خۆ ئه‌مریكا گاوانی باوكتان نییه!
هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ی ئێستا هه‌مانه، هه‌موو ئه‌و گرفتانه‌ی ئێستا هه‌مانه، هه‌موو ئه‌و ئازار و ناسۆر ناڕه‌حه‌تییانه‌ی ئێستا هه‌مانه، سه‌د ساڵ پێش ئێستاش وه‌ك خێڵ، وه‌ك به‌ره‌باب، وه‌ك تیره و تایه‌فه‌ش له‌گه‌ڵ یه‌كدی هه‌مان بوو، به‌س ئه‌وكات ناومان نه‌نابوو ململانێی سیاسی!
ئه‌وكات كایه‌ن و خه‌رمان و خانووی یه‌كدیمان ده‌سووتاند، به‌ڵام نه‌مان ده‌وت: ئه‌مه له‌پێناوی میلله‌ت، ئه‌مه له‌پێناوی ڕه‌ش و ڕووت ده‌كه‌ین، كه‌چی ئه‌وڕۆ هه‌ریه‌كه‌مان بنه و باره‌گای یه‌كدی ده‌سووتێنین و هه‌ر یه‌كه‌شمان ده‌ڵێین ئه‌مه له‌پێناوی میلله‌تدا ده‌كه‌ین! ته‌نانه‌ت كه شه‌ڕی ناوخۆشمان كرد، هه‌ر لایه‌كی شه‌ڕه‌كه ده‌مان وت: له‌پێناوی پاراستنی میلله‌ت ئه‌مه ده‌كه‌ین!
هه‌موو كوردێك پێویسته هه‌ر لانیكه‌م مێژووی سه‌د ساڵی ڕابردووی خۆی بخوێنێته‌وه، ده‌بێت له‌خۆی بپرسێت: ئێ خۆ ئێمه ئه‌وێ ڕۆژێ پاره‌مان پێ نه‌بوو، كۆشك و بیره‌نه‌وتمان نه‌بوو، په‌رله‌مان و پاسپۆرت و پرادۆمان نه‌بوو، هه‌موومان چه‌ند خێمه و ڕه‌شماڵێك بووین كه‌چی نه‌ده‌سازاین، ئه‌دی ئه‌مڕۆ بۆ پێمان وایه كێشه‌كانمان له‌سه‌ر پایه و پاره و په‌رله‌مان و پرۆلیتاریایه؟
ئێمه هه‌رچیمان هه‌یه، له حكومه‌ت و په‌رله‌مان و پارێزبه‌ندی و پایه‌ی سیاسی، هه‌ر هه‌موویمان به‌ڕێكه‌وت به‌ده‌ستهێناوه، ڕاسته شۆڕشمان كرد و قوربانی زۆرمان دا، به‌ڵام نه خۆمان ئاماده كردبوو بۆ ئه‌م ناز و نیعمه‌ته‌ی ئه‌مڕۆ ونه پێشبینیشیمان كردبوو!بۆیه ئه‌گه‌ری هه‌یه هه‌ر ڕۆژێكیش ئه‌مانه هه‌مووی به ڕێكه‌وت له‌ده‌ست بده‌ینه‌وه! میلله‌تێك كه به‌ڕێكه‌وت ده‌بێته خاوه‌نی شتێك زۆر قه‌دری نازانێت، ئه‌ها چونكه كه‌ركوكت به شه‌و و ڕۆژێك ده‌ستكه‌وت بوو، یه‌كسه‌ر به شه‌و و رۆژێكیش له‌ده‌ستت دا و ئه‌مڕۆش جگه له هه‌ستێكی شاعیرانه و گرینۆكانه، هیچ پلانێكت نییه بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی!
ئێمه هێشتا كۆمه‌ڵه خێڵێكین له چوارچێوه‌ی فیدراسیۆنێكی عه‌شایه‌ریدا و كه‌چی داوای كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیك و شارستانیش ده‌كه‌ین، كاتێك كه شه‌ڕی خۆمان ده‌كه‌ین، به‌پێچه‌وانه‌ی په‌نده كوردییه‌كه‌شه‌وه: نه‌ك هه‌ر گۆشتی یه‌ك ده‌خۆین، به‌ڵكو ئێسكی یه‌كیش ورد و خاش ده‌كه‌ین، هه‌ر بۆیه كه ڕاپه‌ڕینمان كرد و حكومه‌تمان دروست كرد، هه‌ندێكمان شه‌ڕی (ئیبراهیم ئه‌حمه‌د)مان كرد و هه‌نده‌كه‌ی تریشمان شه‌ڕی (ئیبراهیم خه‌لیل!).
ئه‌وجا له‌خۆت بپرسه: نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه ژماره‌ی ئه‌و شه‌ڕانه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی كردوویه‌تی زۆرتر بێت له‌و شه‌ڕانه‌ی كه له‌گه‌ڵ دوژمن كردوویه‌تی، چۆن ڕووی دێت باسی دیموكراسی و ده‌وڵه‌تداری بكات؟!
