چیرۆکی من و ژمارە سێزدە
بۆ خەڵک دەڵێن شوومە؟ ریشەکەی لەڕووی ئایینی و مێژووییەوە لە چییەوە هاتووە؟
زۆربەی دانیشتووانی كوردستان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان, وەك ژمارەیەكی شووم لە ژمارە 13 دەڕوانن، تەنانەت هەندێك كەس كە دەیانەوێ باسی بێ چانسی خۆیان بكەن دەڵێن: "دەموچاوەكەم 13یە", بەڵام من دەمەوێت بەمە دەستپێبکەم: "ژمارە ئێمە دروست ناكات، بەڵکو ئێمە ژمارە دروستدەكەین".
هیچ بنەمایەكی زانستی و ئایینی و واقیعی لەسەر شوومیی ژمارە 13 نییە. ئەمە لەوەهمێك دەچێت و هەمووی خورافیاتە. دین و عەقڵ و مەنتق رێگەمان پێنادەن بڵێین ژمارە 13 شوومە, تەنانەت بە پێچەوانەی تێگەیشتنە كۆمەڵایەتی و باوەکەی خەڵكەوە، ژمارە 13 لای من ژمارەیەكی جوان و تایبەتە، زۆرم حەز لەو ژمارەیەیە و چەندین یادگاری خۆشم لەگەڵیدا هەن:
- من لە 13-8 ژیانی هاوژینیم پێکھێنا, من ئەو کات ھەر بیرم لە ژمارە 13 نەکردەوە، چونکە لە بنەڕەتەوە باوەڕم بەوە نییە کە ژمارەیەکی شوومە, سوپاس بۆ خوا لە ژیانی خێزانیمدا زۆر بەختەوەرم.
- لە کۆتایی ساڵی 2012 بەربژێر بۆ پۆستی راگرایەتیی کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان لە رێگای چاوپێکەوتن (interview) ھەڵدەبژێردرا. ئەو کات ئێمە 13 پێشکەشکار بووین و من پێشکەشکاری ژمارە 13 بووم, لە ئەنجامدا لێژنەی چاوپێکەوتن پڕۆژەکانی منیان بۆ بەرەوپێشبردنی کۆلێژ لەڕووی زانستی و کارگێڕییەوە بە دڵ بوون و منیان وەک راگر ھەڵبژارد.
- لە ھەڵبژاردنی ئەمجارەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان منیان کاندید کرد. لەنێو پاڵێوراوەکانیش ژمارە 13ـەم بەرکەوت. من ژمارەکەم زۆر پێ باش و گونجاو بوو, وام هەستدەکرد ئەو ژمارەیە لای خەڵک دەمێنێتەوە و بە ئاسانی لەبیرناکرێت.
- لە کاتی بانگەشەکردن کاتێک بە دەنگدەرانم دەگوت ژمارەکەم 13یە، زۆرجار بە پێکەنینەوە دەستم لەسەر نێوچاوانم دادەنا، بۆ ئەوەی لەبیریان نەچێت. زۆر لە خەڵکەکە دەیانگوت نانا وامەڵێ، ژمارە 13 پیرۆزە و شووم نییە. هەندێکیشیان ئاماژەیان بەوە دەکرد کە پێغەمبەرمان محەمەد (د.خ) نێردراوی ژمارە 313 بوو. ھندێکیشیان دەیانگوت بۆ ژمارە 13؟ منیش بەپێکەنینەوە دەمگوت ئێ چیبکەم چانسم وابوو.
- لە دوای ھەڵبژاردن لە 13-5-2018 ئاگادارکرامەوە کە لەسەر ئاستی کاندیدەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبێ دەنگی تایبەت و دەنگدانی دەرەوەی وڵات پلەی یەکەمم بەدەستهێناوە. ریشەی ژماره 13 لەڕووی ئایينی و مێژووییەوە - پێغەمبەری ئیسلام 13 ساڵ له مه‌ككه بانگه‌وازى كرد. یه‌كه‌م سوره‌تى قورئان ئه‌لفاتیحه‌یه و كۆتاییه‌كه‌ى ناسه، ئه‌لفاتیحه حه‌وت ئایه‌ت و ناس شه‌ش ئایه‌ته كه ده‌كاته 13. لەڕووی نووسینەوە لەناو موسحەف دوایین ئایه‌تى قورئان (من الجنه والناس) 13 پیته. - له‌ڕووى بیروباوه‌ڕه‌وه ژماره 13 وه‌ك ژماره‌یه‌كى ئاسایی هه‌ژمار ده‌كرێت و دروست نییه وه‌ك ژماره‌یه‌كى شووم هه‌ژماربكرێت.
- خەڵکی رۆژئاوا ترسێكى گه‌ورەیان له ژماره 13 هه‌یه، ته‌نانه‌ت 80%ی هوتێل و باڵه‌خانه‌كانى ئه‌مریكا ژماره 13یان تێدا نییه.
- ریشه‌ى ترس له‌و ژماره‌یه بۆ سه‌ره‌تاكانى مێژوو ده‌گه‌ڕێته‌وه، كتێبه‌كه‌ى حامورابى (قانوون حامورابی) ژماره 13ى تێدا نییه، هه‌ر ئه‌مه‌ش بووەته هۆى ئه‌وه‌ى به‌شێك له توێژه‌ران، بابلییه‌كان وه‌ك یه‌كه‌م گه‌لى سه‌ر زه‌وى دژ به ژماره 13 هه‌ژماربكه‌ن.
- به‌شێكیش له توێژه‌ران هۆكارى ترس له ژماره 13 بۆ ئه‌وه ده‌گەڕێننه‌وه كه ئایینه ده‌ستكاریكراوه‌كانى جووله‌كه و دیان، دواى ده‌ستكاریكردنیان و هه‌ژموونگه‌رایی نێرسالارى تێیاندا، دژى ژماره 13 بوون. به‌و بیانووه‌ى كه ئافره‌ت له ساڵێكدا 13 جار دووچارى سووڕى مانگانه ده‌بێت. بۆیه دژایه‌تى ژماره 13 وه‌ك دژایه‌تیكردنى ئافره‌ت به‌كارهێنراوه.
- به‌شێكى دیکەی مێژوونووسان و توێژەران هۆكارى ناساندنى ژماره 13 وەک ژمارەیەکی شووم بۆ ئه‌وه ده‌گەڕێننەوە كه سۆمه‌رییه‌كان ژماره 12 یان وه‌ك میسالیترین ژماره به‌كارهێناوه، چونكه بچووكترین ژماره‌یه كه به‌سه‌ر دوو، سێ، چوار و شه‌ش دابه‌شده‌بێت، به‌پێچه‌وانه‌وه 13 جگه له خۆى به‌سه‌ر هیچ ژماره‌یه‌كى دیکە دابه‌ش نابێت.
- ئێدوارد رابوون، شاره‌زا له بوارى هه‌ڵسوكه‌وتى مرۆیی له (زانكۆى هیلسنكى –فینله‌ندا) جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه هیچ به‌ڵگه‌یه‌كى زانستى نییه بۆ پیرۆزكردنى ژماره‌یه‌ك و به‌شوومناساندنى ژماره‌یه‌كى دیکە.
- بەشێک لە هیندۆسه‌كان ژماره 13 بە ژمارەیەکی پیرۆز ده‌زانن و لای ئەوان گوزارشت لە شیفا دەکات.
* د. محەمەد شاکر، کاندیدی دەرچووی پارتی بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە پارێزگای هەولێر.