پارتی چۆن منی كڕی؟!
ئه‌وانه‌ی جنێویان وه‌ك تێزێكی سیاسی و جۆرێك له شۆڕش و ناڕه‌زایی نیشان ده‌دا، زۆر نزیكن له‌وه‌ی كه خۆیان به‌م تێز و فه‌لسه‌فه‌یه بڕووخێن! سیاسه‌ت قاچاخچێتی نییه تا هه‌رچی تابۆ و ترسناكه به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌دا تێپه‌ڕێنرێت!
چاندنی تۆوی كینه و ڕق لێبوونه‌وه له‌یه‌كدی، تاوانێكی نیشتمانییه، لێره هه‌ر حیزبێك ده‌گریت، ده‌یان و سه‌دان په‌یجی فه‌یسبووكی كردووه‌ته‌وه بۆ شكاندنی ئه‌وی تر و ئه‌وه‌ی به ئاشكرا ڕووی نایه‌ت بیڵێت، له‌وێوه هه‌ڵی ده‌ڕێژێت!
ده‌یان په‌رله‌مانتار ده‌ناسم كه پاڵپشتی له جنێودان ده‌كه‌ن و خۆشیان ئه‌دمینی په‌یجن، ده‌یان سه‌رۆك و سه‌ركرده پاره خه‌رج ده‌كه‌ن بۆ بره‌ودان به جنێو، په‌یجی فه‌یسبووك هه‌بوو پاره‌كه‌ی له‌سه‌ر په‌رله‌مانی كوردستان بوو، په‌یج هه‌بوو تێچووه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بوو، ئێمه هه‌موومان به ئاشكرا و له‌سه‌ر تیڤی مرۆڤی لیبراڵی و ئازادی خواز و دیموكراتین، كه‌چی له فه‌یسبووك ته‌والێتی گشتیبۆ هزری كۆمه‌ڵگه ده‌كه‌ینه‌وه!
شه‌ش ملیۆن كه‌سین، وا خه‌ریكین ده‌بینه كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئۆنلاین، هه‌موومان به‌ره و فه‌یسبووك دێین، پێشتر یه‌ك ڕادیۆ له شاخ هه‌موومانی ئاراسته ده‌كرد، ئێستا په‌نجا كه‌ناڵمان هه‌یه و كه‌چی له یه‌ك تێناگه‌ین، له‌گه‌ڵ هه‌ر ڕووداوێكدا ده‌بێت بچینه فه‌یسبووك بۆ قه‌زاوات، ده‌بێت له‌وێ كێشه‌كانمان یه‌كلایی بكه‌ینه‌وه! چیتر خۆمان لێكدانه‌وه بۆ ڕاست و دروستی و حه‌ق و باتڵی دیارده‌كان ناكه‌ین، دێینه فه‌یسبووك تا بزانین فڵانه ده‌مه‌وه‌ر چۆنی لێكداوه‌ته‌وه بۆمان و فیساره په‌یج بۆ كوێمان ئاراسته ده‌كات!
خه‌ڵكی وام ده‌ناسی ده‌مگوت ئه‌مه لێی گه‌ڕێن ده‌بێته غاندی، كه‌چی سامانی وڵاتی له په‌یجی جنێوفرۆشی فه‌یسبووكدا به فیڕۆ ده‌دا، سه‌ركرده‌ی باڵا ده‌ناسم له ترسی فه‌یسبووك قه‌راری سیاسی گرنگی هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه، توجاره گوماناوییه‌كه‌ش كه خۆی كردووه‌ته یه‌سوع و ڕابه‌ری ڕزگاری خوازی نه‌ته‌وه‌ی كورد، گه‌وره‌ترین مافیای له فه‌یسبووك دامه‌زراندووه!
بۆ ڕزگاركردنی ئه‌م میلله‌ته له‌و جه‌هله‌ی تێمان خستووه، ده‌بێت كاری سیاسی ئۆنلاین ڕاگرین، ده‌بێت حیزب له ئێنته‌رنێت بێنینه ده‌ره‌وه و بیخه‌ینه‌وه سه‌ر شه‌قام، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان مه‌فره‌زه سه‌ره‌تاییه‌كانی فه‌یسبووكی هه‌بوو، ئێستاش هه‌یه‌تی و ڕۆژ تا ئێواره و ئێواره تا به‌ره‌به‌یان خه‌ریكی هاندانی منداڵانن بۆ سوكایه‌تی به پارتی، پارتیش له پاڵ ئه‌و هه‌موو هێز و پاره و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه هه‌یه‌تی، ده‌هاته‌وه ئه‌م ته‌نكاوه بۆ مه‌له‌كردن و سه‌دان په‌یجی كردبوه‌وه بۆ ده‌مه ده‌مێ و جنێودان به جنێوده‌ره‌كانی ئه‌وان!
خۆ حیزب كۆمپانیا نیه تا له ئێنته‌رنێته‌وه ماركێتینگی بۆ بكرێت، گه‌وره‌ترین تاوانی میدیایی له مێژووی نوێی باشووری كوردستاندا، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كردوویه‌تی، ئه‌و هێشتاش به كه‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنییه‌كه‌ی ده‌ڵێت تۆپخانه! ڕۆڵی میدیای بچووك كرده‌وه بۆ داكوتین و تاپڵۆسینی هزری و له نێو ئه‌م بازاڕه‌شدا هه‌ر كه‌س ناڕه‌زا بووایه، ده‌كرایه پاراستن و پیاوی فڵان و جاسووسی فیسار كه‌سی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان،ئیدی به یه‌ك دێڕ كۆتاییان به دیده جیاوازه‌كه‌ی ده‌هێنا و ڕێگه نه‌ده‌درا تێڕوانینه‌كه‌ی ئه‌ویش ببێته به‌شێك له دیالۆگی گشتی! پارتی ئه‌م ڕه‌فتاره‌ی ناونا تیرۆری فكری و كه‌چی وا خه‌ریكه خۆیشی به هه‌ڵه، تیرۆری فكری پێچه‌وانه ده‌خاته‌وه جێگه‌ی!
