رێكه‌وتنی نێوان یه‌كێتی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
سه‌ره‌تا هه‌ر رێكه‌وتنێك نێوان هیز و لایه‌نه سیاسییه‌كاندا بۆ خزمه‌ت و به‌ره‌و پێشبردنی دۆزی ره‌وای میلله‌ته‌كه‌مان و سه‌قامگیریی سیاسیی و ئابووریی و كۆمه‌ڵایه‌تی بێت، خزمه‌تێكی گه‌وره‌یه به نێو ماڵی كورد و ئه‌زموونی سیاسیی و حوكمڕانیی ده‌سه‌ڵاتی كوردیی، سه‌رهه‌ڵدان و دروستبوونی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سه‌ر بنچینه‌ی دژایه‌تیكردنی گه‌نده‌ڵیی و چاكسازیی و ئیسلاح هاته ناو تاوڵه‌ی سیاسییه‌وه، هه‌وادارانی گۆڕان له راسته‌وه بۆ چه‌پ له عه‌لمانییه‌وه بۆ ئیسلامیزم، ئومێد و خه‌ونیان هه‌بوو كه له‌سه‌ر ده‌ستی بزوتنه‌وه‌كه‌یان هه‌رچی گه‌نده‌ڵكاری هه‌رێمی كوردییه بەپێی یاسا راپێچی زیندانه‌كان بكرێن، وه‌لێ ئه‌م خه‌ون و خولیایه 180 پله پێچه‌وانه بویه‌وه و بزوتنه‌وه‌كه نه‌ك نه‌یتوانی له هه‌ناوی كۆمه‌ڵگەی كوردیدا چاكسازیی بكات و هه‌نده‌سه‌ی سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵگەی كوردیی بگۆڕێت، ته‌نانه‌ت له هه‌ناوی خودی بزوتنه‌وه‌كه‌شدا دۆش داماو تووشی لیكترازان و ئینشقاق و به موفلیسی له ناو عه‌مه‌لییه‌ی سیاسی‌دا هاتنه ده‌ره‌وه .
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كه زاده‌ی هه‌ناوی یه‌كیتییه و زاده‌ی هه‌لومه‌رج و ژینگه‌ی زۆنی سه‌وزه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی له‌م زۆنه‌دا بێ ئومید بوو هیچ رێگەچاره‌یه‌كی جگه له رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ (ینك) دا له‌به‌رده‌مدا نه‌مایه‌وه، به درێژایی میژووی بزوتنه‌وه‌كه سه‌رباری ئه‌وه‌ی نه‌یانتوانی به‌رپرسانی زۆنی سه‌وز له هه‌ر لادان و كه‌چڕه‌وییه‌ك بگیڕنه‌وه، به پیچه‌وانه‌وه بەخۆیشیان بوونه كۆڵ و بارگرانی به سه‌ر خه‌ڵكی ناوچه‌كه و له‌بڕی سڕینه‌وه‌ی زۆنه‌كان، ئه‌مانیش زۆنێكی تر هاوشێوه‌ی (سه‌وز) به ناوی (نیلی) یه‌وه بۆ خۆیان قوتكرده‌وه، له لایه‌كی تریشه‌وه به‌رده‌وام زۆنی (سه‌وز و نیلی) خاوه‌نی یه‌ك گوتار و یه‌ك خیتابی سیاسی نه‌بووه و فره كوێخا بووه!!.
ململانێكانی نێوان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و ینك له ساڵی 2009 وە له گه‌رمه‌ی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی كوردستان گه‌یشته لوتكه و ده‌یان و سه‌دان پێشیلكاریی مرۆیی تیدا خوڵقا، به هه‌زاران فه‌رمانبه‌ر نانبڕاوكران و دوورخرانه‌وه بۆ ناوچه دووره‌كان، بارگرژییه‌كانی نێوان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و ینك رۆژ له دوای رۆژ قوڵتر ده‌بوونه‌وه، میدیاكارانی هه‌ردوو به‌ره (شیر و تیر) یان له یه‌كتر ده‌سووی، هه‌ربۆیه سه‌رباری میدیا ره‌سمییه‌كانیان له میدیای سێبه‌ر و بندیواره‌كانیانه‌وه تۆمه‌ت و بوختانیان بۆ یه‌كتر ده‌هۆنییه‌وه و هه‌ریه‌كیان ئه‌ویتری خاڵی ده‌كرده‌وه له به‌های ئینسانبوون و یه‌كتریان بێ نرخ و قیزه‌ون ده‌كرد!.
دواجاریش پرسی پۆستی پاریزگای سلێمانی له نێوان یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان چه‌ندین ململانێ و به‌ریه‌ككه‌وتنی به خۆوه بینی، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌یشدا خه‌ڵكی سلێمانی به هه‌موو چین و تویژه‌كانییه‌وه بوونه قوربانی ده‌ستی ئه‌م جۆره فیكر و بیركردنه‌وه و له ململانێی نابه‌رپرسانه!!.
ئیستا مافی هه‌رتاكێكه هه‌ر ده‌نگده‌ر و هه‌وادارێكه له نێو ریزه‌كانی یه‌كیتی نیشتمانیی كوردستان و ته‌نانه‌ت بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش بپرسێت.. جیابونه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له یه‌كیتی له (ماڵه گه‌وره) خۆیان گوته‌نی له پێناو چیدا بوو؟ چی به‌ده‌ستهینا و چی لێ سه‌وز بوو؟.
