سلێمانی و نیو سه‌ده‌ی تر...
ئه‌گه‌ر سه‌یری مێژووی هه‌موو حیزبه‌كانی باشووری كوردستان بكه‌یت، پێكڕا یان له سلێمانی دروست بوون، یان له هه‌ر جێیه‌كی تر دروست كرابن، هێنراونه‌ته سلێمانی و له‌وێ چادریان بۆ هه‌ڵدراوه!
ئه‌و شاره كرا به تاقیگه‌ی هه‌رچی ڕه‌وت و ڕێباز و بیروڕای سیاسی دونیایه، چه‌پ و ئیسلامی و لیبراڵی و سۆشیاڵ و سه‌له‌فی و وه‌هابی و ئیخوانی و سۆسیالیزم و كرێكاری و زه‌حمه‌تكێش و هه‌رچی فكره‌ی نامۆی دونیایه له‌وێ كرا به حزب و به نرخی باشترینه‌كان به خه‌ڵك فرۆشرایه‌وه!
نه‌گبه‌تی ئه‌م شاره له‌وه‌دا بوو كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه له چه‌قی ململانێكانی سه‌فه‌وی و عوسمانی‌دا بوو، پاشان له ڕووی لۆكاڵیشه‌وه هه‌ر دوو ڕه‌وتی قادری و نه‌قشبه‌ندی، به‌رهه‌می ململانێی مه‌زهه‌بی و كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌م شاره بوون! له مێژووی ئه‌و شاره‌دا هیچ ڕه‌وتێك دانی خێری به ره‌وتی پێش و پاشی خۆیدا نه‌ناوه!
له‌و شاره كاتێك كۆمۆنیزم هات، هه‌موو ئه‌وانی تری ڕه‌تده‌كرده‌وه، كه ئیسلامی هات، هه‌موو ئه‌وانی تری ڕه‌تده‌كرده‌وه، كه دیموكرات و سۆشیال دیموكرات و سۆشیال عه‌شایه‌ره‌كان هاتن، هه‌موو ئه‌وانی تریان ڕه‌تده‌كرده‌وه، دواجاریش كه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هات، هه‌موو ئه‌وانی تری ڕه‌تده‌كرده‌وه، ئه‌مڕۆش كه شاسوار دێت و جگه له هه‌موو ئه‌وانی تر، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش كه هێشتا جێ پێی خۆی تووند نه‌كردووه، ڕه‌تده‌كاته‌وه! حه‌تمه‌ن ده‌یه‌یه‌كی تر نابات، مۆدێل و گه‌ڕێكی تری حزبایه‌تی دێته ئاراوه و تاقمێكی تر به سوود وه‌رگرتن له سایكۆلۆژیای خه‌ڵك، دێن و شاسوار و منداڵه‌كانی ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه! لێره وه‌ك كۆمپانیاكانی ئه‌لیكترۆنی، له‌گه‌ڵ دروستكردنی ڤایرۆسدا سیدی ئه‌نتی ڤایرۆسه‌كه‌شی ده‌خرێته بازاڕه‌وه!
ئێستاش چ بیرۆكه‌یه‌كی سیاسیت له‌م دونیایه‌دا زۆر پێ نامۆیه، بیبه‌یته سلێمانی بازاڕی ده‌بێت، خه‌ڵكێك هه‌ر هه‌یه بكه‌وێته شوێنی و ئه‌و بیرۆكه‌یه‌شی له هی هه‌موو ئه‌وانی تر پێ باشتر بێت!
ئه‌و گه‌نجه‌ی كه دوێنێ له‌سه‌ر گۆڕان جنێوی به خوشك و دایكی هه‌موومان ئه‌دا، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ شاسواره و له‌سه‌ر ئه‌و جنێو به خوشك و دایكی ئێمه‌ش و گۆڕانیش ئه‌دا!
به هه‌موو فه‌لسه‌فه‌یه‌كه‌وه حیزب له سلێمانی دروستكرا، به هه‌موو بیروڕا و تێز و ڕێباز و ته‌ریقه‌تێكه‌وه حیزبیان ڕاگه‌یاند، ستراتیژی ئه‌وه‌ڵ و ئاخیری هه‌موویان هه‌ر ئه‌وه بوو كه پارتی بڕووخێنن! یانی شه‌ست ساڵه ڕووخاندنی پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ئه‌درێت به گوێی خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌دا، وایان كرد كه ئه‌وله‌وییه‌تی خۆیان و خه‌ڵكی شاریش هه‌ر ئه‌م شته بێت، ئیدی ئه‌م خواسته له‌وه‌ی به‌شێك بێت له حه‌ماسه‌تێكی شۆڕشگێڕی، جۆرێكه له‌سایكۆلۆژیا و هه‌ر ده‌یه‌یه‌ك به دۆخێكه‌وه ده‌به‌سترێته‌وه!
له‌ناوبردنی بارزانی و به‌س! ئه‌م موژده‌یه‌یان بۆ خستووه‌ته جێی نان، جێی ژیان، جێی پاره و پێشكه‌وتن، جێی قیرتاوكردنی شه‌قام و دروستكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێ بوون، جێی قوتابخانه و نه‌خۆشخانه و پارك و پاره، یانی هیچیان بۆ مه‌كه، هیچیان مه‌ده‌رێ، ته‌نیا پێیان بڵێ پارتیت بۆ ده‌ڕووخێنم، بارزانیت بۆ له‌ناو ده‌بم!
