به فه‌رمی ئاردا توران ریزه‌كانی بارسێلۆنای جێهێشت
ئاردا تورانی توركی به‌فه‌رمی له بارسێلۆناوه به خواستن گه‌ڕایه‌وه خولی توركیا و په‌یوه‌ندی به یانه‌ی باشاك شه‌هیری ئیستنه‌بوول كرد.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 13 جه‌نیوه‌ری 2018، یانه‌ی بارسێلۆنا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه ئاردا توران به خواستن بۆ ماوه‌ی ساڵ و نیوێك په‌یوه‌ندی به باشاك شه‌هیره‌وه ده‌كات و یانه توركیه‌كه‌ش ده‌توانێت له كۆتایی خواستنه‌كه ئه‌و یاریزانه به شێوه‌یه‌كی كۆتایی بكڕێته‌وه.
هه‌ر له گرێبه‌سته‌كه هاتووه ئه‌گه‌ر یانه توركیه‌كه ئاره‌زووی كڕینه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه‌ی نه‌كرد، ئه‌وا بارسێلۆنا ده‌توانێت ئاردا بداته هه‌ر یانه‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌ورووپا.
به‌پێی گرێبه‌سته‌كه باشاك شه‌هیر له ماوه‌ی خواستنه‌كه مووچه‌ی ئاردا ده‌دات و بارسێلۆناش له شیرینی بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كان له‌لایه‌ن یانه توركیه‌كه سوودمه‌ند ده‌بێت.
ئاردا له هاوینی 2015 له یانه‌ی ئاتلێتیكۆ مه‌دریده‌وه په‌یوه‌ندی به بارسا كرد و له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه 55 یاری ئه‌نجام دا و تیایدا 15 گۆڵی كرد و 6 نازناویشی برده‌وه.