوە، کارێکی خراپمان کرد کە دژایەتی-مەلا مستەفا-مان کرد، ئەو لەو کاتەدا زۆرینەی کوردی لەگەڵ بوو». دەی ئەمڕۆ مەسعود بارزانیش نیوەی کوردی لەگەڵە و من بە شەڕی کۆنەقین دژایەتی ناکەم!
تۆ نەتەوەی بێ دەوڵەت و بێ شوناس و بێ پێناسیت، دەبێت باوه‌ڕ به‌وه بهێنیت كه سه‌ركرده ڕۆڵی ده‌زگا و دامه‌زراوه‌ت بۆ ببینێت، تۆ نا‌توانیت كۆمه‌ڵێك منداڵ بنێریتە پەرلەمان و چارەنووسی میللەتێکیان بخەیتە بەردەم، دەبێت یەک کەس وەک مەڕجەعی عالی قەدری کورد بڕیار بدات، ده‌ی با ئه‌و كه‌سه بارزانیش نه‌بێت و سه‌ركرده‌كه‌ی تۆ بێت، با ئاغا و فه‌رمانده‌كه‌ی تۆ بێت، به‌ڵام له سیاسه‌ت و بڕیارداندا، شوناس و پێناس و به‌ها نه‌ته‌وه‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی تۆ بكاته سه‌وابت و ستراكچه‌ر، نه‌ك هه‌ر كه‌س زیاتر له‌وه‌ی بداتێ كه له تۆی ده‌ست ده‌كه‌وێت، بتفرۆشێت!
ئەمە چ لۆژیکێکە تۆ کۆمەڵگەیەک ھان بدەیت بۆ دروشمی «بەس تۆ واز بێنە لە کورسی ئێمە وانه دەڵێینەوە بە زگی برسی!»، کەچی ئه‌و واز بێنێ و تۆش درۆ بكه‌ی و وا نەکەیت! ١٥ ملیۆن شیعە بە فەرمانی پیره‌مێردێك دەجوڵێنەوە و کەسیش بە قەد تۆ ھابرماسێتی نافرۆشێتەوە! ئەو پیره‌مێرده‌ی نەجەف کە بڕیار دەدات، ھیچ کەس لە ئوممەتی شیعە جورئەت ناکەن لێی لادەن، خامنەئی لە بری نیوەی لوبنان و عێراق و سوریا و یەمەن و نەیجیریا بڕیار دەدات! کەچی تۆش په‌نجا ساڵه جاڕی كۆتایی هێنان به بارزانییه‌كان ده‌ده‌یت و هه‌ر خۆیشت كۆتاییت پێ دێ و له‌به‌ر یه‌ك ههڵدهوهشێی! شۆڕشگێڕێتی ئه‌وه نییه له نێوان فەرمانی بارزانی و سیستانی، ئەوەی سیستانی ئیتاعەت بكه‌ی!
سوننەکان لەبەر بێ مەڕجەعی لە بەریەک ھەڵوەشان، سەرەتا ھاتن ھەر وەک ئێوە بۆ ھەر شارێکیان پاڵەوانێکی کارتۆنییان دروست کرد، ھەرچی پاتاڵ و تەواڵ بوو کردیان بە سەرکردەیان، ئەنباریان دایە دەست خێڵەکییەکی بێ ئاگای وەک ئەحمەد ئەبو ڕیشە و وەک پاڵەوان بە خەڵکەکەیان ناساند، موسڵیان دایە دەست ئەسیل و ئەسامە نوجێفی و وەک قائیدی ئەعلا بە خەڵکیان ناساند، دیالەیان دایە دەست سەلیم جبوری و بە پاڵەوانی سونەیان ناساند، تاریق ھاشمییان تیا‌بوو بەھێز بێت، ڕاویان نا، ویستیان کوردیش وا لێ بکەن، بەڵام بۆیان نەکرا!
دەسەڵات و مەڕجەعییەتی کوردی سەد دۆلاری نییە تا ورد بکرێتەوە بۆ تاک دۆلاری، ئەوان دەیانەوێت لە ھەر شارۆچکەیەک سەرکردەیەکتان بۆ دروست بکەن، من باوەڕم بەمە نییە، من کە پارتی نیم و نابم و کەسیش لە خۆم بە ژیرتر نازانم، به‌ڵام مافی ئەوەم ھەیە کەسێکم لە کەسێکی تر پێ باشتر بێت، من ناتوانم وەک ئەنبارییەک گێل بم و ھەر ئەحمەد ئەبوو ڕیشەیەکم قەبووڵ بێت، ناتوانم وەک موسڵییەک بکەومە شوێن ھەر نوجێفییەک و وەک ھەر دیالەییەک سەلیم جبورییەکم قەبووڵ بێت، تا تاڵەبانی ھەبوو قەبووڵم بوو، تا نەوشیروان مابوو بە ڕابەرم زانی و ئەمڕۆش ناتوانم ھەر کەسێکتان ھێنایە پێشەوە بە قائیدی بیلا مونازەعەی بزانم!
ئەوەی ئێستا دەگوزەرێت، بۆ ئه‌وه‌یه لە ھەر گەڕەکێکی کوردستان، منداڵێک وەک قائیدی کورد بناسێنن، من ئەمەم قەبوڵ نییە، من منداڵ و ھەرزە و ھەڵپەڕیوی ھەموو دەھۆڵێک نیم. یان ئه‌م دۆخه به سه‌ره‌تای ده‌سه‌ڵاتی بارزانی بزانن، یان به كۆتایی ده‌سه‌ڵاتی خۆتان، یانژی له‌گه‌ڵ بارزانییه‌كان پێكه‌وه ده‌ست پێ بكه‌ن، به قه‌ولی مه‌حوی "پێ گه‌یی و ده‌روێشه، دا سوبحه‌ی شاهه‌نشاهی بكا".