هه‌ندێ كات سه‌یری ئه‌و ڤیدیۆیانه ده‌كه‌م كه شاسوارم قسه بۆ كۆمه‌ڵێك منداڵ و گه‌نج و هه‌رزه‌كار ده‌كات، ده‌بینم كاتێك له چیرۆكه‌كانیدا ده‌گاته ئه‌و مه‌شهه‌دانه‌ی كه ده‌ڵێت "بارزانی ده‌نێرینه‌وه ماڵه‌وه، نێچیر‌ڤان ده‌رده‌كه‌ین، پارتی ڕیسوا ده‌كه‌ین، بنه‌ماڵه وا لێ ده‌كه‌ین، ئه‌مه‌یان لێ ده‌كه‌ین و ئه‌وه‌یان لێ ده‌كه‌ین!"، به جارێك ئه‌و گه‌نج و هه‌رزه‌كارانه ده‌كه‌ونه هه‌یه‌جانێكی ئه‌فیونییه‌وه، فیكه لێ ئه‌ده‌ن، هه‌ڵه‌به‌زنه‌وه، چه‌پڵه ئه‌كوتن، پێئه‌كه‌نن له خۆشی‌دا و به حه‌ماسێكی پڕ له ته‌شویق و پیاهه‌ڵدانی شاسواره‌وه، په‌ڕۆكه‌ی نه‌وه‌ی نوێ بائه‌ده‌ن و ئه‌یشه‌كێننه‌وه! وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌م قسه‌یه زۆر موهیم بێت، فه‌لسه‌فه‌ی تیا بێت، پایه‌كانی دروستكردنی شارستانییه‌ت بێت!
ببینه، ئه‌و شاره‌یان چی لێ كردووه؟! هیچیان مه‌ده‌رێ، ته‌نیا به ده‌نگی به‌رز بڵێ: ماڵی بارزانی دزن و له‌ناویان ده‌به‌ین، تا ده‌نگت ده‌ڕوا بنه‌ڕێنه: ماڵی بارزانی ده‌ده‌ین به دادگا، هه‌ڵیان ئه‌واسین، ئیتر تا بۆت ده‌كرێ به شێوه‌یه‌كی دراماتیكی و ئه‌كرۆباتیكی وه‌ك گێڕانه‌وه‌ی ڕۆمانێكی سه‌رنجڕاكێش، ئه‌م ڕستانه‌یان بۆ بڵێ، ئیدی خه‌ڵكه‌كه تووشی هه‌یه‌جان ده‌بن و هیچیان له تۆ ناوێت و ده‌نگیشت پێ ده‌ده‌ن!
بۆیه ببینه، هه‌رچی حیزبه كه دروست ده‌بێت ئه‌م ڕستانه‌ی كردووه به ستراتیژ و كه‌سیش ڕه‌خنه‌ی لێ ناگرێت، كه‌س ناپرسێت ئه‌دی به‌رنامه‌ت كوا بۆ به‌رێوه‌بردنی وڵات؟ ئه‌مه به‌س نییه كه حیزبێك بێت و بۆ چاره‌كه سه‌ده‌یه‌ك هه‌ر موژده‌ی سه‌ربڕینی بارزانیت پێ بدات و تۆش له خۆشی‌دا هه‌ڵبه‌زیته‌وه! ئه‌رێ ئه‌مه نه‌بڕایه‌وه كه تۆ هیچ نه‌كه‌یت بۆ خه‌ڵك و بڵێیت پارتی نه‌یهێشت؟! پاره‌ی خه‌ڵك ببه‌یت، ژیانی خه‌ڵك ببه‌یت، نیوه‌یه‌ك له گۆیژه داگیر بكه‌یت و بێیت وه‌ك شۆڕشگێڕێكی سه‌رده‌میش یاری له‌گه‌ڵ وه‌ته‌ری هه‌ستیاری خه‌ڵك بكه‌یت و ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی كه شه‌ست ساڵه له پارتی هان ده‌درێ، به ڕسته‌ی دژ به پارتی و ماڵباتی بارزانی بۆ خۆت ڕاكێشیت!
یه‌كێك بێت و پێمان بڵێت: له ١٥ ساڵی ڕابردوودا چی بۆ سلێمانی كرا جگه له پێدانی موژده‌ی له‌ناوبردن و كۆتایی هاتنی ماڵی بارزانی؟! سی و قسور ساڵه سڕڕ و سحری مانه‌وه‌ی هه‌رچی حیزبی ئه‌و شاره‌یه، له تووڕه هێشتنه‌وه و تووڕه‌كردنی خه‌ڵكدایه دژ به پارتی، ئێ ئه‌م شاره تا نیو سه‌ده‌ی تریش هه‌ر خه‌ریكی ئه‌وه بێت له هه‌ولێر پارتی بڕووخێنێت و له سلێمانیش خۆی وێران بكات؟!
له‌گه‌ڵ دۆستێكدا قسه‌مان ده‌كرد، وتی"هه‌موو حیزبه‌كانی كوردستان له چایخانه‌دا دروست بوون"، یانی چوار پێنج شاعیر و ئه‌دیب پێكه‌وه چاییان خواردووه‌ته‌وه و ئیدی به‌ده‌م گفتوگۆوه له‌پڕ بیرۆكه‌ی دروست كردنی حیزبێكیان بۆ هاتووه و ناوی خوایان له هێناوه و خه‌ڵكیان بۆ كۆكردووه‌ته‌وه!