راپرسى ئه‌م جاره‌ى بریتانیا گرنگ و مه‌ترسیداره
راپرسیه‌كى چاره‌نوساز له بریتانیا به‌رێوه‌ده‌چێت ده‌رباره‌ى مانه‌وه یاخود نه‌مانه‌وه‌ى بریتانیا له یه‌كێتى ئه‌وروپا، ئه‌م راپرسیه به گشتى به‌ریتانیه‌كانى دابه‌ش كردووه بۆ دووبه‌ره‌ى دژ به‌یه‌ك و جیاواز، نه‌ك ته‌نیا جیاوازى له‌سه‌ر ئاستى پارته سیاسیه‌كانى بریتانیا لێكه‌وتۆته‌وه بگره ناوه‌خۆى یه‌ك پارتیشى گرتۆته‌وه له‌وانه پارتى فه‌رمانره‌وه پێده‌چێت له كۆى 303 ئه‌ندام پرلمانى نزیكه‌ى 80 یان له‌گه‌ل ده‌رچون بن له یه‌كێتى ئه‌وروپا كه دژى هه‌وڵ و به‌رنامه‌كانى سه‌رۆك وه‌زیرانه. ئه‌م جیاوازیه جگه له هاوڵاتیان به گشتى په‌لى كێشاوه بۆ نێو كۆمپانیا گه‌وره ئابورى و بازرگانیه‌كان كه شه‌رى گه‌وره ئه‌وان یه‌كلاى ده‌كه‌نه‌وه.
جیاوازیه‌كان بۆ هه‌موو بواره‌كان قوڵبونه‌ته‌وه ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر شێوه‌ى ئه‌و پرسیاره‌ى كه ده‌خرێته روو، ( ئایا پێویسته شانشینى یه‌كگرتوو بمێنێته‌وه وه‌ك ئه‌ندام له یه‌كێتى ئه‌وروپا) شێوه‌ى ئه‌و پرسیاره‌یه كه له راپرسیه‌كه ده‌خرێته روو، ئه‌مه‌ش به دڵى هه‌وادارانى ده‌رچون نیه له یه‌كێتى ئه‌وروپا، بۆیه ئه‌وان پێیان وایه ده‌بێت ئاماژه‌كردن له‌سه‌ر یه‌كێك له ده‌سته‌واژه‌كانى ( مانه‌وه له یه‌كێتى ئه‌وروپا ، ده‌رچوون له یه‌كێتى ئه‌وروپا) شێوه‌ى راپرسیه‌كه بێت .
هه‌ردوو لایه‌نه‌كان به‌ڵگه‌ى خۆیان هه‌یه بۆ پشتگیریكردن له پرۆژه‌كانیان ، پارتى فه‌رمانره‌وا به رابه‌رایه‌تى سه‌رۆك وه‌زیران ( داڤید كامیرۆن) بانگه‌شه بۆ مانه‌وه ده‌كات، هه‌رچه‌نده خۆیان دارێژه‌رى ئه‌و پرۆژه یاسایه بوون كه له ساڵى 2015 پێشكه‌شى پرلمانیان كرد به مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى راپرسى بۆ یه‌كلاى كردنه‌وه‌ى ئه‌م پرسه, له به‌ڵگه‌كانیان پێیان وایه به ده‌چوون كاریگه‌رى بریتانیا لاوازده‌بێت له‌سه‌ر سیاسه‌تى كۆچ و كۆچبه‌ران له‌سه‌ر ئاستى ئه‌وروپا له كاتێكدا ئێستا مافى به‌رزه‌فتكردنى ئاسایشى ئه‌وروپى هه‌یه له ده‌ره‌وه‌ى بریتانیا بۆ نمونه له شارى ( كالیه)ى فه‌ره‌نسى كه له رێگه‌یه‌وه هه‌زاران په‌نابه‌ر ده‌گه‌نه كه‌ناراوه‌كانى بریتانیا، جگه له‌وه له رووى ئابوریه‌وه به ده‌رچون بریتانیا رووبه‌رووى زیانێكى گه‌وره‌ى ئابورى ده‌بێته‌وه چونكه هه‌لێكى زۆرى كار له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ى بریتانیا بۆ بریتانیه‌كان ره‌خساوه هه‌روه‌ها چه‌ندین گه‌وره كۆمپانیا ئابوریه بازرگانه‌كان به گوێره‌ى رێساكانى یه‌كێتى ئه‌وروپا وه‌به‌رهێنان له بریتانیا ئه‌نجام ده‌ده‌ن به ده‌رچون ئه‌م كۆمپانیایانه پشكه‌كانیان ده‌كێشنه‌وه جگه له‌وه‌ى خه‌ڵكێكى زۆر هه‌لى كار له ده‌ست ده‌دات و بریتانیا كه ئێستا به‌شدار و هاوبه‌شه له یه‌كێك له گه‌وره‌ترین بازارى هاوبه‌شى ئه‌وروپى له‌سه‌ر ئاستى جیهان ناچار ده‌بێت بكشێته‌وه، له لایه‌كى تر به كشانه‌وه‌ى ئسكتلندیه‌كان ده‌خاته به‌رده‌م بژارده‌یه‌كى تر چونكه ئێسا وه‌ك هه‌رێمێك له ناو بریتانیا سودمه‌ندن له‌و پێگه‌یه‌ى بریتانیا له‌سه‌ر ئاستى سیاسى و ئابورى و په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ده‌یبینێت، به ده‌رچون په‌راوێز ده‌خرێت بۆیه ناچار ده‌بێت بژارده‌ى راپرسى بۆ سه‌ربه‌خۆى بگرێته به‌ر ئه‌مه‌ش كاریگه‌رى له‌سه‌ر یه‌كێتى بریتانیا دروست ده‌كات.
له به‌رامبه‌ردا هه‌وادارانى ده‌رچوون له یه‌كێتى ئه‌وروپا به كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه بانگه‌شه‌ى هاتنه ده‌ره‌وه ده‌كه‌ن، له‌وانه واى ده‌بینن ده‌كرێت بریتانیا به ده‌رچون رێژه‌ى 350 جنه‌یه‌ى ئیسته‌رلینى كه ساڵانه ده‌یدات به یه‌كێتى ئه‌وروپا بیگه‌رێنێته‌وه بۆ هاوڵاتیانى بریتانیا هه‌رچه‌نده لایه‌نگرانى مانه‌وه‌ى واى بۆ ده‌چن بریتانیا ساڵانه زۆر له‌م رێژه‌یه زیاتر سودمه‌ند ده‌بێت، هه‌روه‌ها هه‌وادارانى ده‌رچوون ده‌ڵێن به ده‌رچون بریتانیا ده‌بێته خاوه‌ن ئابورى و بازرگانێكى ئازاد له ئایسلنداوه تاوه‌كو توركیا.
سه‌رۆك وه‌زیران سه‌ركردایه‌تى هه‌ڵمه‌تى مانه‌وه‌ده‌كات به هاوپه‌یمانى چه‌ندین پارتى تر، وه له‌گه‌ڵ بانگه‌شه‌ى مانه‌وه پرۆژه‌یه‌كى تر‌ى راگه‌یاندووه كه خۆى له ریفۆرم ده‌بینێته‌وه له چوار خاڵ ئه‌وانیش: كه‌مكردنه‌وه‌ى كۆچ له نێوان ووڵاتانى ئه‌وروپا، سه‌پاندنى چوار ساڵ به‌سه‌ر كۆچ به‌ران پێش پێدانى هه‌ر هاوكارییه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى بۆیان، پێدانى رۆڵى زیاتر بۆ پرلمانه خۆجێیه‌كان ، هه‌روه‌ها ده‌ست به‌ردان له‌و هه‌نگاوانه‌ى ده‌بنه هۆى زیادبونى ده‌سته‌ڵات و به‌رپرسیاریه‌تى یه‌كێتى ئه‌وروپا.
له دوو ساڵى رابردوو چه‌ندین ده‌ركه‌وته‌ى بیروبۆچون ئه‌نجام دراون له لایه‌ن ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانى بریتانیا، به گوێره‌ى ده‌ره‌نجامه‌كان پێده‌چێت بیروبۆچونه‌كان له‌یه‌كترى نزیك بن، به‌ڵام به برواى به‌نده ئه‌نجامه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندى سه‌رۆك وه‌زیران كۆتاى دێت، چونكه به ده‌رچون یه‌كێتى ئه‌وروپا لاوازده‌بێت به‌مه‌شه ئه‌وروپا به گشتى ئه‌و كاریگه‌ریه‌ى نامێنێ كه ئێستا هه‌یه‌تى له‌سه‌ر ئاستى جیهان به گشتى.