كوردسات شه‌هرزاد و فه‌رهادی كرد به خوشك و برا !!
من این حروف نوشتم چنان که غیر ندانست
تو هم ز روی کرامت چنان بخوان که تو دانی
حافز
من ئه‌م وشانه‌م نووسی به‌شێوه‌یه‌ك كه بێگانه تێینه‌گات
تۆش به كه‌ره‌می خۆت به‌و‌جۆره بیخوێنه‌ره‌وه كه خۆت ئه‌یزانی
حافز
كه‌س به‌ئه‌لفاضم نه‌ڵێ خۆ كردییه
هه‌ركه‌سێك نادان نه‌بێ خۆی تالیبی مه‌عنا ده‌كا
نالی
ده‌مه‌وێت له‌رێگه‌ی ئه‌م دوو كۆپله شیعره‌وه بچمه‌ناو بابه‌تێكه‌وه كه ماوه‌یه‌كه دێت و ده‌چێت له‌مێشكمدا، ئه‌ویش وه‌رگێرانی دوبلاژكراوی زنجیره درامایه‌كی فارسییه به‌ناوی شهرزاد.
ره‌نگه له‌جێگه‌ی خۆیدابێت كه مه‌جبووربم ئاماژه‌یه‌كی زۆر خێرا به كرده‌ی (وه‌رگێڕان) بكه‌م، به‌تایبه‌ت وه‌رگێرانی ده‌قێكی ئه‌ده‌بی، باسكردنی وه‌رگێڕانی ده‌قی ئه‌ده‌بی پێویسته، چوونكه درامای شهرزاد له پانتاییه‌كی قوڵتر ئیشی له‌ناو زمانی درامه‌كه‌دا كردوه، به‌راورد له‌گه‌ڵ درامایه‌كی ‘ئاسایی’ كه زمان تێدا ته‌نیا وه‌ك كه‌ره‌سه‌یه‌كی په‌یوه‌ندیكرد و دیالۆگ به‌كارهاتووه. ئه‌گه‌ر ئه‌و لێكۆڵینه‌وه و تێڕوانینه جیاوازانه‌ی له‌سه‌ر كرده‌وه‌ی تیۆری وه‌رگێڕانكراون به بنه‌مابگرین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ده‌قێك به‌ئامانه‌تێكی زۆروه بگوێزینه‌وه بۆسه‌ر زمانێكی جیاواز له زمانی پێنووسراو ئه‌وه پێویسته به ورده‌كارییه‌كی زۆره‌وه ئه‌م كرده‌یه ئه‌نجامبدرێت. له‌به‌رئه‌وه‌ی زمانی ئه‌ده‌بی هه‌ڵگری هه‌زاران كۆد و هێما و ئاماژه‌ی ئاشكرا و شاراوه‌یه بۆیه وه‌رگێڕانی ‘ووشه‌یی’ و بێ له‌به‌رچاوگرتنی كۆنتێكست و هارمۆنی كۆی ده‌قه‌كه تووشی هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌مان ده‌كات، نامانگه‌یه‌نێته ئه‌و شوێنه كه ده‌قه ئۆرگیناڵه‌كه مه‌به‌ستیه‌تی. بۆیه وه‌رگێرانی ده‌قه ئه‌ده‌بیه‌كان هاوكات وه‌رگێرانێكی هاوته‌ریبه له كولتوور و جیهانبینی و فه‌رهه‌نگی ئه‌و زمانه‌ی تێكسته ئۆرگیناڵه‌كه پێنووسراوه. ئه‌مه‌ش واده‌كات كه ده‌قگه‌لی وه‌رگێردراو كه‌م و زۆر به‌تاڵایی زۆر به‌جێبێڵن كه نه‌توانراوه له‌ناو ده‌قه ئۆرگیناڵه‌كه‌وه بگوێزرێنه‌وه به ئامانه‌ته‌وه. راسته له وه‌رگێڕاندا هه‌موو شتێك ده‌گۆردێت ووشه، رسته، جۆری ده‌بڕین، ئه‌مانه‌ش واده‌كه‌ن كه روودا و ئامانجی ئیشه‌كه بگۆردرێت. ئه‌و بۆچوونه‌ی كه زاڵه ئه‌وه‌یه كه وه‌رگێران جۆرێكه له لێكدانه‌وه و دیسانه‌وه دارشتنه‌وه‌ی ده‌قه‌كه‌یه له‌لایه‌ن وه‌رگێره‌وه ئه‌مه‌ش ده‌كرێ به‌ڵام ده‌بێت به‌رده‌وام ئه‌وام له‌بیربێت كه وه‌رگێر ده‌بێت نزیكایه‌تی زۆر عاقڵانی هه‌بێت له‌گه‌ڵ كوولتوور و زمان و هه‌تا سیاسه‌ت و ئابووری ئه‌و زمانه‌ی ده‌قه‌كه‌ی پێنووسراوه، بۆئه‌وه‌ی بتوانێت له لێكدانه‌وه‌ی ده‌قه‌كه‌دا تووشی هه‌ڵه‌ی گه‌وره و زبر نه‌بێت. بۆیه وه‌رگێڕان به‌ر له‌هه‌رشت كرده‌یه‌كی بیركردنه‌وه و لێكۆڵینه‌وه و خوێندنه‌وه‌ی وردی ده‌قه ئۆرگیناڵه‌كه‌یه، نابێ وه‌رگێڕ بیریبكات كه جیهانبینی و ئه‌ندێشه‌ی ده‌قه‌كه بڕبڕه‌ی پشتی تێكسته‌كه‌یه و ئه‌مه‌ش ته‌نیا له‌ناو كایه زمانه‌وانیه‌كانی ده‌قه‌كه و تانوپۆی ووشه‌كان و سێبه‌ر و دیوه‌كه‌ی تری شوێنه تاریكه‌كانی ماناكانه، كه ته‌نیا و ته‌نیا به لێوردبوونه‌وه و شاره‌زاییه‌كی زۆری كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و مێژووی و ئابووری و زمانه‌وانی ئه‌و جیهانه ده‌كرێت كه ده‌قه‌كه خوڵقاندوویه‌تی.
