بازاڕی گواستنه‌وه‌ی یاریزانانی كوردستان و مۆزه‌مبیق
رۆژی 16ـی ئایار ده‌رگای بازاڕی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان له مۆزه‌مبیق كرایه‌وه، بۆ ماوه‌ی 28 رۆژ یانه‌كانی ئه‌و وڵاته ئه‌فریقییه یاریزانیان گواسته‌وه ریزه‌كانیان و رۆژی 13ـی حوزه‌یران ده‌رگای گواستنه‌وه‌ی یاریزانان به‌سه‌ر یانه‌كان داخرا، به‌ڵام به‌داخه‌وه كه‌س نازانێت كه‌ی ده‌رگای بازاڕی گواستنه‌وه‌ی یاریزانانی كوردستان كراوه‌ته‌وه و كه‌ی داده‌خرێت.
ئه‌و بێسه‌روبه‌رییه‌ی له بازاڕی گواستنه‌وه‌ی یاریزانانی كوردستان هه‌یه، زۆر لایه‌ن لێی به‌رپرسیارن. فێدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان به‌رپرسیاره‌تێكی گه‌وره‌ی له ئه‌ستۆدایه، چونكه 10 ساڵ ته‌مه‌نییه‌تی هێشتا نه‌یتوانیوه واده‌ی كردنه‌وه و داخستنی ده‌رگای بازاڕی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان دیاریی بكات، راسته به‌هۆی قه‌یرانی دارایی ئه‌م وه‌رزه هێشتا واده‌ی ده‌ستپێكی وه‌رزی نوێی خولی نایابی كوردستان دیار نییه، بۆیه فێدراسیۆنه‌كه‌ش نه‌یتوانیوه بازاڕی یاریزانانیش دیاریی بكات، به‌ڵام ساڵانی پێشوو پاره‌ش هه‌بوو، به‌ڵام بازاڕه‌كه هه‌ر بێسه‌روبه‌ر بوو.
هێشتا فێدراسیۆنه‌كه نه‌یتوانیوه مافی مافخوراوان وه‌ربگرێته‌وه و تاكو ئێستا ئه‌گه‌ر یاریزانێك یان راهێنه‌رێك له‌و گرێبه‌سته لابدات كه له نێوان خۆیان واژوویان كردووه، نازانێت هاوار بۆ كێ ببات، لایه‌نی دووه‌می به‌رپرسیار میدیاكارانن، ئێمه زۆر ئازاین، نه‌ك هه‌ر ماوه و نرخی گواستنه‌وه‌ی یاریزانانی یانه ئه‌وروپییه‌كان بڵاوبكه‌ینه‌وه، به‌ڵكو به‌ند و ورده‌كارییه‌كانی گرێبه‌سته‌كانیشیان په‌خش ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئازایه‌تی و زیره‌كی نییه رۆژنامه‌نووسی كوردی بزانێت گۆنزالۆ هیگواین به چه‌ند چووه یۆڤێنتۆس و ریال مه‌درید له‌م گرێبه‌سته چه‌ندی ده‌ست ده‌كه‌وێت، ئه‌مه هه‌موو كه‌سێك ده‌ستی پێده‌گات، ئافه‌رین بۆ ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ی كار له‌سه‌ر یاریزانه مافخوراوه‌كانی كوردستان ده‌كات و نرخ و ماوه‌ی گرێبه‌سته‌كانی یاریزانه كورده‌كان بڵاو ده‌كاته‌وه و رووماڵی بازاڕی گواستنه‌وه‌ی یاریزانانی كوردستان ده‌كات.
هێشتا میدیاكاری كورد نه‌یتوانیوه ئه‌وه‌ی یانه‌كان ئاشكرای ناكه‌ن و نایانه‌وێت كه‌س بیزانێت، ئه‌وان بڵاوی بكه‌نه‌وه، ده‌بێت وه‌كچۆن نرخی گواستنه‌وه‌ی هێنریك مخیتاریان بۆ مانچێسته‌ر یونایتد له‌لایه‌ن سكای سپۆرتس و میره‌ر و بێڵد ئاشكرا ده‌كرێت و نرخه‌كه‌ی له‌سه‌ر ویستی مان یونایتد به نهێنی ناهێڵرێته‌وه، ئاوا ئێمه‌ش نه‌هێڵین گرێبه‌ستی یاریزانێك یان راهێنه‌رێك به نهێنی بمێنێته‌وه، دواجار ئه‌مه سوود به یاریزانه‌كانیش ده‌گه‌یه‌نێت و كێبڕكێیه‌ك بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی یاریزانه‌كان دروست ده‌بێت.
له ئیتاڵیا كه‌س نییه جیانلۆكا دی مارزیۆی رۆژنامه‌نووس نه‌ناسێت، ئه‌م پیاوه 42 ساڵانه له ئه‌وروپا له بازاڕی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان ئه‌وه‌نده چاڵاكه، گه‌یشتووه‌ته ئه‌و رادده‌یه‌ی ماڵپه‌ڕێكی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه و كه ئه‌و هه‌واڵێكی له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی یاریزانان بڵاوكرده‌وه، هه‌مووان وه‌كو سه‌رچاوه به‌كاری ده‌هێنن.
یاریزان و یانه‌كان خۆشیان به‌رپرسیارن، نازانم ئه‌و نهێنییه چییه كه یاریزانی كورد تاكو ئێستا حه‌ز ناكات نرخی گرێبه‌سته‌كه‌ی ئاشكرا بكات، ته‌نیا له‌وكاته‌ی كه یانه‌كه مافی ده‌خوات و بڕی گرێبه‌سته‌كه‌ی نادات، به ناچاری نرخی گرێبه‌سته‌كه‌ی به گله‌یی و گازانده‌وه ئاشكرا ده‌كات.
هێشتا دیار نییه ئه‌و چه‌ند خاڵه‌ی له كوردستان ناوی لێنراوه گرێبه‌ستی یاریزانان لای كێ دانی پێدانراوه و كه‌ی ده‌توانرێت به‌كاربهێنرێت، تاكو ئێستا نه‌مزانیوه گرێبه‌ستێكی واژووكراوی نێوان یاریزانێك و یانه‌یه‌ك، له كاتێكی پێویست فریای یاریزانێك كه‌وتبێت.
واده‌ی كرانه‌وه و داخرانی بازاڕی گواستنه‌وه‌ی یاریزانانی رواندا، ئه‌سیوبیا، مه‌نگۆلیا و سودان دیاره، به‌ڵام واده‌ی به‌ڕێوه‌چوونی خولی كوردستان وه‌ك مه‌ته‌ڵێكی لێ هاتووه و كه‌س پێی هه‌ڵنایه.