دیبالا: نه‌ك مێسی، به‌ڵكو حه‌ز ده‌كه‌م له ته‌نیشت نێیمار یاری بكه‌م
پاولۆ دیبالای ئارجێنتینی كه به‌یه‌كێك له هێرشبه‌ره دیاره‌كانی جیهان داده‌نرێت دڵنیا نییه له مانه‌وه‌ی له ریزه‌كانی یوڤێنتۆسی ئیتاڵی، ده‌شڵێت: حه‌ز ده‌كه‌م هاوشانی نێیمار یاری بكه‌م.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 21 نۆڤێمبه‌ری 2017، پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا چه‌ند لێدوانێكی پاوڵۆ دیبالای بڵاو كردۆته‌وه.
له‌باره‌ی داهاتووی له‌گه‌ڵ یوڤێنتۆس، دیبالا ده‌ڵێت: نازانم به‌درێژایی ژیانم له‌گه‌ڵ یوڤێنتۆس ده‌مێنمه‌وه یان نا و ناتوانم له‌مباره‌یه‌وه هیچ به‌ڵێنێك به هانده‌ران بده‌م. دیبالا ده‌شڵێت: ناتوانم بڵیم كه ئه‌م وه‌رزه دوا وه‌رزمه له‌گه‌ڵ خانمه پیره‌كه.
ناوبراو له‌درێژه‌ی قسه‌كانی گوتیشی: نه‌ك مێسی، به‌ڵكو هیواداره‌م له داهاتوو هاوشانی نێیمار یاری بكه‌م، چونكه ئێستا ئاستی نێیمار نزیكترینه له ئاستی هه‌ریه‌كه له كریستیانۆ و مێسی.
دیبالا ده‌شڵێت: هه‌موو كاتێك ئاشقی رۆناڵدینهۆی به‌رازیی بوومه و له ئێستاش لیۆنێل مێسی هاونیشتیمانم بریتیه له مارادۆنای سه‌رده‌م، كه زۆر پێی سه‌رسامم.
دیبالا له هاوینی رابردوو، یانه‌كانی مانچێسته‌ر سیتی و مانچێسته‌ر یونایتد و بارسێلۆنا و ریال مه‌درید هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه‌یان دا.