ئه‌گه‌ر كه‌سێك درامای ‘شهرزاد’ی به فارسی سه‌یركردبێت له‌گه‌ڵ هه‌موو به‌شێكیدا وا هه‌ستده‌كات كه چاپته‌رێك له رۆمانێكی باشی خوێندۆته‌وه، زمان له ئیشه فارسیه‌كه‌دا تا سنوورێكی یه‌كجار زۆر ئه‌ده‌بییه و زمانی هێما و كۆد و هاوكات پڕیه‌تی له ‘ئینته‌رتێكسجوالتی’ واته تێچنی ده‌قگه‌لی تری كلاسیكی فارسی زۆر تێدایه و ئه‌مه‌ش ئاستی دراماكه‌ی بردۆته ئاستێكی ئه‌ده‌بی كه چێژێكی قوڵ به بینه‌ر ده‌دات، له وه‌رگێرانه كوردیه‌كه‌دا ئه‌م چێژه ئه‌ده‌بیه و ئه‌م ئاسته ئه‌ده‌بیه له‌بارچووه، كه شا ڕه‌گی ئیشه‌كه‌یه به‌بۆچوونی من .
ئه‌م ئاماژه زۆر خێرا و كورت و ساده‌یه‌ی سه‌ره‌وه ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌یه كه بۆچوونی خۆمی پێ پشتراستبكه‌مه‌وه كه وه‌رگێڕان و دوبڵاژی درامای’شهرزاد’ سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه به‌ته‌واوه‌تی و كه‌موكوڕی به‌رچاوی هه‌یه، كه بۆ بینه‌رێك كه شاره‌زایی زمانی و كولتووری و ئه‌ده‌بی ئیشه ئۆرگیناڵه‌كه‌یه تێركه‌ر و رازیكه‌ر نیه. هه‌ڵه‌ی به‌رچاو له گواستنه‌وه و پێكانی مانادا، له دوو كۆپله شێعره‌كانی له‌سه‌ره‌تادا ئاماژه‌م پێكردون ده‌رده‌كه‌وێت كه ئامانج نه‌پێكراوه ’
له بزرگ اقا وه ده‌ستپێده‌كه‌م: بزرگ اقا= سیفه‌یه نه‌ك ناو ئه‌بوو بكرایه به گه‌وره‌م ، چونكه بزرگ واته گه‌وره ، اقا ش واته ئاغا.
من این حروف نوشتم چنان که غیر ندانست
تو هم ز روی کرامت چنان بخوان که تو دانی
حافز
وه‌رگێڕی دراماكه ئاوا كوردانوویه‌تی وشه‌ی (خۆ كوردیه) ی لابرددوه
نالی
كه‌س به‌ئه‌لفاضم نه‌ڵێ خۆ كردییه
هه‌ركه‌سێك نادان نه‌بێ خۆی تالیبی مه‌عنا ده‌كا
ته‌نها به‌راوردكردنی ئه‌م وه‌رگێڕانه زۆر خراپه‌ی درامای (شه‌هرزاد) له كه‌ناڵی (كوردسات) به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی درامایه‌ك تێكبده‌یت
تاوانێكت به‌رامبه‌ر به ئه‌و به‌یته‌ی نالی كردوه (وه‌رگێڕ) كه بڕیوته و ناحه‌قیشت به‌رامبه‌ر حافزیش به‌هه‌مان شێوه واته هه‌ردووكیانت له‌ت و په‌ت كردووه ئینجاش نه‌توانیوه ماناكه‌ی بگه‌یه‌نیت.