ئێمه ده‌بێت بناغه‌ی نه‌گۆڕ بۆ ئه‌م میلله‌ته دابنێین، ده‌بێت شتێكمان هه‌بێت كه وه‌ك قه‌ولی قه‌دیم و قیه‌می نه‌ته‌وه‌یی كه‌سمان نه‌و‌ێرین لێی لابده‌ین، ئێمه چوار سه‌ركرده‌ی جیاوازمان هه‌یه گیرمان خواردووه و ناسازێین، له هندستان زیاتر له ملیۆنێك خودای جۆراو جۆر هه‌یه و به‌قه‌د ئێمه كێشه‌یان نییه، له نیوده‌لهی و بۆمبه‌هایخودا هه‌یه ته‌نیا یه‌ك قه‌بیله ده‌یپه‌رستن، له ئێندۆنیزیا خودا هه‌یه ته‌نیا یه‌ك به‌ره‌باب ده‌یپه‌رستن، له ژاپۆن خه‌ڵكانێك مشك ده‌په‌رستن، لێره‌ش چوار تێزی جیاوازتان نییه، چوار بیانووی ماقوڵتان نییه، كه‌چی چوار هه‌زار تۆمه و تانه‌ی جیاوازتان بۆ یه‌كتری پێیه و ڕێگه به یه‌كدی ناده‌ن موماره‌سه‌ی دین و دونیای خۆیان بكه‌ن!
ئێمه نه‌ته‌وه‌یه‌كین كه به‌رێژه‌ی سه‌دی سه‌د كورد و به ڕێژه‌ی سه‌دی نه‌وه‌د به‌ره‌و ژووریش موسوڵمان و یه‌ك زمان و یه‌ك چاره‌نووسین، كه‌چی سه‌دان فه‌رهه‌نگ و فیرقه‌مان لێ جیاكردووه‌ته‌وه!
خۆ ئێستاش كه وه‌ك نه‌وه‌ده‌كان شه‌ڕه ئار بی جی ناكه‌ین له‌گه‌ڵ یه‌كتری و یه‌كدی قڕ ناكه‌ین،له چاكه‌ی خۆمانه‌وه نییه، به‌ڵكو له‌ترسی ئه‌مه‌ریكایه، ده‌نا ئێمه كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئاشتی خواز نین وهه‌موو ده‌مێك ئاماده‌ین بۆ شه‌ڕی یه‌كتری، هه‌موومان (ئاراسێكی شێخه)له ناخماندایه و بۆمان بلوێت نانه‌وایه‌ك ده‌ده‌ینه‌ر به‌ر رێژنه‌ی جنێو و كلكه ده‌مانچه!دڵنیاتان ده‌كه‌م بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له چاكه‌ی خۆی نییه كه تا ئێستا هێزی چه‌كداری دروست نه‌كردووه، ئه‌وه ئه‌مه‌ریكایه چاوی لێ سوور ده‌كاته‌وه و نایه‌ڵێت، ده‌نا ده‌یان جار هه‌نگاویشیان بۆ ناوه و ئێرانیش ئاماده بووه قه‌وان و قازیفه‌یان باتێ! كه پارتی و یه‌كێتی قه‌تڵ و عامی گۆڕان ناكه‌ن، له چاكه‌ی خۆیانه‌وه نییه، ئه‌وه ئه‌مه‌ریكا چاویان لێ سوور ده‌كاته‌وه و نایه‌ڵێت!
چیتر كاتی ئه‌وه‌یه سه‌وابتێك بۆ ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه دابنێین، خۆ ناكرێت هه‌ر كاتێ فه‌رمانده‌یه‌ك چاره‌كێك زیاتر له حه‌دی خۆی ئۆزۆی خوارده‌وه، ئیتر بیكاته مه‌حشه‌ر و بزوتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی بداته به‌ر فیشه‌ك و سبه‌ی بڵێت: قه‌زاو قه‌ده‌ر بوو، ئێ خۆ ناشكرێ بزوتنه‌وه‌یه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به "قه‌زاو قه‌ده‌ر!" فیشه‌ك به‌ر وێنه‌كه‌ی كاك نه‌وشیروان كه‌وتووه، میلله‌تێك بخاته سه‌نگه‌ر و ساتره‌وه بۆ شه‌ڕ!
میللەتێکمان هەیە، هەم تووڕەیە و هەمناڕازی، ڕۆژ دوای ڕۆژیش هەم تووڕەتر دەكرێت و هەم ناڕازی تر،پرسیار و گومانی له هه‌موو شت هه‌یه، له نێو ئه‌م هه‌موو جه‌ده‌له‌دا، گه‌نجێك له كه‌ركوكه‌وه پێی وتم: ئه‌رێ ئه‌وه چۆن پارتی تۆشی كڕی؟ وتم: هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ی كه ئاراس تۆی فرۆشت!