عێراقی هاوپه‌یمانێتیه‌كان
له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مجاره‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و پارێزگاكاندا كه له 12/5/2018 به‌ڕێوه ده‌چێت، مۆدێل و جوڵه‌یه‌كی نوێ ده‌بینرێت كه له جوڵه‌ی عێراقیه‌كان ناچێت ئه‌ویش پرسی هاوپه‌یمانێتیه‌كانه و ئه‌مجاره نه‌خشه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ته‌واوی گۆراوه‌و زۆرترین لیست و حیزبه‌كانی عێراق ناویان تۆماره له هاوپه‌یمانێتیه‌كدا.
ئه‌م هاوپه‌یمانێتیانه كارێكی وایكردووه كاركردنی راسته‌وخۆ به ره‌مزو ته‌وته‌مه‌كانی "حیزب" خراوه‌ته لا، واته به‌كارهێنانی حیزب وه‌ك فۆرم و به‌كارهێنانێكی موقه‌ده‌س له ململانێكاندا به‌ره‌و كاڵ بوونه‌وه رۆشتووه تا راده‌یه‌ك، ئه‌مه‌ش دیارده‌یه‌كی ئه‌رێنییه بۆ پرۆسه دیموكراسی و بزوتنه‌وه مه‌ده‌نیه‌كان له عێراقدا، تا راده‌یه‌ك ده‌رچوونه له‌و سیستمه كۆنكرێتی و نه‌گۆڕه‌ی حیزبی قائیدو بزوتنه‌وه سیاسیه‌كانی رابردوو كه هه‌میشه حیزبیان پیرۆز ده‌كردو به‌ناوی حیزبه‌وه خه‌ڵكیان ئه‌چه‌وسانده‌وه، هه‌مانكات ئالیه‌تێكی زیره‌كانه‌شه بۆ ماشینه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگه زۆرانه‌ی له ده‌موچاوه كلاسیكیه‌كان و حیزبه ته‌قلیدیه پڕ ئیشكاله‌كان نارازین.
هاوپه‌یمانێتی و هاوبه‌ندیه‌كانی هه‌ڵبژاردن "التحالفات والائتلافات" بۆ ئه‌م گه‌ڕه‌ی هه‌ڵبژاردن، یه‌كێكه له سیما تازه‌كانی شانۆی سیاسی عێراق، كه ئیئتیلاف و هاوپه‌یمانێتیه‌كان له بری حیزب ده‌چنه كێبركێ و شوێنی حیزبه‌كانیان پڕكردۆته‌وه‌و وه‌ك چه‌تری كۆكه‌ره‌وه‌ی تواناكان ده‌ركه‌وتوون جگه له هه‌ندێ حیزب، خه‌ڵك تاقه‌تی حیزبی ته‌قلیدی چووه‌و چیتر باوه‌ڕی حیزبی كزبووه، وه‌لێ حیزب خۆی رۆڵی ماوه‌و ده‌توانێ له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌و ئایدیای هاوپه‌یمانیه‌كدا خۆی ته‌یار بكاته‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستای عێراق و به‌ڵام تا ئێستا له كوردستان ئه‌م دیارده‌یه نیه.
ئه‌م هاوپه‌یمانیانه ئێستا له بری حیزب و سیاسی موخه‌زره‌م و شۆڕشگێری رابردوو بیرده‌كه‌نه‌وه‌و پرۆژه پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، راسته ئه‌م نه‌ریته هه‌ر حیزب دروستكه‌ریه‌تی وه‌لێ قۆناغێك باشتره له جوڵه حیزبیه تاقه‌تپروكێنه‌كان، ئه‌مه به‌ره‌و ئه‌و مۆدێله مه‌له‌كیه ئه‌وروپیه‌مان ده‌بات، كه سیستم و دیموكراسی شتێكه‌و حیزب و كه‌سایه‌تی و شۆرش شتێكی تر، حیزبه شاهانه كۆن و كلاسیكیه‌كان با هه‌ر بمێنن وه‌ك خۆیان، قه‌واره و هاوبه‌ندیه تازه‌كانیش سیاسه‌ت بكه‌ن و فۆڕمه‌ڵه‌ی ئابوری و حوكمڕانی و سیاسه‌تی وڵات داڕێژن، كه‌سایه‌تیه‌كی گه‌نجی وه‌ك ماكرۆن له فه‌ره‌نسا بێ هیچ پێشینه‌یه‌كی حیزبی و سیاسی، ئابه‌م ئالیه‌ته هات و ته‌واوی كۆمه‌ڵگای سه‌رسام كرد‌و ئێستا ناپلیۆنی سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌می فه‌ره‌نسایه.
