توركیا له نێوان كوده‌تا و ده‌ره‌نجامه‌كانى داهاتووى
زۆربه‌ى كوده‌تاكان، كاتێ ئه‌نجام ده‌درێن كه وڵات به شڵه‌ژانێك و بارودۆخێكى خراپ دا ده‌روات له رووى سیاسى، ئابوورى، سه‌ربازى، كۆمه‌ڵایه‌تى، ئه‌گه‌ر سه‌یرى كوده‌تاى سه‌ربازى 15ى ته‌ممووزى 2016 ى توركیا بكه‌ین، ده‌توانین بڵێن وڵات له رووى ئابووریه‌وه كێشه‌یه‌كى واى نییه، چونكه ئابوورى وڵات له گه‌شه‌دایه و بێكارى رووى له كه‌میكردووه، له رووى كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه به هه‌مان ئه‌و شێوه، ژیان پیاده‌ده‌كرا كه پێشتر توركه‌كان پیاده‌یان كردووه، به‌ڵام ده‌توانین ئاماژه به لایه‌نى سیاسى بكه‌ین، زیاتر وه‌ك هۆكارێكى سه‌ره‌كى و قۆستنه‌وه‌ى له لایه‌ن كوده‌تاچییه‌كان بۆ هێنانه‌دى مه‌به‌سته‌كانیان، ئه‌ویش له سه‌ر ئاستى ده‌ره‌وه و ناوه‌وه به‌م شێوه‌یه:
یه‌كه‌م: له‌سه‌ر ئاستى ناو‌خۆ، پارتى داد و گه‌شه‌پێدان رووبه‌ڕووى چه‌ندین كێشه‌و ناكۆكی ناو‌خۆ بووه‌ته‌وه، له‌وانه؛ له ناو پارتى داد و گه‌شه‌پێدان بۆچوونى قووڵى جیاجیا دروستبووه له‌سه‌ر پرسه هه‌ستیاره‌كان، ئه‌مه‌ش هۆكارى به‌ستنى دوا كۆنگره نائاساییه‌كه‌ى ئه‌و پارته‌بوو، كه به‌هۆیه‌وه (ئه‌حمه‌د داودئۆغلۆ) پۆسته‌كانى سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكى پارتى به‌جێهێشت و به بن على یڵدرم سپێردرا، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌م پارته له‌گه‌ڵ پارته سه‌ره‌كییه‌كانى دیكه‌ی نێو په‌رله‌مانى توركیا، وه‌ك پێویست نییه، بگره له چوارچێوه‌ى پێشبڕكێیه‌كى سیاسى، چووه‌ته قۆناغى په‌راوێزخستنیان و حیساب بۆنه‌كردنیان، له‌لایه‌كى دیكه‌وه، چه‌قبه‌ستوویى پرسى كورد و نه‌توانینى به‌ره‌وپێشبردنى، له رووى چاره‌سه‌ركردن و چوونه نێو ململانێیه‌كى سه‌ربازى توندتر‌و تێكدانى ژێرخانى ئابوورى هه‌ندێ له ناوچه كوردنشینه‌كان، وێڕاى ئه‌وه‌ش چاره‌سه‌رنه‌كردنى پرسى (فه‌تحوڵڵا گوله‌ن) و لایه‌نگرانى و ساخنه‌بوونه‌وه‌ى و زیاتر و گومانپێبردنیان به ده‌رچوون له یاسا و نه‌بوونى به‌ڵگه‌ى پێویست له‌سه‌ریان.
