زێدان سه‌ركێشییه‌كی گه‌وره‌ی كردووه و به‌بێ 5 ئه‌ستێره یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی ده‌كات
زینه‌دین زێدان راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی له جامی شای ئیسپانیا به‌بێ (بی بی سی) رووبه‌ڕووی لیگانیس ده‌بێته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 18 جه‌نیوه‌ری 2018، له‌سه‌ر پێگه‌ی فه‌رمی یانه‌كه، لیستی یاریزانه بانگهێشتكراوه‌كانی ریال مه‌درید بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی لیگانیس بڵاو كرایه‌وه.
له لیسته‌كه‌دا زیزۆ بانگهێشتی 19 یاریزانی كردووه و ناوی هه‌ریه‌ك له (كریستیانۆ، گاریس به‌یل، بێنزێما، مارسێلۆ و رامۆس)ـی تێدا نییه.
پێكهاته‌ی ریال مه‌درید
گۆڵپارێز: ناڤاس، كاسیا و محه‌مه‌د
به‌رگریكاران: كارڤاخاڵ، ڤایخۆ، ڤاران، ناچۆ، تیۆ هێرناندێز و ئه‌شره‌ف
ناوه‌راستكاران: كرووس، مۆدریچ، كاسێمیرۆ، یۆرێنتی، ئاسێنسیۆ، ئیسكۆ، كۆڤاسیچ و سیبایۆس.
هێرشبه‌ران: لوكاس ڤاسكێز و بۆرخا مایۆرال
له یاری چوونی قۆناخی هه‌شتی جامی شای ئیسپانیا، یانه‌ی ریال مه‌درید له كاتژمێر 11:30ـی شه‌و ده‌بێته میوانی یانه‌ی لیگانیس، یاری گه‌ڕانه‌وه له 24ـی ئه‌م مانگه له نێو یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ ده‌بێت.