لە بەغدا چیم دی
چركه ساتى یه‌كه‌م
رۆژێك به‌ر له سه‌ردانه‌كه‌ى بارزانى و شاندى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ چه‌ند ده‌زگایه‌كى دیكه‌ى راگه‌یاندن گه‌یشتینه به‌غدا. گه‌یشتنى ئێمه و ته‌قینه‌وه‌ى ئۆتۆمبێلێكى بۆمبڕێژكراو, ته‌نیا چه‌ند خوله‌كێك نێوانیان بوو. هه‌موومان تاساین, به‌ڵام به‌لاى هاووڵاتیانى ئه‌و شاره نه باى ده‌هات نه‌باران. وه‌ك ئه‌وه وابوو هیچ شتێك ڕووینه‌داوه. ناحه‌قیشیان نه‌بوو, چونكه ڕاهاتوون له‌م دۆخه. ئه‌وه‌ى نیگه‌ران بوو, ئێمه بووین, چونكه شتى وامان له كوردستان نه‌بینیبوو!
ئه‌مریكییه‌كان متمانه‌یان به‌هیچ كه‌س نییه
ته‌نیا به بینینى دیمه‌نه‌كانى نێو به‌غدا, باش تێده‌گه‌ى كه هیچ كه‌س متمانه‌ى به یه‌كترى نییه. نه‌ك ته‌نیا لایه‌نه سیاسییه‌كان, بگره خه‌ڵكه ڕه‌ش و ڕووته‌كه‌ش هه‌ست به‌م بێ متمانه‌یه ده‌كه‌ن. له هه‌ر سه‌د مه‌ترێك له به‌غدا بازگه‌یه‌ك هه‌یه. كه‌سیش نازانێ چه‌كداره‌كان سه‌ر به‌كام لایه‌ن و مه‌زهه‌بن. له هه‌موو شه‌قامێك به‌هۆى ئه‌م بازگانه‌وه قه‌ره‌باڵغى دروست بووه. ڕێگاى یه‌ك كیلۆمه‌تر ده‌بێت به یه‌ك كاتژمێر ببڕیت. كاتێكیش به بازگه‌كان ده‌گه‌ى, جیا له‌وه‌ى به ته‌واوى ده‌تپشكنن, ئه‌گه‌ر بشزانن كوردى, ئیدى دوو كاتژمێرى دیكه, هه‌ر به ئه‌نقه‌ست دوات ده‌خه‌ن, ئیدى ئه‌و بازگه‌یه جێده‌هێڵیت, به‌ڵام ته‌نیا چه‌ند سه‌د مه‌ترێك دیسان بازگه، پشكنین و وه‌ستاندن ده‌ستپێده‌كاته‌وه. له‌وێش نازانى چه‌كداره‌كان كێن, سه‌ر به‌كام لایه‌نن, دیاریش نییه, پیاوى حكومه‌ت بن, ئیدى به‌مجۆره به‌رده‌وامه, له كۆتایشدا ئه‌مریكییه‌كان بازگه‌ى تایبه‌ت و پاسه‌وانى تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه, وه‌ك عه‌ره‌به‌كان ده‌یانگوت, ئه‌وان متمانه‌یان به هیچ كه‌س له عێراق نییه.
*هاتنى بارزانى له میدیا عێراقییه‌كان
وه‌ك ئه‌وه‌ى شه‌پۆلێكى به‌خوڕ له ئاوێكى مه‌نگ بدات, به‌مجۆره هاتنى هه‌واڵى بارزانى بۆ به‌غدا به‌ته‌واوى به‌شاره‌كانى عێراق بڵابووبویه‌وه. میدیا عێراقییه‌كان هه‌ریه‌كه‌ى به ناونیشانێكى جیا وه‌سفى هاتنى بارزانیان ده‌كرد, (لاپه‌ڕه‌یه‌كى تازه له په‌یوه‌ندییه‌كان نێوان به‌غدا و هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه، بارزانى له‌گه‌ڵ شاندێكى باڵا ده‌گه‌نه به‌غدا, به‌غدا له چاوه‌ڕوانى بارزانیدایه, بارزانى و عه‌بادى له ناوچه‌ى سه‌وز به یه‌ك ده‌گه‌ن...هتد), ئه‌مانه مانشێتى سه‌ره‌كى ده‌زگا بینراو, بیستراو, خوێنراوى به‌غدا و شاره‌كانى دیكه بوون.