دووه‌م: له‌سه‌ر ئاستى ده‌ره‌وه، په‌یوه‌ندییه دبلۆماسییه‌كانى حكوومه‌تى توركیا، به‌رزى و نزمى و شڵه‌ژانى به‌خۆیه‌وه بینیوه له‌گه‌ڵ وڵاتانى جیهان و ناوچه‌كه، بۆ نموونه په‌یوه‌ندییه‌كانى توركیا له‌گه‌ڵ وڵاته كاریگه‌ره‌كانى وه‌ك ئه‌مریكا وه‌ك پێویست نه‌بوو، له‌گه‌ڵ رووسیا و ئیسرائیل كێشه‌ى تێكه‌وت، هه‌روه‌ها نه‌بوونى په‌یوه‌ندییه‌كى دۆستانه‌ى گورجوگۆڵ و رێكخراو، به تاییبه‌ت له‌م دواییانه له‌گه‌ڵ وڵاتانى ئه‌ندامى كاریگه‌ر و به‌هێز له یه‌كێتى ئه‌وروپا، وه‌ك به‌ریتانیا به‌ر له ده‌رچوونى، فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا، هه‌روه‌ها سوودوه‌رگرتنى خراپ له دووباره رێكخستنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه دبلۆماسییه‌كانى توركیا، له‌گه‌ڵ هه‌ندێ وڵاتى وه‌ك رووسیا و ئیسرائیل، چونكه ئه‌گه‌ر گومانى سه‌رۆك كۆمارى توركیا به‌رامبه‌ر لایه‌نگرانى گوله‌ن له‌م كوده‌تایه راست بێت، ئه‌وا گۆڕینى هه‌ڵوێستى توركیا به تایبه‌ت به‌رامبه‌ر ئیسرائیل، به‌شێك ده‌بێت له هاندان بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌م كوده‌تایه، له لایه‌كى دیكه‌وه، جه‌نگى سووریا به هه‌موو ئه‌و ئاسه‌وارانه‌ى لێیكه‌وتوونه‌ته‌وه، وه‌ك وڵاتێكى دراوسێى توركیا، كورد گوته‌نى (ئه‌گه‌ر له نزیك ئاگر بیت پڕیشكت به‌رده‌كه‌وێت)، بۆ نموونه ئێستا زیاتر له دووملیۆن په‌نابه‌رى سوورى، له توركیا نیشته‌جێن، سه‌ره‌ڕاى نه‌بوونى هه‌ڵوێستى ئاشكرا و توند و زه‌بروه‌شێنى توركیا، به‌رامبه‌ر رێكخراوى تیرۆرستى داعش و هه‌ڵكه‌وتن و ده‌ركه‌وتنى توركیا، وه‌ك رێره‌وێكى رۆیشتنى ره‌گه‌زه‌كانى سه‌ر به داعش، بۆ نێو سه‌نگه‌ره‌كانى رێكخراوه‌كه له عێراق و سووریا.
ئه‌وه‌ى بینیمان كوده‌تایه‌كى رێكخراو و به‌هێزبوو، پێناچێت بیرۆكه‌كه‌ى بۆ ماوه‌یه‌كى نزیكى رابردوو بگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵكو له‌وانه‌یه ده‌مێك بێت كارى له‌سه‌ر كرابێت و به‌هه‌رجۆرێك بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێگه‌ى پرسیاره ئه‌وه‌یه، چۆن ده‌زگاكانى هه‌واڵگرى توركیا (میت) و ده‌زگاكانى ئاسایش و پۆلیس و داموده‌زگاكانى حكوومه‌ت و پارتى داد و گه‌شه‌پێدان و ده‌زگاكانى هه‌واڵگرى وڵاتانى جیهانى دۆستى توركیا، ئاگادارى ئه‌م پلانه نه‌بوون؟
كێشه‌ى گه‌وره لێره‌دا ئه‌وه‌یه له رووى ئایدۆلۆژیه‌وه لایه‌نگرانى فه‌تحوڵڵا گوله‌ن و ئه‌ردۆغان، خۆیان به ئیسلامى میانڕه‌و داده‌نێن و جیاكردنه‌وه‌یان كارێكى زۆرگرانه، له رابردوودا نه‌توانراوه پشت ببه‌سترێت به پێوه‌رێك تا به‌هۆیه‌وه لایه‌نگرانى گوله‌ن، له چوونیان بۆ نێو داموده‌زگا هه‌ستیاره‌كانى وه‌ك سوپا و ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى، رێگه‌ى لێبگیرێت، هه‌ردوو لایه‌ن رابردووێكى پێكه‌وه‌كاركردنیان هه‌بووه، لایه‌نگرانى گوله‌ن ویستویانه و توانیویانه له‌ژێر دروشمى كاركردن به‌هێواشى بۆ گۆڕینى سیسته‌مى توركیا، دزه‌بكه‌نه ناو ده‌زگاكانى توركیا.
له ئه‌گه‌رى سه‌ركه‌وتنى كوده‌تا، جیهان به گشتى و ناوچه‌كه به تایبه‌ت رووبه‌رووى دۆخێكى له‌ناكاو ده‌بووه‌وه، زۆر له هاوكێشه‌كان و هه‌ڵوێستى وڵاتان ده‌گۆڕدران، ناوخۆى توركیا ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ى هه‌بوو به چه‌ندین ساڵ راسته‌ڕێ نه‌بێته‌وه، پرۆژه و پلانى گه‌وره‌ى وڵاتانى خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ند له ناوچه‌كه دواده‌كه‌وت، میسر و سووریا، وه‌ك دوو ده‌وڵه‌تى عه‌ره‌بی ناوچه‌كه، به به‌هێزتر ده‌رده‌كه‌وتن، كوردستانیش بێگومان به‌ركه‌وته‌ى به‌شێكى گه‌وره‌ى ئه‌و زیانانه ده‌بوو.
