كریستیانۆ ماڵ و موڵكی مه‌دریدی هه‌ڕاج ده‌كات
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كریستیانۆ رۆناڵدۆ ده‌یه‌وێت به‌یه‌كجاری ئاسه‌واری خۆی له مه‌درید بسڕێته‌وه، بۆیه سه‌رجه‌م ماڵ و موڵك و سامانی خسته بازاڕی فرۆشتنه‌وه.
رۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی یوڤێنتۆس، كۆشكه گه‌وره‌كه‌ی له مه‌درید كه‌وتۆته ناوچه‌ی (لا فینسا) خستییه بازاڕی فرۆشتنه‌وه.
كریستیانۆ ده‌یه‌وێت به فرۆشتنی ئه‌م كۆشكه قه‌رزه‌كانی حكوومه‌تی ئیسپانیا بداته‌وه كه بڕه‌كه‌ی ده‌گاته 18 ملیۆن یۆرۆ.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، كریستیانۆ بڕیاریداوه چیتر گرینگی به هیچ پرۆژه‌یه‌كی بازرگانی له مه‌درید نه‌دات و له یه‌كه‌مین هه‌نگاویشی كاره‌كانی دروستكردنی هۆتێلی Pesanta CR7ـی له مه‌درید وه‌ستاند.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له هاوینی ئه‌مساڵ به 105 ملیۆن یۆرۆ له یانه‌ی ریال مه‌دریده‌وه روویكرده یانه‌ی یوڤێنتۆس.