ئه‌مه‌ش بۆ عێراق نوێیه‌و بیركردنه‌وه‌و هه‌نگاوێكی ته‌ندروست و مه‌ده‌نیانه‌یه، عێراق و عێراقیه‌كان بێزارن له سه‌ركرده‌یه‌ك كه به زۆر خۆی كردۆته مه‌رجه‌ع و كاریزما، واته ئیتر به‌شێكی سه‌ره‌كی حیزبی سیاسی و كلاسیكی ده‌سترۆشتووی عێراق له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا به خۆیان و ئایدۆلۆژیا‌و مه‌زهه‌ب و تایتڵه‌كانیانه‌وه ده‌بێت بێده‌نگی بنوێنن بۆ لیسته گه‌وره‌كان و هاوپه‌یمانێتیه‌كان تا یه‌ككلایی بوونه‌وه‌ی ده‌ره‌نجامه‌كان، ئێ كاری حیزبی مۆدێرنیش هه‌ر ئه‌وه‌یه پیاوی ده‌وڵه‌تی و رێبازی حوكمرانی راقی و ره‌شید و هاوپه‌یمانێتی كاریگه‌ر دروست بكات و خۆی تیۆریزه‌ی فیكربكات، حیزب له عێراق به گشتی له وه‌زیفه‌ی سیاسی و فیكری خۆی دووركه‌وتۆته‌وه، ئه‌مه‌یه عێراقی دوچاری پاشاگه‌ردانی و فه‌زای خراپ و فه‌سادی ئیداریی كردووه‌ته‌وه.
راسته هه‌ندێك حیزبی عێراقی هێشتا خوازیارن به‌ناوی شه‌رعیه‌تی شۆرشگێریی و ئالوبه‌یت و میراسی كۆن و قه‌داسه‌تی رابردوه‌وه بژین و راهاتوون كه ده‌ستبه‌رداری هیچ شتێك نه‌بن و تێكه‌ڵی ململانێكانیش بن، وه‌لێ ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌بینرێت ده‌ركه‌وتێكی تازه‌یه‌و پێمان ده‌ڵێت عێراق هی حیزبێك و دوان و سه‌ركرده‌یه‌ك و خێزانێك و ئایدۆلۆژیایه‌كیش نیه‌و ته‌واو موزائیكه، كاتیه‌تی ئه‌م موزائیكه سودی لێ وه‌رگیرێت و به‌غدادیه‌ك و هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌ك وه‌ك یه‌ك به ئاسووده‌یی بژین و كه‌رامه‌تیان پارێزراوبێت، له دواجاریشدا ئه‌م مۆدێله ده‌بێته په‌یامێك كه‌س ناتوانێت كۆی جومگه سه‌ره‌كیه‌كانی عێراق كۆنترۆڵ بكات و ته‌نانه‌ت په‌راوێزخستنی بچوكترین كه‌مینه‌ی ناو عێراقیش ئه‌سته‌مه‌و هه‌ره‌شه‌كردن له كوردیش ئه‌سته‌متر، ئه‌م ده‌ركه‌وته نوێیه یه‌كه‌م رێگره له ده‌سه‌ڵاتێكی تاكره‌وی دیكتاتۆری مۆنۆپۆلیست، دووه‌م ئاسته‌نگه له‌به‌رده‌م جیهانبینی و نیه‌تی حوكمرانییه‌كی زۆرینه‌ی شیعه مه‌زهه‌ب و غرورێكی شه‌رانی، كه به‌م دواییانه له حه‌شدی شه‌عبی و میلیشیا سه‌رسه‌وزه‌كاندا بینیمان كه وه‌ك كو‌لتورێك تا ئێستاش نیه‌ته‌كه درێژ بۆته‌وه‌و كاریگه‌ریی هه‌ر ماوه.
