ئهو 10 یاریزانهی خاوهنی زۆرترین گۆڵن له مێژوودا
بۆ ھەر سەردەمێک ئەفسانەیەک لە تۆپی پێ دەرکەوتووە، بە گۆڵە جوانەکانی سەرنجی ھاندەرانی وەرزشی بۆ لای خۆی راکێشاوە، بۆ ئەم سەردەمە رۆناڵدۆ و مێسی ھەن و محهمهد سهڵاحیش هاتۆته نێو ململانێیهكه، بەڵام بابزانین لە ریزبەندی چەندەم دان لە رووی زۆرترین ژمارەی گۆڵەوە.
١- تۆلیۆ مارافێلیا، یاریزانی برازیلی و ھێرشبەری بۆتافۆگۆ یاریی بۆ ھەڵبژاردەی سامبا کردووە، خاوەنی ٥٧٥ گۆڵی فەرمیە، تەنھا ١٣ گۆڵی لە کۆی ١٥ یاریی لەگەڵ ھەڵبژاردەکی تۆمار کردووە.
٢- ئۆڤە زیلەر، یەکێک لە بەھرەمەندەکانی ئەڵمانیەکانە، لەگەڵ یانەی ھامبۆرگ و ھەڵبژاردەکەی, لە کۆی ٦٤٩ یارییدا ٥٧٥ گۆڵی تۆمار کردووە.
٣- فرێنک دێک، سەردەمی یاریی کردنی لەگەڵ بۆشکاشی ھاونیشتمانی خۆی بووە، کۆی گۆڵەکانی بە درێژای یاریی کردنی ٥٧٦ گۆڵ بووە, تەنھا ٢٩ گۆڵی لەگەڵ ھەلبژاردەکەی بووە.
٤- لیۆنێل مێسی ئەفسانەی ئارجێنتینای، لە خانەی حەوتەمی ریزبەندی دایە، لەسەرجەم پاڵەوانەتیە جیاجیاکاندا, کە دەگاتە ٨١١ یاریی، ٦٣٥ گۆڵی تۆمار کردووە, بەردەوامە لە یارییکردن، بۆیە رەنگە لە کۆتای وازھێنانی ژمارەکەی گەورەتربێت.
٥- کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی پورتوگالی، ھێرشبەری ریال مەدریدی ئسپانیا، لە تەمەنی ٣٣ ساڵیدایە و خاوەنی ٦٧٠ گۆڵه و لە کۆی ئەو تیپانەی یاریی بۆ کردوون.
٦- گێرد مۆڵەر, ھێرشبەری ئەڵمانی، خاوەنی گۆڵی سەرکەوتنە لە جامی جیھانی ١٩٧٤, لە ٧٩٣ یارییدا توانیویەتی ٧٣٥ گۆڵ تۆمار بکات.
٧- فرێنک بۆشکاش, ئەفسانەی مەجەڕی, یەکێکە لە گەورەترین یاریزانی تۆپی پێ, بە درێژای یاریی کردنی بۆ ریال مەدرید و ھەلبژاردەی نیشتیمانەکەی ٧٤٦ گۆڵی ھەیە.
٨- پێلی, ھێرشبەر ئەسمەرەکەی برازیل, لە کۆی ٨٣١ یاریی بۆ ھەلبژاردە و یانەکان, ٧٦٧ گۆڵی تۆمار کردووە, خاوەنی ٣ ناسناوی جامی جیھانیە.
٩- رۆماریۆ ئەستێرەیەکی دیکەی وڵاتی خاوەن سەمای سامبایە, لە خانەی دووەمی ریزبەندی گۆڵکەرانی مێژووی تۆپی پێدایە, لە کۆی ٩٩٤ یارییدا ٧٧٢ گۆڵ تۆمار کردووە,
١٠- جۆزێڤ بێسکانی نەمساوی, گەورەترین گۆڵکاری مێژووی تۆپی پێیە, لە ١٩٣٠ دەستی بە یاریی کردن کردووە, تا ١٩٥٥, لە گەڵ وڵاتەکەی گەشتۆتە یاریی پێش کۆتای مۆندیال, خاوەنی ٨٠٥ گۆڵە.
ئامادەکردنی: بارزان ئەکرەم