مارشی ڕیفراندۆم

Kurd24

پێشکەشە بە گشت سەربەخۆیخوازانی کوردستان

 

ڕێی خەبات .. ڕیفراندۆمە !  چارەنووسم  لای خۆمە !

ڕێی وەفا بۆ شەهیدان ..  یان کوردستان یان نەمان !

 ڕیفراندۆم ... ڕیفراندۆم

بڕیار لە ئایندەی خۆم !

میللەتێکی خێرخوازین .. ستەمدیدە و بێ نازین

قوربانیی دەستی غەدرین.. بە پێشمەرگە  دەنازین !

ڕیفراندۆم ... ڕیفراندۆم

من هاوخەم و برای تۆم !

ئەمڕۆ دوا کۆت دەپسێنین .. ئاشتی خواز  دۆستی چاکەین

مافی خۆمان دەستێنین.. فیدای ئەم ئاو و خاکەین !

ڕیفراندۆم ... ڕیفراندۆم

بۆ ئایندەی خۆت و خۆم !

تورکمان ، ئاشوور ، کلدان .. ئەرمەن ، سریان ، زەردەشتیان

ئێزدی و کاکەی و ئیسلام .. عەرەب.. بیانی و کوردان

هەمووان بەرەو ڕیفراندۆم

بەڵێ بۆ ئایندەی خۆم !                        

گەلانی کوردستانین ..  ئازادین هەر وەک ئێوە

هاوسێ و براو دۆستتانین .. دەوڵەتمان  وا بەڕێوە !

ڕیفراندۆم ... ڕیفراندۆم

بونیادی ئایندەی خۆم !     

10.7.2017