ئه‌م وه‌رگێڕانه خراپ و دۆبلاژه زۆر خراپه پێمان ده‌ڵێت كه ئێمه‌ی كورد نه‌ك ته‌نها خۆمان ناتوانین زنجیره درامایه‌كی باش دروستبكه‌ین ، به‌ڵكو دراما سه‌ركه‌وتووه‌كانیش خراپ ده‌كه‌ین، ئینجا پیشانی بینه‌رانی ده‌ده‌ین .
به‌پێویستی نازانم زۆر له‌باره‌ی درامای (شه‌هرزاد)ه وه بڵێم چونكه، زۆرێك له بینه‌ران له من باشتر ئاگادارین.
ئه‌وه‌ی من ئه‌مه‌وێت له‌باره‌ی ئه‌م درامایه‌وه بیڵێم له‌وێوه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه وه‌رگێر هه‌ڵه‌یی قه‌به‌ی وه‌ك ئه‌و نمونه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌ی كردووه و كه‌سێكیش نه‌بووه پیاچوونه‌وه‌یه‌ك بكات و بپرسێت بڵێ بۆ شیعری (نالی) كه زۆر ناسیۆنالیستیانه نوسیوێتی له باره‌ی مانای وشه‌وه و كوردی زمانه‌وه، ئه‌یخه‌یته شوێنی شیعرێكی عاشقانه‌ی (حافض) كه بۆ یاره‌كه‌ی نوسیوێتی یان خودا، جگه له‌مه‌ش ئه‌م دوو كۆپله شعرانه جیهانبینی و ئامانجیان زۆر جیاوازه و هیچ رێگایه‌ك نایانباته‌وه سه‌ریه‌ك، هاوڕێم بۆ؟ هه‌ستنه‌كردن به به‌رپرسیارێتی له وه‌رگێڕاندا توشی هه‌ڵه‌ی ئاوامانده‌كات، مه‌خابن.
سه‌باره‌ت به ده‌نگ و نواندنی كاره‌كته‌ره‌كان زۆرێك به ئاشكرا ده‌بینیت كه زۆرێك له ده‌نگه‌كان ئه‌كته‌رنین یاخود ئه‌گه‌ر ئه‌كته‌ریش بن باش نین ،مه‌رج نیه هه‌موو ئه‌كته‌رێك بتوانێت كاری دۆبلێری بكات به باشی چونكه دۆبلێری كارێكی هه‌روا ئاسان نیه ڕسته‌یه‌كی بۆ بنوسیت یان بۆیبڵێیت و بڵێی وه‌ره ئه‌وه‌م بۆبڵێره‌وه به‌ڕاستی ئه‌م شێوه كاركردنه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هیچ سودێكی بۆ بینه‌رو خودی هونه‌ره هه‌ژاره‌كه‌ی كورد نابێت بگره زیانی گه‌وره‌ی بۆ زه‌وقی بینین و به‌كاولكردنی هونه‌ری دۆبلاژ ده‌بێت، كه ئێستا له كوردستاندا به لێشاو ده‌ستیان داوه‌تێ.
یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی دۆبلێر ئه‌بێت زمان به‌باشی بزانێت و ئه‌وكاره‌كته‌ره‌ی كه پێیده‌درێت باش بیناسێت و كاره‌كه‌ی به وردی سه‌یركردبێت
كه من گومانم هه‌یه له‌م درامایه‌دا ئه‌وه كرابێت، بەڵگەشم کارەکتەری سەرەکی دراماکە (ئـاغا)نازانێت جەمشید سێ کچی ھەیە و ھیچ کوڕێکی نیە ئـەو ھەڵەیەش چەندجار دووبارە ئـەکاتەوە واتە ھاشمی کردوە بە جەمشید
(کوڕەکەی جەمشید) واتە لە بێئـاگای خۆی شەھرزاد و فەرھاد ئـەکات بە برا
ئـەمە تەنھا جێگەی پێکەنینەو ھیچیتر چونکە ئـەبێت بڵێین دراماکە داخەن و بڕۆنەوە ماڵه‌وه، ئـاخر چۆن ئـەبێت برا عاشقی خوشکی خۆیبێت .
لە کۆتاییدا پێویسته بڵێم ئه‌وهه‌ڵانه‌ی باسی ده‌كه‌م و بینیم ته‌نها له نیوه حه‌لقه‌یه‌ك له دراماكه بوو چونكه من چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر به فارسی و به زمانه‌كه‌ی خۆی بینیم و پێشنیار ئه‌كه‌م ئه‌گه‌ر ئه‌تانه‌وێت چێژی ته‌واو له درامای شه‌هرزاد وه‌ربگرن به فارسی بیبینن ، دڵنیام ئه‌یبینن، یاخود ئه‌بوو بۆ له‌ناونه‌بردنی ئه‌م درامایه و جوانی ئه‌م درامایه باشترین ڕێگا ژێر نوسكردنی بوو نه‌ك دۆبلاژكردنی، ئـینجا چ دۆبلاژێکیش کاک بزورگ ئـاغا وه‌رگێڕان و دۆبلاژێكی سه‌رپێی.