به ڤیدیۆ... یاریزانانی مانچێسته‌ر سیتی گاڵته به مۆرینهۆ ده‌كه‌ن
دوای سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌كه‌ی مانچێسته‌ر سیتی له دژی یانه‌ی تۆتێنهام، یاریزانانی یانه‌ی سیتیزن به گۆرانی گاڵته‌یان به خۆزێ مۆرینهۆ ده‌كرد.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 17/12/2017، پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا، ڤیدیۆیه‌كی یاریزانانی مانچێسته‌ر سیتیان بڵاو كردبووه‌وه كه تێیدا به گۆرانی گاڵته به مۆرینهۆ ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: پاسه‌كه‌ت رابگره مۆرینهۆ، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌كه بۆ ته‌سلیمبوونی مۆرینهۆ.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه ئه‌م قسه‌یه ئاماژه‌یه‌كه بۆ پلانی خۆزێ مۆرینهۆ، كه هه‌میشه (پاسه‌كه‌ت رابگره) وه‌ك پلانێك له دژی هێرشبه‌رانی به‌رامبه‌ر، له لایه‌ن راهێنه‌ره پورتوگالییه‌كه به‌كار دێت.
یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی ئه‌م وه‌رزه بووه یه‌كه‌م یانه له مێژووی پرێمه‌رلیگ 16 سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌ك تۆمار ده‌كات، له دوایین یاری به (4 ـ 1) گۆڵ له یانه‌ی تۆتێنهامی له‌نده‌نی برده‌وه، پێش ئه‌م یارییه‌ش كوڕانی گواردیۆلا له نێو یاریگه‌ی ئۆڵدترافۆرد دێربی مانچێسته‌ریان له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ته‌واو كرد.
ئه‌مه‌ش ئاهه‌نگه‌كه‌ی یاریزانانی مانچێسته‌ر سیتییه كاتێك ده‌ڵێن: Park The Bus، واته پاسه‌كه‌ت رابگره، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك له دژی مۆرینهۆ و مانچێسته‌ر یونایتد.