ئه‌م نه‌ریته سیاسیيه ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت عێراق بۆته مه‌یدانی هاوپه‌یمانێتیه‌كان به كورد‌و عه‌ره‌ب و شیعه‌و سوننه‌و كه‌مه نه‌ته‌وه‌كانیشه‌وه، ده‌كرێت بۆ كوردستانیش سوود له مۆدێلی هاوپه‌یمانێتیه‌كان له داهاتوو وه‌ربگرین و بیانخه‌ینه خزمه‌تی پرۆژه‌ی ستراتیجی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه و چیتر خۆمان سه‌رگه‌رم نه‌كه‌ین به شه‌ڕی لاوه‌كی حیزبی به‌رته‌سك و كۆڵانه‌و كۆڵانی فه‌یسبوكه‌وه، كێشه‌یه‌كیشمان هه‌بێت له‌گه‌ڵ به‌غداد پێویسته له‌سه‌ر هاوپه‌یمانێتییه به‌هێزه‌كه خۆی یه‌كلایی بكاته‌وه وه‌ك ماف و ئیمتیازات و بودجه‌و پۆسته سیادیه‌كان.
مه‌رج نیه چیتر ده‌نگده‌ری كورد رابهێنین له‌سه‌ر ده‌نگدان به حیزب و ئایدۆلۆژیاكان و به كورتی ده‌نگدان كورت نه‌كرێته‌وه بۆ باڵای حیزبێك و دوان، ئه‌مه بۆ كورد سودی زۆره به‌تایبه‌تی ئاشتكردنه‌وه‌ی هه‌زاران ده‌نگده‌رو كاراكته‌ری به‌هێز كه نایانه‌وێ بچنه باره‌گای حیزبی و لافیته ناشیرینه سواوه‌كان بینن، به‌ڵام رازین به تایتڵه نوێكان، به جیهانبینی و كه‌سایه‌تی سه‌رسامكه‌ری نوێ، پێویسته تاكی ئازاد دروست بكه‌ین كه خۆیان چاره‌نوسی خۆیان دیاریی بكه‌ن و بێنه پێشه‌وه، حیزبه‌كان ده‌بێت رچه‌شكێن بن بۆ هاوپه‌یمانێتی و چه‌تری نوێ و پێشكه‌شكردنی كاره‌كته‌ری نوێ، به‌بێ ته‌شهیرو سوكایه‌تی و ره‌فزكردنه‌وه‌ی رابردووی ئه‌و حیزبانه، تا ئه‌وه‌نده یاری به شۆرش و كه‌ره‌سته‌و ئه‌ده‌بیاته‌كانی شۆرش و شه‌هید و خوێن و به‌رگریی قاره‌مانانه‌ی رابردووش نه‌كرێت و نه‌درێته‌وه به نێوچاوی ده‌نگده‌ری كوردیدا، ئا به‌م شێوه‌یه هه‌م حیزب رێزلێگیراو ده‌بێت و هه‌میش پرۆژه‌كان شوێنی خۆیان ده‌گرن.