له چه‌ند ساڵی رابردوو به ئیستاشه‌وه هیچ جیاوازییه‌كی فیكری له نێوان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كیتی نیشتمانیی كوردستان دا نه‌بووه، هه‌ردوولا هه‌وێن و هه‌ڵقوڵاوی یه‌كترن، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هیچ ئایدیایه‌كی فه‌لسه‌فیی و سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تیی نه‌هێنا بۆ كۆمه‌ڵگەی كوردیی، كه پێشتر له ناو یه‌كێـتی نیشتمانیی كوردستاندا نه‌بووبێـت، چونكه ژێرخانی فیكری هه‌ردوو حزب له سه‌ر بناغه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌نارشیزم و پۆپۆلیزم هه‌لێنجراوه، فره كوێخایی و باڵ باڵین و كوتله و ته‌كه‌توولات كاریگه‌ریی هه‌بوو له‌سه‌ر دانیشتوانی ناوچه‌كه و به‌ره‌و لێواری تراژیدیای مه‌رگی برد .
له بواری ئابوورییشدا هیچكام له یه‌كێتی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نه‌یانتوانی ئیداره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو له قه‌ڵه‌مڕه‌وی خۆیاندا به‌ڕێوه ببه‌ن، هه‌ردوولا یه‌كتریان تۆمه‌تبار ده‌كرد به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتیی و داگیركردنی ملیۆنان دۆنم زه‌وی، له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه بۆ نێو یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان و به پێچه‌وانه‌یشه‌وه له یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستانه‌وه بۆ نێو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هیچ له بابه‌ته‌كه ناگۆڕێت، جگه له یاریكردن به هه‌ست و سۆزی چینی خواره‌وه‌ی ئه‌ندامان و لایه‌نگران و هه‌وادارانی هه‌ردوو حزب.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هیچ كات نه‌یتوانیوه خۆی بپارێزێت له لۆژیك و فه‌لسه‌فه‌ی ناوچه‌گه‌رێتی، ئیدراكی بزوتنه‌وه‌كه كاركردنه بۆ تیغكردنی كۆمه‌ڵگەی كوردیی له سه‌ر بناغه‌ی شارچێتی و ناوچه‌گه‌ریی له نیوان (هه‌ولێرییه‌كان و سلیمانیچیتییه‌كانی) و زیندوكردنه‌وه‌ی زۆنه‌كان، خۆ ئه‌گه‌ر یه‌كیتی ئه‌و عه‌قڵ و ئاوا‌ز و نه‌فه‌سه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌گه‌ربخات، دووچاری دابه‌شبوونێكی تری جوگرافیای سیاسیی ده‌بینه‌وه، كه هیچی كه‌متر نییه له دووباره زیندوكردنه‌وه‌ی زۆنه‌كان!.
ناوه‌ڕۆكی رێكه‌وتنه‌كه له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك دامه‌زراوه كه بۆن و سیمای ناوچه‌گه‌ریی پێوه دیاره، كرۆكی رێكه‌وتنه‌كه‌یش گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ئه‌و قه‌وانه كۆن و سواوه‌ی كه ساڵانێكه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن و توانای پڕاكتیزه‌كردنیان نییه جگه له موجامه‌لات و موزایه‌ده‌ی سیاسیی، خۆ ئه‌گه‌ر نا پارتی دیموكراتی كوردستانیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه كه یاسا سه‌روه‌ر بێت، كه دامه‌زراوه‌ی ده‌وڵه‌تیمان هه‌بێـت و شه‌رعییه‌ت هه‌بێـت و شه‌رعییه‌تیش گه‌ل دیاری ده‌كات و ده‌یبه‌خشێت به دامه‌زراوه‌كانی كوردستان، پارتی دیموكراتی كوردستانیش له‌گه‌ڵ چاكسازیی و ریشه‌كێشكردنی گه‌نده‌ڵكارانه و هه‌نگاوی عه‌مه‌لیشی بۆ ناوه، پارتیش ساز و ئاماده‌یه كه ئابوورییه‌كی ته‌ندرووست و سه‌ربه‌خۆ و شه‌فاف به‌رهه‌مبێنێت، به‌ڵام به یاسا و به رێكه‌وتن و سازان، نه‌ك به كوده‌تا و ئینقلاب!!.
دواجار رێكه‌وتنی ستراتیجیی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كیتی نیشتمانیی كوردستان مه‌شروعێك بوو لانیكه‌م توانی كۆتایی به شه‌ڕی ناوخۆ بهێنێت و سڕینه‌وه‌ی دوو ئیداره‌یی و یه‌كخستنه‌وه‌ی حكوومه‌ت و ئه‌كتیڤکردنی په‌رله‌مان و سه‌قامگیریی سیاسیی به دوادا هات، چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین و بزانین و ببینین كه رێكه‌وتنه‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان چی درووشم و فه‌لسه‌فه و ئایدیایه‌كی ترمان پێ ده‌فرۆشێته‌وه، كه هه‌رچه‌ند ئێمه كڕیاری ئه‌و جۆره درووشمبازیی و له موجامه‌له‌ی سیاسیی نین، هێنده‌ی پاڵپشت و پشتیوانی كردار و عه‌مه‌لین.