Live TV RADIO

KURDISTAN24

  • Erbil
  • -
  • Türkçe
  • |
  • English
  • |
  • Kurdî
  • |
  • فارسی
  • |
  • عربي
  • |
  • كوردی
KURDISTAN 24
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • عێراق
    • تورکیا
    • ئێران
    • سووریا
    • رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
    • ئه‌وروپا
    • جیهان
  • ئابووری
    • نەوت‌ و وزە
    • پارە و بانک
    • گشتیی
  • وەرزش
    • تۆپی پێ
    • تێنس
    • گـــشتیی
  • كولتوور
    • میوزیک
    • سینەما و شانۆ
    • گشتیی
  • ژیان
    • ژنان
    • تەندروستیی
    • زانست و تەکنەلۆجیا
    • گشتیی
  • وتار
    • سیاسیی
    • ئابووریی
    • وەرزشی
    • گشتی
  • بەرهەمەکانی TV

    • 5 خولەک
    • باژێرێک و ئەڤێنێک
    • باسی رۆژ
    • باسی هەڵبژاردن
    • بنکۆڵ
    • بەرەوسەربەخۆیی
    • بەرەوکۆشکی سپی
    • بەرەولوتکە
    • بەکوردی
    • پاسی هەڵبژاردن
    • پاسی یادگار
    • پاشیڤ
    • پڕۆژەی کاندیدێک
    • پەنجەرەیا کوردی
    • پەیامنێری بێ سنوور
    • ترافیک
    • چیرۆکەکانی جەنگ
    • چیرۆکەکانی دوای جەنگ
    • خۆت ببینە
    • دابێژ
    • دیوی شاراوە
    • دەروون و دیاردە
    • روانگە
    • رۆژڤ
    • ریپۆرتاژ
    • ریفراندۆمی سەربەخۆیی
    • زمانێکی دی
    • ژن و هه‌ڵبژاردن
    • ساڕێژ
    • سورایا
    • سەربازی ون
    • قەلەندەرخانە
    • کاروان
    • کرانەوە
    • کورتەگاڤێک
    • کۆوار
    • گەشتێک بە جیهاندا
    • گەنجانە
    • نهێنی پیشە
    • هاوێنە 24
    • هەڵبژێر
    • هونەری هاوچەرخ
    • هەفتانە
    • هەڵۆکانی رۆژهەڵات
    • وڵاتی من
    • وێنە گەورەکە
    • ئابوور
    • ئاهورا
    • ئێزیدخان
    • ئێوارە24
    • ئەستێرەکانی زانکۆ
    • دۆكیومێنتەری
    • فیچەر
    • هەڤپەیڤین
    • دیبەیت

دەربارەی ئێمە | پەیوەندی | هەلی کار | ئەپەکان

ئێران پشت بەستە بە رووسیا

شۆڕش عەزیز سورمێ

ئێران پشت بەستە بە رووسیا

خوپێشاندان   لە شارە گەورەکانی ئێران وەک ئەسفەهان، شیراز، ریشت و تارانی پایتەخت  لە دژی ئەو  قه‌یرانە سەختەی ئابوریيەى كه‌ ماوەيەكە وڵاتەكە  دووچاری  بووه‌تەوە بەردەوامە.

هۆکاری سەرەکی ئەم کێشەيە خودی دەستەڵادارانە  کە پارەیەکی زۆر لە شەڕە ناوخۆیيەکانی سووریا، عێراق و غەززه‌ و یەمەن سەرف دەکەن، ئەمەش تەنیا بۆ سەلماندن و چەسپاندنى  کیانی شیعیە لە ناوچەکەدا.

هه‌ر ئەم بارودۆخە ئاڵۆزييەش بووه‌تە هۆكارى  دابەزینی بەهای دراوی ئێرانی، كە لە مانگی ئازاری رابردووەوە دەستی پێکردوە تا ئێستاش  بەردەوامە. بەڵام وادیارە ئێران  پشتی بە کرێملین قایمە.

رووسیا بەرده‌وام له‌ گشت بواره‌کانى سیاسی و ئابووری و بازرگانی و پاراستندا، پاڵپشتی ئێرانی کردووه‌، به‌تایبه‌تیش له‌ کاتی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌کانیدا    له‌گه‌ڵ ويلاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی رۆژئاوادا، له‌مه‌ڕ به‌رنامه‌ ئه‌تۆمیه‌که‌ی و هەميشە یارمه‌تی  تارانی داوه‌.

هه‌رچه‌نده‌ ئێران له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیيه‌وه‌ توڕه‌ییه‌کی زۆری له‌سه‌ره، که‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا  رووسیا  هه‌ر به‌رده‌وام بووه‌ له‌ پاڵپشتیکردنی، بێگومان ئه‌م پاڵپشتی کردنه‌شی له‌ ئێران بێ به‌رامبه‌ر نه‌بووه‌، به‌ڵکو قازانجی دارایی و بازرگانی‌ یه‌کجار زۆری لێکردووه‌، که‌ به‌ ده‌یان ملیار دۆلار مه‌زنده‌ ده‌کرێت.

ئه‌و پرسیاره‌ی که‌ لێره‌دا لامان دروست ده‌بێت ئه‌وه‌یه‌ ئایا موسکۆ ئه‌و پاڵپشتیکردنه‌ی له‌ تاران به‌ کارتێکی گفتوگۆکردن داده‌نێت له‌گه‌ڵ واشنتۆن بۆ خزمه‌تکردنی ئه‌و دۆسیه‌ و کێشانه‌ی که‌ زۆر گرنگترن بۆ رووسیا؟

یاخوود پاڵپشتیکردنی له‌ تاران سیاسه‌تێکی ستراتیژییه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی که‌ رووسیا ده‌یدات نەک تەنیا بەرامبەر بە ئێران بەڵکو  بۆ پاراستنى  رژێمی ئەسەديش لە سوریا؟ سەرۆک پوتین ئەمەی هەموو بۆ ئەوەیە بتوانێ  ده‌سه‌ڵاتی خۆی فراوانتر بکات لە ناوچەکەدا.