گوله به تاریكییه‌وه مه‌نێن
ناوچه‌ى سه‌وز, ئه‌و شوێنه‌ى به‌شێك له عێراقییه‌كان به سومبولى ده‌وڵه‌ت وه‌سفى ده‌كه‌ن, سه‌درییه‌كانیش به هێڵى سوور ناوى ده‌به‌ن, بۆیه تا داخیلى ئه‌وێ ده‌بیت, زیاتر له بیست بازگه دانراوه, به‌ڵام بارزانى ڕاسته‌وخۆ گه‌یشته ناوچه‌ى سه‌وز, هه‌میشه كاتێك بارزانى شتێكى به‌دڵ نییه, له هێڵ و گۆڕانكارییه فسیۆلۆژییه‌كانى رووخسارییه‌وه دیاره, جیا له‌وه‌ش ئه‌گه‌ر شتێك له به‌رژه‌وه‌ندى كورد نه‌بێت, زوو كۆتایى به دانیشتن و گفتوگۆكان ده‌هێنێت, دواى سێ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ عه‌بادى, هه‌موو ئه‌ندامانى شاندى هه‌رێمى كوردستان به منیان گوت, خاڵمان له كۆتایى زۆربه‌ی ئه‌و ڕستانه داناوه, كه لای خه‌ڵكه و تا ئێستا به نه‌زانراوى ماونه‌ته‌وه، ئیدى گه‌شبینین له‌وه‌ى قۆناغێكى نوێ ده‌ستپێده‌كات, ئه‌مه قسه‌ى من نییه, به‌ڵكو قسه‌ى ئه‌ندامانى شانده‌كه‌یه, هه‌مووانیش ده‌زانن كه شانده‌كه كێ بوون, بۆیه پێم سه‌یره, خه‌ڵكانێك بێ ئه‌وه‌ى ئاگادارى كۆبونه‌وه‌كان بن, یاخود بزانن چى ڕوویداوه, شرۆڤه بۆ سه‌ردانه‌كه ده‌كه‌ن و له‌برى ئه‌ندامانى شانده‌كه لێدوان ده‌ده‌ن, بۆیه باش نییه, گوله به تاریكییه‌وه بندرێت.
بارزانى كۆكه‌ره‌وه‌ى ده‌نگه ناڕازییه‌كانى به‌غدا
ناوچه‌ى سه‌وز ئه‌منییه‌تى له رۆژانى دیكه تۆكمه‌تربوو, كۆپته‌ره‌كان به‌رده‌وام له ئاسمان ده‌سوڕانه‌وه, ئه‌و ڕۆژه, هیچ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له به‌غدا ڕوویان نه‌دا, هه‌موو كوچه و كۆڵانه‌كان گیرابوون, پاسه‌وان به‌هه‌موو شاره‌كه بڵاوه‌یان پێكرابوو, ناوچه‌ى سه‌وز تۆق كرابوو, دواى كۆتایهاتنى كۆبونه‌وه‌ى شاندى هه‌رێمى كوردستان و عه‌بادى, ئیدى شانده‌كه گه‌ڕانه‌وه ماڵى رۆژ نورى شاوێس, له‌وێش كوتله جیاكانى عێراق و كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كان نۆره‌یان گرتبوو, تا چاویان به بارزانى بكه‌وێت, یه‌كێك له ئه‌ندامانى شانده‌كه‌ى بارزانى به‌منى گوت, ده‌زانى ئه‌مانه بۆچى هاتوون, منیش ته‌نیا سه‌یرم كرد, وه‌ك ئه‌وه‌ى تێبگات كه زووتر وه‌ڵامه‌كه‌یم پێبڵێت, رێك ده‌ستى به قسه كرد و گوتى: هه‌رچه‌نده متمانه‌شم نییه, هه‌ر بڵاویده‌كه‌یته‌وه, به‌ڵام با پێت بڵێم، كوتله عێراقییه‌كان به بارزانیان گوت, ده‌مێكه چاوه‌ڕوانى هاتنى تۆین, دڵنیابووین له‌وه‌ى هه‌ر دێیت بۆ به‌غدا, چونكه هه‌ستت به دۆخه مه‌ترسیداره‌كه كردووه. ئه‌و به‌رپرسه به‌رده‌وام بوو له قسه‌كردن و گوتى: ئه‌وان هاتبوون گله‌یى له‌لاى بارزانى بكه‌ن, كه هاوكارى به‌غدا بێت, چونكه مه‌ترسیێكى زۆر له‌سه‌ر ئاینده‌ى ئه‌م حكومه‌ته هه‌یه. دواتر به‌رپرسێكى عێراقى به بارزانى گوتبوو ئێوه كۆكه‌ره‌وه‌ى ده‌نگه ناڕازییه‌كانى عێراقن.