كورد زۆر بچوك و محه‌لییه، هه‌ر له‌م دیده‌شیه‌وه له دونیا ده‌ڕوانێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌خۆی بپرسێت كه چه‌نده لایقه؟ به چاوێكی خێڵه‌كییانه‌وه چاوه‌ڕوانی چاكه و پیاوه‌تی له ده‌وڵه‌تانی دونیا ده‌كات و كاتێكیش ئه‌و چاكه و مه‌ڕحه‌مه‌ته‌یان لێ نابینێت، قوشقی ده‌بێت و جنێویان پێ ده‌دات و به بێوه‌فا و به‌رژه‌وه‌ندیخوازیان ده‌داته قه‌ڵه‌م!كه‌چی خۆیشی له‌وه‌ته‌ی هه‌یه له‌گه‌ڵ خۆیدا بێوه‌فایه، له‌وه‌ته‌ی هه‌یه جگه له‌شعر و شانامه نووسینیش به‌سه‌ر نه‌هامه‌تییه‌كانیدا، یه‌ك هه‌نگاوی تری نه‌ناوه! واده‌زانم له‌م جیهانه‌دا ته‌نیا كورد وه‌ك عه‌شق و غه‌رامیات له سیاسه‌تیش تێگه‌شتووه، واده‌زانێت ده‌بێت دونیا به‌زه‌یی به‌ودا بێته‌وه، دونیا شه‌ڕ له‌سه‌ر ئه‌و بكات، كه‌چی خۆیشی به‌زه‌یی به‌خۆیدا نایه‌ته‌وه و به‌رده‌وامشیر و تیر له یه‌ك ده‌سوون!
گه‌وره‌ترین و سه‌ره‌كی ترین كێشه‌ی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه ئه‌وه‌یه كه هێشتا له دڕنده‌یی ده‌وروبه‌ری و چاره‌نووسی خۆی و جه‌بری جوگرافیا تێنه‌گه‌شتووه، هێشتا ئه‌وه نازانێت كه ئه‌و دراوسێی عێراقه، حه‌ریفه‌كه‌ی له‌باشترین كاتی عێراقدا سه‌رسه‌رییه‌كی وه‌ك عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید و عێزه‌ت دووری بووه و له‌مڕۆی خوێناویشدا حه‌سه‌ن پلایس و عه‌بو ئیزرائیله، دوو ساڵ داعش له موسڵ حوكمی كرد جیهان لێی تۆقی بوو، كه‌چی تۆ له‌وه‌ته‌ی هه‌ی له داعش باشتر دراوسێت نه‌بووه و پاڵیشت لێداوه‌ته‌وه و كاته‌كیش دوژمن دێته سه‌رت (وه‌ك له‌كه‌ركوك هات!) سه‌رت ده‌سوڕمێت و ده‌ته‌وێت ئه‌مه‌ریكا به فریات بگات؟!
له‌سه‌رده‌می میرنشینی بابان دا، مسته‌ر ڕیچ كه وه‌ك گه‌ڕیده‌یه‌كی ئینگلیز دێته سلێمانی، له مه‌حمود پاشا ده‌پرسێت: بۆچی كۆشك و ته‌لاری ڕازاوه بۆ خۆتان و حكومه‌ته‌كه‌تان دروست ناكه‌ن؟ مه‌حمود پاشاش ده‌ڵێت: بۆچی دروستی بكه‌ین بۆ تورك و فارس؟! ئێمه چه‌ندین جار دروستمان كرد و ئه‌وان هاتن داگیریان كرد و ڕووخاندیان!
ئه‌ها ئه‌و كات چه‌پۆكی ئه‌مه‌ریكایان له‌سه‌ر نه‌بوو چۆن قه‌تڵ و عامیان ده‌كردی؟! ئه مڕۆش برا عه‌ره‌ب و تورك و فارسه مسوڵمانه‌كانت، هه‌ر ئه‌وانه‌ی دوێنن و نه‌گۆڕاون،تۆ ده‌بێت له قه‌ده‌ری خۆت تێبگه‌یت و كار بۆ مانه‌وه‌ت بكه‌یت، داعش دوو مانگ له گوندێكدا ده‌مایه‌وه، په‌نجا ته‌ڵه و تونێلی بۆ دوژمنه‌كه‌ی داده‌گرته‌وه، ئێوه‌ش ٢٦ ساڵه یان شه‌ڕ له‌گه‌ڵ یه‌كدی ده‌كه‌ن یاخود به ئه‌قڵی سۆماڵیتانه‌وه لاسایی سویدی ده‌كه‌نه‌وه!
له‌وه تێبگه‌ن كه ئه‌مه‌ریكا گاوانی باوكتان نییه، هه‌ر له‌و كاته‌دا كه ئێوه جنێو به ئه‌مه‌ریكا ده‌ده‌ن، هه‌ر له‌و كاته‌دا كه پێتان وایه ئه‌مه‌ریكا پشتتان ناگرێ و هاوكاریتان ناكات و درۆی له‌گه‌ڵ كردوون، ئه‌گه‌ر چه‌پۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر عه‌ره‌ب نه‌بێت، ئه‌گه‌ر خه‌شمی ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر توركه‌وه نه‌بێت، ئه‌گه‌ر نه‌ڕه و خێسه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر شیعه‌وه نه‌بێت، له شه‌و و ڕۆژێكدا په‌ڕوپۆتان ده‌به‌ن به ئاسماندا، سه‌د جاری تریش ئه‌نفالت ده‌كه‌نه‌وه، سه‌د جاری تریش كیمیات به‌سه‌ردا ده‌ڕێژنه‌وه! ئێوه به چ لۆژیكێكه‌وه له ئه‌مه‌ریكا ده‌ڕوانن؟! خۆ ئه‌مه‌ریكا پۆلیسی سه‌د و چوار نییه تۆ هه‌ر كاتێك تێلت بۆ كرد مه‌فره‌زه‌یه‌ك بنێرێت! تۆ خۆت خیانه‌ت له‌خۆت ده‌كه‌یت، خۆت پشتی یه‌كتری ده‌شكێنیت، ده‌شته‌وێت ئه‌مه‌ریكا وه‌ك گاوانی تۆ هه‌ر كات ویستت گات له گه‌وڕ بۆ ده‌ركات؟! وه‌ك سه‌گی پاسه‌وان گورگت له ڕان بۆ دووربخاته‌وه؟!