جاش سیغه‌كانی سلێمانی!
عه‌ره‌به‌كانی لوبنان قه‌بووڵیان نه‌كرد سوپا عه‌ره‌بیه‌كه‌ی سوریا له وڵاته‌كه‌یاندا بمێنێته‌وه و به‌داگیركه‌ریان ده‌زانی، عه‌ره‌به‌كانی به‌حره‌ین قه‌بووڵیان نه‌كرد سوپا عه‌ره‌بییه‌كه‌ی سعودییه له وڵاته‌كه‌یاندا بمێنێته‌وه و به داگیركه‌ریان ده‌زانی، كوه‌یتییه‌كان، هه‌ر وه‌كو به‌غدادی و به‌سرایی و نه‌جه‌فی و تكریتییه‌كان عه‌ره‌بن، یه‌ك زمان و یه‌ك نه‌ژاد و یه‌ك ئاینن، كه‌چی قه‌بووڵیان نه‌كرد یه‌ك ساڵ سوپاكه‌ی سه‌دام له وڵاته‌كه‌یاندا بمێنێته‌وه و نه‌ك هه‌ر به داگیركه‌ریان ده‌زانی، به‌ڵكو هه‌موو دونیایان لێ هاندا و سوپای ئه‌مه‌ریكا و ئینگلیز و فه‌ره‌نسایان هێنایه سه‌ریان ته‌فروتونایان كردن، هه‌تا ئێستاش كوه‌یتییه‌كان ڕقیان له عێراقییه‌كانه چونكه ته‌نیا بۆ یه‌ك جار له مێژوودا، سوپاكه‌ی سه‌دام وڵاته‌كه‌یانی داگیر كرد!
لێره‌ش سه‌د ساڵه عه‌ره‌ب خاك و زێدی كوردی داگیر كردووه، جاش موتعه‌كانی سوله‌یمانی هێشتا جنێو به كه‌سێك ده‌ده‌ن كه باسی ده‌وڵه‌تی كوردی بكات، كابرای فارس دكتۆرای له فیزیا هه‌یه، زانای ئه‌تۆم و پزیشكی مێشك و ده‌ماره، كه‌چی له عاشوورادا به شیر و تیر و تیغ و شمشێر له خۆی ده‌دات، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌سڵی ولایه‌تی فه‌قیهه بپارێزێت، تۆش منداڵه‌كانی كورد فێر بكه مادام یه‌كێتی و پارتی گه‌نده‌ڵن، با تفكه‌نه شكۆ و سیمبوله‌كانی خۆیان! ئه‌وه ته‌نیا كورده خۆخۆر و نه‌سازه، ئه‌وه ته‌نیا كورده مادام تانكییه‌كه‌ی سه‌ربان ئاوی تیا نه‌ماوه، تانكییه‌كه ده‌شكێنێت، مادام حه‌مامه‌كه گه‌رم نییه، حه‌مامه‌كه ده‌ڕوخێنێت، مادام ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به‌نزینی تیا نه‌ماوه، ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ده‌سووتێنێت، مادام باوكی له‌ماڵه‌وه له‌گه‌ڵی خراپه، مه‌تبه‌خ و ژوری میوانه‌كه‌ی خۆی تێك ده‌دات، مادام دز هاتووه‌ته سه‌ری و پاره و سامانه‌كه‌ی بردووه، ده‌چێت شۆفڵێك دێنێ و ماڵه‌كه‌ی خۆی ده‌ڕووخێنێت!
گه‌رچی ئێستاش حكومه‌تی خێڵه‌كی و مه‌زهه‌بی عێڕاق، قه‌ره‌بووی زیانه‌كانی سه‌دام ده‌داته‌وه به كوه‌یت، به‌ڵام ئاواش هیچ كوه‌یتییه‌ك له‌بیری نه‌چووه‌ته‌وه كه سوپای عێراق تاوانی به‌رامبه‌ر كردوون، له هه‌ر شوێنێك ڕووبه‌ڕووی عێراقییه‌ك ببنه‌وه، به ڕقه‌وه ڕه‌فتاری له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن! كه‌چی ده‌بێت كوردێك قه‌بووڵی بێت سوپا‌و حه‌شدی عێراقی عه‌ره‌بی و دڕنده‌ی خێڵه‌كی و دژه شارستانی و دژه مرۆ، له وڵاته‌كه‌یدا بێت و بچێ! جاش سیغه‌كانی سوله‌یمانیش دێن و سۆزی عێراق لای منداڵی كورد ده‌جوڵێنن!
سه‌دام كوردی داغان كرد، ئه‌نفالی كرد، كیمیایی به‌سه‌ردا ڕشت، كه‌چی له دووسه‌د ملیۆن عه‌ره‌بی ئوممه‌ی عه‌ره‌بی، دووسه‌د كه‌سیان نه‌یان وت نا، كوردیش موسوڵمانه و مرۆڤه، له بیست ملیۆن عه‌ره‌بی عێراقی، نه ئه‌وسا و نه ئێستاش بیست كه‌سیان نه‌یان وت: حه‌ره‌س جمهوریی جینۆسایدی كوردی كردووه، فیدایه‌كانی سه‌دام كوردیان زینده‌به‌چاڵ كردووه، قواتی جه‌ویی كیمیای به‌سه‌ریاندا ڕشتووه، كه‌چی پیرێكی ئاخرشه‌ڕی كورد دێته سه‌ر تیڤی و ده‌ڵێت: پێشمه‌رگه جینۆسایدی عه‌ره‌بی كردووه! جاش سیغه و جاش موتعه‌كانی سلێمانی له كه‌ركوكه‌وه پێش حه‌شدی شه‌عبی ده‌كه‌ون و ڕێنماییان ده‌كه‌ن كه چۆن پاش پردێ بگه‌نه هه‌و‌لێر!
ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل له هه‌رجێیه‌كه‌وه بۆی بكرێت له عه‌ره‌ب ده‌دات، بۆمبارانیان ده‌كات، لێیان ده‌كوژێت، ئاگر به‌سه‌ر دوژمنه‌كانی خۆیدا ده‌بارێنێت له‌هه‌ر شوێنێكی سه‌ر زه‌وی بن، كه‌چی له میدیاكانه‌وه هاواری لێ هه‌ستاوه كه سته‌م له ئیسرائیل ده‌كرێ، ناتانیاهۆ ده‌چێته نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و باس له مه‌زڵومییه‌تی گه‌له‌كه‌ی ده‌كات، لێره‌ش چی نه‌ما به كورد نه‌كرێ؟ هه‌موو جۆره چه‌كێكی له‌سه‌ر تاقی كرایه‌وه، ئێمه پاشماوه‌ی جینۆسایدین، ئه‌وانه‌ین كه فریا نه‌كه‌وتن بمانكوژن، بۆیان ڕێكنه‌كه‌وت قڕمان كه‌ن، كه‌چی جاش موتعه‌كانی سلێمانی منداڵی كورد فێر ده‌كه‌ن سوكایه‌تی به شكۆمه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی خۆی بكات! فه‌یله‌سوفه جاش سیغه‌كان فه‌لسه‌فه به باڵای سوككردنی نیشتماندا داده‌ڕێژن!
ڕۆژی داگیركاریی كه‌ركوك، گه‌نجێكی گه‌مژه و گێلكراوی سلێمانی، به هه‌لهه‌له‌وه به‌ره‌وپیری چه‌كداره خێڵه‌كییه‌كانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه ده‌چوو و داوای لێ ده‌كردن بێن هه‌ولێریشی بۆ بگرن، موریده حه‌وزه‌وی و شوێنكه‌وته‌كانی ئیمامزاده و ولایه‌تی فه‌قیهه‌ش چه‌پڵه‌یان بۆ لێده‌دا و جۆش و خۆرۆشی ئه‌و گه‌نجه گه‌مژه‌یه‌یان به شۆڕش ناو ده‌برد!
هه‌زاران كه‌س بۆ پاره و مووچه ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و نه‌ك هه‌ر عه‌بد، ئه‌وه‌ی خواش لای ناخۆش بوو وتیان، ماشێن و باڵه‌خانه‌ی پۆلیسی هاتووچۆ و دائیره‌ی تاپۆشیان سوتاند، كه‌چی كه من وتارێك ده‌نووسم و ده‌ڵێم فڵانه ڕه‌فتار هه‌ڵه‌یه، یه‌كسه‌ر پێم ده‌ڵێن پاره‌ی وه‌رگرتووه و ده‌می چه‌ور كراوه، پاره ئه‌وه ناهێنێت و مرۆڤ نابێت بۆ پاره خۆی سوك بكات و هتد، ده‌بێت فه‌رهه‌نگی كورد ڕێكبخرێته‌وه، هه‌رچی زووه مووچه‌كه‌ی تۆ بدرێت تاوه‌كو له مووچه‌كه‌ی تۆوه خوێندنه‌وه بۆ ئاینده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ك نه‌كه‌ین!
ئه‌وانه‌ی سه‌رسامن به كۆماری ئیسلامی ئێران، ده‌ی با كه‌مێكیش له یاساكانی ورد ببنه‌وه، له‌و ڕژێمه‌دا هه‌ر كه‌س دژی ئه‌سڵی ولایه‌تی فه‌قیهه بووه‌ستێته‌وه و به ساده‌ترین شێوه‌ش ڕه‌خنه‌ی لێ بگرێت، ملی ده‌كه‌ن به ته‌نافا و له سێداره‌ی ده‌ده‌ن، كه‌چی لێره سه‌دان و هه‌زاران گه‌نجی گه‌وج و گه‌مژه ده‌كرێت به گژ هه‌موو پیرۆزییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا و وه‌ك فه‌لسه‌فه‌ی شۆڕشیش به خه‌ڵكی ده‌فرۆشنه‌وه! فه‌یله‌سوفه‌كانی ئێوه كێن؟ هه‌موو ئه‌و كتێبانه‌ی ئه‌و خوێندوویه‌تیه‌وه، منیش خوێندوومه‌ته‌وه، هه‌موو ئه‌و شۆڕشانه‌ی ئه‌و بیستوویه‌تی، منیش بیستوومه، ئه‌و چووه‌ته قوتابخانه منیش چووم، من باوه‌ڕم به ده‌وڵه‌ت و شكۆمه‌ندی كوردییه، تۆ سوكایه‌تی به‌م خواسته‌ی من ده‌كه‌یت، بۆچی به تۆ بوترێت شۆڕشگێڕ و به منیش بوترێت كۆیله؟ نه‌خێر من ده‌مه‌وێت ئه‌م باره كه‌چه ڕاست بكه‌مه‌وه، تۆ له جاش سیغه‌یه‌كی سلێمانی زیاتر نیت!
تێبینی: جاش سیغه‌كانی سلێمانی، مه‌به‌ستم قاسمی سلێمانییه، نه‌ك شاری سلێمانی، ده‌زانم هه‌مووتان واده‌زانن شاری سلێمانی ده‌ڵێم، جاش موتعه و جاش سیغه‌ی قاسمی سلێمانی له هه‌موو شوێنێكی كوردستان هه‌ن!