فه‌رشه سووره‌كه‌ى ماڵى عه‌مار حه‌كیم
به درێژاى دووسه‌د مه‌تر, له ژووره‌وه تا سه‌ر شه‌قامه‌كه‌ى به‌رده‌م ماڵى حه‌كیم, فه‌رشى سوور راخرابوو, كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانى ئه‌نجومه‌نى نیشتیمانى شیعه‌كان به ڕیز وه‌ستابوون, ده‌وروبه‌رى ماڵى عه‌مار حه‌كیم به ته‌واوى به پاسه‌وان ده‌وردرابوو, چۆن سه‌رۆكى وڵاتێك پێشوازى لێده‌كرێت, به‌مجۆره ئاماده‌كارى كرابوو, له‌گه‌ڵ گه‌یشتنى بارزانى یه‌كه‌م قسه‌ى كه‌سایه‌تییه شیعه‌كان ئه‌وه‌بوو, به‌خێربێیت جه‌نابى سه‌رۆك, خۆشحاڵین به دیتنه‌وه‌ت, شه‌رفمه‌ندین. دواى دوو كۆبونه‌وه, له‌وێش شیعه‌كان مه‌ترسى ئه‌وه‌یان دركاندبوو, ئه‌گه‌ر بارزانی هاوكاریان نه‌كات، ڕه‌نگه دۆخه‌كه به جۆرێك بگۆڕێت, دواتر به ئه‌سته‌م چاك بكرێته‌وه.
عه‌بادى چ به‌ڵێنێكى دا
وێستگه‌ى یه‌كه‌می دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانى بارزانى له‌گه‌ڵ عه‌بادى بوو, دواین وێستگه‌شى ماڵى عه‌بادى بوو, بارزانى بۆ ئه‌وه چووه به‌غدا، كه نابێت به ده‌ستى خاڵى بگه‌ڕێته‌وه, ئه‌وه‌شیكرد, عێراقییه‌كانیش به‌ڵێنیان داوه، با له‌شه‌ڕی داعشه‌وه ده‌ست پێبكه‌ین، هه‌مووان ده‌زانن داعش مه‌ترسییه‌كى هه‌میشه‌ییه له‌سه‌ر كورد, به‌ڵام له‌وێ بارزانى و عه‌بادى رێككه‌وتن له‌سه‌ر وه‌ده‌رنانى داعش له مووسڵ ناوچه‌كانى دیكه. ئه‌م ڕسته‌یه خاڵی له‌كۆتایی دانرا، مه‌سه‌له‌ی مووچه و بوودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان به‌مجۆره باسى لێوه‌كرا, كه عه‌بادى به‌ڵێنى دا, ئیدى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له‌كاتى خۆیدا بنێرێت, له‌به‌رامبه‌ریشدا كورد نه‌وتی خۆی له ڕێگه‌ی به‌غدا هه‌نارده ده‌كات، ئه‌مه‌شیان كۆتای پێهات. بۆ جیابونه‌وه‌ى كوردستانیش هه‌میشه بارزانى گووتویه‌تى ئه‌گه‌ر به لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ به‌غدا بگه‌ینه ئه‌نجام, ئیدى كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى سه‌ربه‌خۆیى ئاسانتره و وڵاتانى بیانیش باشتر پشتگیرى ئه‌م پرۆسه‌یه ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌م به‌ڵێنه‌ی عه‌بادی و عێراقییه‌كان جێبه‌جێ نه‌كرا، وه‌ك به‌رپرسێكی باڵا كه یاوه‌ری شانده‌كه‌ی بارزانی ده‌كرد گوتی: ئه‌وكات به‌غدا باجه‌كه‌ی ده‌دات.