سه‌رسوڕمانى جیهان له شكستپێهێنانى كوده‌تایه‌كه، ئه‌مه‌ش هۆكارى خۆى هه‌یه، له‌وانه؛ له‌رووى سه‌ربازی بیرۆكه و سه‌رپه‌رشتیكردنى جێبه‌جێكردنى كوده‌تا، له‌لایه‌ن پله‌دارانى سه‌ربازى كه‌مئه‌زموون و بێ كاریگه‌ر، له ئاستێكى مامناوه‌ند بگره خوارووترى پله‌دارى سه‌ربازى و هاوكارنه‌بوونى سه‌رۆك ئه‌ركانى سوپا.
هه‌روه‌ها نه‌توانینى دروستكردنى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانى زۆر له شار و شارۆچكه‌كان، نه‌رمى نواندنى سه‌ربازان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكى مه‌ده‌نى، له رووى راگه‌یاندنه‌وه راسته سه‌ره‌تا سوود له كه‌ناڵى TRT Heberی فه‌رمى وڵات وه‌رگیردرا بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى په‌یامى كوده‌تاچییه‌كان، به‌ڵام دواتر شكستپێهێنانیان له هه‌مان كه‌ناڵ پشتڕاست كرایه‌وه.
بڵاوكردنه‌وه‌ى په‌یامى سه‌رۆك كۆمار له رێگه‌ى كه‌ناڵى CNN Turk و داواكردنى له خه‌ڵك بۆ رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و به‌رگریكردن له دیموكراسییه‌ت و وه‌ستانه‌وه دژى كوده‌تاچییه‌كان و رێگرىكردن له ئالیاتى سه‌ربازی و خۆفیداكردنیان بۆ پاراستنى وڵاته‌كه‌یان، كه ئه‌مه‌ش به‌رزى ئاستى هوشیارى هاونیشتمانیانى توركیامان بۆ ده‌رده‌خات و كاریگه‌رى هێزى جه‌ماوه‌ره له شكستپێهێنانى كوده‌تا، هه‌روه‌ها به‌هێزى و گورجوگۆڵى ده‌زگاكانى هه‌واڵگرى توركیا و پۆلیس و هه‌وڵدان بۆ ده‌ست به‌سه‌رداگرتنى بارودۆخه‌كه و یه‌ك هه‌ڵوێستى پارته سیاسییه‌كان بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ى كوده‌تا و په‌یامه‌كه‌یان و نه‌بوونى هه‌ماهه‌نگى و پاڵپشتى ده‌ره‌كى هۆكارى دیكه‌ی سه‌رنه‌كه‌وتنى ئه‌م پرۆسه‌یه بوون.
لێره‌دا وردبوونه‌وه له ده‌ره‌نجامه‌كانى ئه‌م كوده‌تایه و مامه‌ڵه‌كردنێكى دروست له‌گه‌ڵى زۆر گرنگه، بۆیه چاوه‌ڕێ ده‌كرێت حكوومه‌تى توركیا سه‌ره‌تا هه‌موو هه‌وڵێك بدات له پێناو پاككردنه‌وه‌ى ده‌زگاكانى توركیا، به گشتى و سوپا و ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى به‌تایبه‌تى له لایه‌نگرانى گوله‌ن، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانرێت، به ئاسانى ده‌ستنیشان ناكرێن و ئه‌وانه‌شى كه سزاده‌درێن به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه ئاسه‌وارى خراپى داهاتووى ده‌بێت، هه‌روه‌ها پێده‌چێت حكوومه‌تى توركیا چاوبخشینێته‌وه به په‌یوه‌ندییه‌كانى خۆى له‌گه‌ڵ وڵاتانى خاوه‌ن هه‌ژموون و گرنگ بۆ توركیا، له‌سه‌ر ئاستى په‌یوه‌ندییه دبلۆماسیه‌كان و رێكخستنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى پارتى داد و گه‌شه‌پێدان له‌گه‌ڵ پارته سیاسییه‌كان، له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆى وڵات، سه‌ره‌ڕاى كاركردنى چه‌ندباره‌ى حكوومه‌ت بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى گفتوگۆ له پرسى كورد له باكوور، هه‌روه‌ها وه‌رگرتنى هه‌ڵوێستى توندتر و كاریگه‌رتر به‌رامبه‌ر رێكخراوى تیرۆرستى داعش، له كۆتاییدا پێویسته بڵێین یه‌كێك له‌و لایه‌نانه‌ى زیانى پێكه‌وتوه، ئابوورى ئه‌و وڵاته‌یه تاكو جارێكى دیكه ده‌گه‌ڕێته‌وه ئاستى جارانى.