ريككەوتنى نێوان يەكێتى و گۆڕان... سەرنجێکی سەرەتايى

Kurd24

حزبێك يان چەند حزبێكى سياسى ئازادن لەوەی هاوپەيمانێتى و ريككەوتنى سياسى ئەنجامبدەن يان له سه ر بەرنامەيەكى هاوبەش و ميكانيزمى جيبەجێكردنى رێكبكەون.

لەم روانگەيشەوه يەكێتى و گۆڕان ئازادن له ئەنجامدانى رێككەوتن وجێگاى خۆيەتى پيرۆزباييان لێبكەين و هيواى سەركەوتنيان بۆ بخوازين، هەروه ك تەمەناى ئەوەش دەكەم ئەم رێككەوتنه بۆ بەرژەوەندى چين و توێژەكانى گەلەكەماندا بێت و بەهەمان ئارستەش كارى لەسەر بكرێت.

زۆر گرنگە ئەم رێككەوتنامەيه ببێته دەروازە بۆ لێكنزيكبوونەوەی سەرجەم لايەنە سياسیيەكان و پەنجەرەيەكيش بێت بە رووى رێككەوتن و سازانى نيشتمانىی گشتگير، بەمەبەستى قوتاركردنى هەرێمى كوردستان له تێكراى ئەو قەيرانانەى كه سەرتاپاى وڵاتيان گرتووەتەوە.

نابێت لە بيرمان بچێت رێككەوتنى دوو لايەنى سياسى سەرەراى خاڵە پۆزەتيڤەكانى، بەڵام تواناى ئەوەی نييە كه قەيران و گرفتە قوولەكانى هەريم چارەسەر بكات بەڵكوو دەتوانين وەك هەنگاوێكى ئەرێنى لێى بروانين.

زۆر گرنگه به هەڵوێستى پيش وەخت مامەڵە لەگەڵ ئەم جۆرە رێككەوتنانە نەكەين، چونكە ئەگەر ناوەرۆكى رێككەوتنەكه بۆ هەردوولا مولزیم بێت، بەڵام بۆ لايەنەكانى تر جێگەى گفتووگۆ دەبێت، بەوپێیەی پەيوەسته بە هەرێمى كوردستان و كۆمەڵانی خەڵكى كوردستانەوە.

هەروەك ناكرێ ئەم رێككەوتننامەیە بە ئاراستەى درووستكردنى دۆخێک ببرێت كە كاريگەرى نەگەتيڤى لەسەر بەرەكانى رووبەڕووبونەوەى داعش بكات.

هاوكات ناكرێت كاريگەرى نەگەتيڤى لەسەر بەرژەوەندييەكانى گەلەكەمان و بەرنامەى هاوبەشى داهاتوومان بێت، دواى كوتاييهێنان بە رێكخراوى تيرۆريستیی داعش.

دووپاتى دەكەممەوە و دەلێم پرۆژەى هاوبەشى يەكێتى و گۆڕان وەك بەرنامەى سەرجەم حزبە سياسیيەكان كە نەتوانراوه جيبەجێبكريت، ئەويش بەهەمان شێوە ناتوانرێ وەك خۆى جێبەجێبكرێت.

له كۆتاييدا دەمەوێ جەخت لەوە بكەمەوە و بپرسم ئايا هەموو حزب و لايەنە سياسیيەكان بەرژەوەندى و خاڵى هاوبەشمان لەگەڵ يەكتردا نييه؟ پرسيارەكە و راڤە و هەڵوێستەی جدى هەلدەگرێ و پێويستە بەرپرسيارانە مامەڵەى لەگەڵ بكرێت.