له عێراق حیزبه گه‌وره‌كان كاری خۆیان ده‌كه‌ن و زۆر خۆیان شۆڕ نه‌كردۆته‌وه بۆ ململانێی هه‌ڵبژاردنه‌كان ته‌نانه‌ت، ئایه‌توڵاكان و مه‌رجه‌عه‌كانی وه‌ك سیستانی و حه‌كیم و محمود سه‌رخی، به‌دوورن له هاوبه‌ندیه‌كان و لایه‌نگیریی، حیزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی كه یه‌كێكه له كاریگه‌رترین حیزبه سیاسیه كلاسیكیه مه‌زهه‌بیه‌كانی عێراق كه "نوری مالیكی" سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و "حه‌یده‌ر عه‌بادی"ش له سه‌ركرده باڵاكانی ئه‌م حیزبه‌یه، وه‌ك حیزب به‌شداری له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ناكه‌ن، به‌ڵكو وه‌ك دوو لیستی هاوپه‌یمانی جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ خۆیان ناساندووه‌و هاتونه‌ته ناو كێبركێكانه‌وه و به‌هیچ جۆرێكیش بۆیان نیه ناو‌و مێژووی حیزبی ده‌عوه به‌كاربهێنن بۆ پروپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن، ته‌نانه‌ت ئه‌ندامانی خۆیان سه‌رپشك كردوه كه له چ هاوپه‌یمانێتیه‌ك ناوی خۆیان تۆمارده‌كه‌ن و به ته‌واوی ئازادی سیاسی خۆیانه‌وه ده‌نگ بده‌ن، حه‌یده‌ر عه‌بادی كه ته‌حالوفی" سه‌ركه‌وتن و چاكسازی" راگه‌یاندووه چه‌ندین حیزب و قه‌واره‌و كه‌سایه‌تی سیاسی و بازرگانی عه‌ره‌ب و كوردی له خۆگرتوه كه ره‌نگه په‌یوه‌ندیشیان به حیزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامیه‌وه نه‌بێت كه به‌رای من كارێكی عاقڵانه‌یه، هه‌مانكات نوری مالیكی كه خۆی سه‌رۆكی حیزبه به‌ڵام هاوبه‌ندی و هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌ی بریتییه له" ده‌وڵه‌تی یاسا" و له هه‌شت كوتله‌و حیزب و قه‌واره‌و كه‌سایه‌تی سیاسی و بازرگان پێك دێت له‌ناویاندا "مه‌عروف موسه‌ویی" گه‌وره بازرگانی عێراق، سوننه‌كانیش به‌ناوی ته‌حالوفی نیشتیمان هاوپه‌یمانێتیه‌كی گه‌وره‌یان دروست كردوه كه 26 لیست و كه‌سایه‌تی و ته‌نانه‌ت خه‌ڵكی وه‌ك ئه‌یاد عه‌لاوی له‌خۆگرتووه كه شیعه‌یه‌كی رادیكاڵ و كراوه‌یه، جگه له لیستی هاوپه‌یمانی پێكه‌وه‌بوونی عێراقی كه پێكهاتووه له 11 حیزب و قه‌واره‌ی سیاسی سوننی به رابه‌رایه‌تی ئه‌سیل نوجه‌یفی و خه‌میس خه‌نجه‌رو چه‌ندانی تر، كه‌سایه‌تیه‌كی سیاسی وه‌ك "موقته‌دا سه‌در"یش، ناوی قه‌واره‌كه‌ی گۆریوه بۆ ئیستیقامه و له چه‌ندین كه‌سایه‌تی تایبه‌ت و ته‌كنۆكراتی سه‌ربه‌خۆ پێك دێت، ئه‌مه جگه له هاوپه‌یمانی و ئیئتیلافی كرانه‌وه "الفتح" كه هادی عامیری سه‌رۆكی رێكخراوی به‌در پێكی هێناوه له‌گه‌ڵ 18 لیست و كه‌سایه‌تی و حه‌شدی شه‌عبی و عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق و گروپه سه‌ربازی و میلیشیاكانی شیعه، ئه‌مانه هه‌موو له كێبركێدان به‌ناوی هاوپه‌یمانێتی سیاسیه‌وه‌و به هیچ جۆرێك حیزب وه‌ك كاراكته‌رێك نه‌چۆته ناو ململانێكانه‌وه، هه‌مانكات حیزبیشیان په‌راوێزنه‌خستوه‌و له رۆڵی كه‌م بكه‌نه‌وه، به كورتی ده‌بێت حیزب میكانیزمی به‌ده‌ستهێنانی ئامانج بێت و وه‌زیفه‌ی سیاسی و فیكری خۆی چێ بكات.