له‌م‌ روانگه‌یه‌وه‌ ده‌توانین هۆکاره‌کانی ئه‌و پاڵپشتیکردنه‌ی رووسیا له‌ ئێران به‌ چه‌ند خاڵێک ئاماژه‌ پێبده‌ین، یه‌که‌میان سیاسه‌تی رووسیا به‌رامبه‌ر به‌ ئێران و هه‌ندێک له‌ ده‌وڵه‌ته هاوپه‌یمانه‌کانی ئێران له‌ ناوچه‌که‌دا وه‌کو سووریا، به‌ستراوه‌ته‌وه‌ به‌ په‌یوه‌ندییه‌ ئابووری و بازرگانیيه‌‌کانی نێوان هه‌ردوولادا.

دووه‌میان ‌ ئێران گرینگترین و گه‌وره‌ترین کڕیاره‌ بۆ رووسیا له‌ بواری کڕینی چه‌ک و ته‌کنیکیه‌ ئه‌تۆمیيه‌کانی رووسیادا، ئه‌و ته‌کنیکه‌ رووسییه‌ی که‌ بۆ  مه‌به‌ستی چه‌کی ئه‌تۆمی به‌کاری دێنێ.

سێیه‌میان په‌یوه‌ندییه‌ ئاڵۆزییه‌که‌ی رووسیا له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا، پاڵی به‌ مۆسکۆ ناوه‌ پشتگیری له‌ تاران بکات له‌ دژی ویست و خواسته‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ ناوچه‌که‌دا، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت زیاتر خۆی به‌سه‌ر ناوچه‌که‌دا زاڵ بكات.

چواره‌میشیان رووسیا به‌ پاڵپشتیکردنی له‌ ئێران ده‌توانێت وا بکات ئێران یارمه‌تی جیاخوازه‌کانی چيچا‌نستان نه‌دات، ئه‌مه‌ش سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌یه‌ بۆ پوتین که‌ به‌ده‌ستی هێنا له‌به‌رده‌م هاووڵاتیانی رووسیای فیدراڵ.

به‌هه‌رحاڵ هه‌رچه‌نده‌ له‌ هه‌ڵوێستی رووسیا قووڵ بینه‌وه‌ ئه‌وه‌ هه‌ڵوێسته‌که‌ی وه‌کو مه‌سه‌له‌ ئه‌تۆمیيه‌که‌ی ئێران به‌ نادیاری ده‌مێنێته‌وه‌، چونکه‌ رووسیا چه‌ندین کێشه‌ی تری هه‌یه‌ که‌ هه‌وڵده‌دات چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزێته‌وه‌ و‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدا بێت، له‌وانه‌ش گرینگترینیان که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌و فشارانه‌یه،‌ که‌  ئه‌وروپا خستویه‌ته‌ سه‌ر وڵاته‌که‌ی له‌ رێگه‌ی رێکخراوه‌ نا حکوومی و ده‌زگا مرۆڤایه‌تیيه‌کان به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له‌ رووسیای جیاخوازدا کار ده‌که‌ن وه‌کو (ئه‌بخازیا و ئۆستياى باشوور).

بابەتەکانی دیکەی نووسەر
    وتار
    كه‌ بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ شاره‌وانی هه‌ولێر بوو!
    بۆڵه‌ بۆڵی سیاسی جێی لۆژیك و لێكۆڵینه‌وه‌ی گرته‌وه‌ و به‌ره‌و له‌وه‌ڕی سیاسی چوو
    كه‌ بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ شاره‌وانی هه‌ولێر بوو!
    به‌رزان عه‌لی حه‌مه‌
    (ئه‌بغه‌زولحه‌لال): چاره‌سه‌رێكی تاڵ
    ته‌رزه‌ جاف:
    (ئه‌بغه‌زولحه‌لال): چاره‌سه‌رێكی تاڵ
    سه‌رچاوه‌ی ئاڵۆزييه‌كانی رۆژهه‌ڵاتى ناوین، سه‌رهه‌ڵدانی ئیسلامی سیاسی
    ھێمن سەیدی:
    سه‌رچاوه‌ی ئاڵۆزييه‌كانی رۆژهه‌ڵاتى ناوین، سه‌رهه‌ڵدانی ئیسلامی سیاسی
    سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی داهاتوو
    سه‌نگه‌ر حاجی:
    سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی داهاتوو
    • هەواڵی کوردستان 24
    • کوردستان
    • عێراق
    • تورکیا
    • ئێران
    • سووریا
    • رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
    • جیهان
    • بەشەکان
    • ئابووریی
    • وەرزش
    • کولتوور
    • ژیان
    • هەڤپەیڤین
    • وتار
    • بەرهەمەکان TV
    • بەرنامەکان
    • دۆکیۆمینتەریی
    • فیچەر
    • دیبەیت
    • خزمەتگوزارییەکان
    • فریکوێنسەکان
    • پەخشی راستەوخۆ
    • ئەپەکان
    • خزمەتگوزاریی RSS
    © Copyright 2019 Kurdistan 24 – All rights reserved

    نەخشەی ماڵپەر | سیاسەتی پاراستنی نهێنییەکان | دەربارەی ئێمە | پەیوەندیی  | هەلی کار


    نەخشەدانان و جێبەجێکردن لە لایەن ئەوڕۆسۆفت (ئەی.پی)