با دەنگي بەڵێ ببێتە چارەسەرێك بۆ كێشەكانمان

Kurd24

لە رێککەوتی  17ی شوباتی ساڵی2008 کۆسۆڤۆ سەربەخۆیی وڵاتەکەی راگەیاند ئێستاش لە لایەن 110 وڵاتدانی پێنراوە، ئەو وڵاتە بچوکە تەنها ماوەی دوو ساڵە لە رێگەی تۆڕی  ئینتەرنێتەوە بە وڵاتانی جیهان بەستراوەتەوە، ئەویش بە دەستپێشخەری هەرێمی (مۆناکۆ)ی ئەلمانیا. لە مانگی شوباتی ئەمساڵیش وەکو هەموو ساڵانی پێشوتر یادی  ساڵڕۆژی راگەیاندنی سەربەخۆی کۆسۆڤۆ لەلایەن گشت  پارتە سیاسیە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە پیرۆز راگیرا.

ئێمەی کوردیش لەو رۆژەی وادەی ئەنجامدانی ریفراندوم راگەیاندراوە چەندین حزب و لایەن هەن لە دژی ئەو بریارەن، لە کاتێکدا هەرێمی کوردستان سەڕەرای ئەو قەیرانە دارایی و سیاسیانەی کە لە ماوەی ئەو 3 ساڵەی رابردوودا بەسەریدا هاتووە،  بە بەراورد لەگەل ڕەوشی کۆسۆڤۆ  یاخود شاخی رەشبارودۆخەکەی زۆر باشترە.

بە بۆچوونی من نابێ ئەو قەیرانە ئابورییەی ئێستای هەرێمی کوردستان  و هەبوونیگەندەڵی و نادادپەروەری، ببەسترێتەوە بە دیاریکردنی ئایندەی نەتەوەکەمان. ئێمەی کورد زۆر باش دەزانین کە لە دوای ڕوخانی رژێمی گۆربەگۆری سەدام  خەڵکانێکی زۆر جا چ سیاسی  بێت یان خەڵکی ئاسایی توانیان سودێکی زۆر لەو گۆڕانکارییە ببینن، کە بە خۆێنی هەزاران شەهیدی سەربەرزی میللەتەکەمان وەدەست هاتوە.

خەڵکانێک کە هەرگیز نەیان زانیوە رێگای کوردایتی لە کوێیە، کەچی ئەمرۆ پۆزی خەباتگێر لێئەدەن و لەسەر حسابی خەلکی هەژار و بنەمالەی شەهیدان  و خانەوادەی پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان  کە لە سەنگەر وەک هەلۆ رووبەرووی دوژمنانی کوردستان دەبنەوە، خۆیان دەولەمەند کرد .

کەس نالێت گەندەلی و نا دادپەروەری لە هەرێمی کوردستاندا نیە، بەس ئەبێ ئەوەش بڵێین کە هەر تەنها لە ولاتی ئێمە دا نیە. بۆ نمونە ولاتێکی وەک ئیتالیا زیاتر لە 70 ساڵە خاوەنی سیستەمێکی دیموکراتە کەچی رۆژ نیە بەرپرسێکی گەورە یان بچوک بە تومەتی گەندەڵی نەدرێتە دادگاو لێپرسینەوەی لەگەل نەکرێ.بەلام بەداخەوە ئەو لێپرسینەوەیە لە کوردستانی ئێمەدا لە ئارادا نیە.

ئیستاش  ئەبێ هەموومان  تەنها بیر لە چوونە سەر سەندوقی دەنگدان بکەینەوە و بە بەڵێ خەونی شەهیدانی هەلەبجەو ئەنفالکراوەکان  بینینە دێ، لە پێناو کوردستانێکی سەربەخۆ و ئازاد و دیمکراتدا.