زێزۆ: پێشتر دێمبلی ـم ره‌ت كرده‌وه و دڵنیام له‌گه‌ڵ بارسێلۆناش سه‌ركه‌وتوو نابێت
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه پێشتر پێشنیاری گواستنه‌وه‌ی عوسمان دێمبلی بۆ زێدان كرا بوو، به‌ڵام هه‌ر زوو زیزۆ گواستنه‌وه‌ی هاونیشتیمانه فره‌نساییه‌كه‌ی بۆ یانه‌كه‌ی ره‌ت كردۆته‌وه و هۆكاره‌كه‌شی خستبووه ڕوو.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 21 ئه‌یلوولی 2017، رۆژنامه‌ی Diaro Goalـی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه زینه‌دین زێدان پێشنیاری به‌رپرسانی یانه‌ی ریال مه‌دریدی له گواستنه‌وه‌ی هاوینه بۆ كڕینی عوسمان دێمبلی یاریزانی ئه‌وكاتی یانه‌ی بورۆسیا دۆرتمۆند ره‌ت كردبووه‌وه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، زیزۆ له باره‌ی پرسی گواستنه‌وه‌ی دێمبلی به سه‌رۆكی یانه‌كه‌ی راگه‌یاندبوو كه هیچ گومانێكی له ئاستی ئه‌و یاریزانه نییه، به‌ڵام جه‌ختی له‌وه كردبووه كه ئه‌و یاریزانه له‌گه‌ڵ شێوازی یاریكردنی لالیگا ناگونجێت.
زیزۆ ئه‌وه‌یشی گوتووه كه عوسمان دێمبلی ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی به یانه‌ی بارسێلۆناش بكات گونجاو نییه و سه‌ركه‌وتوو نابێت.
عوسمان دێمبلی ته‌مه‌ن 20 ساڵ، له هاوینی گواستنه‌وه‌ی ئه‌مساڵ به بڕی 160 ملیۆن یۆرۆ به یانه‌ی دۆرتمۆنده‌وه روویكرده یانه‌ی بارسێلۆنا و بووه گه‌وره‌ترین گرێبه‌ست له مێژووی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه.