له باره‌ی ده‌نگۆی چوونی بۆ ریال مه‌درید، مێسی هۆشدارییه‌كی توند ده‌داته نێیمار
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، ئاشكرای كردووه كه نێیمار له كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ لای مێسی و سوارێز به نارسته‌وخۆ ئاماژه‌ی به رۆیشتنی بۆ یانه‌ی ریال مه‌درید كردووه و مێسی ـش هۆشداری داوه‌ته هاوڕێیه به‌رازیلییه‌كه‌ی بیر له یانه شایانه‌كه نه‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 13 نۆڤێمبه‌ری 2017، رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه نێیمار له كاتی سه‌ردنه‌كه‌ی 2 هه‌فته له‌مه‌وبه‌ری بۆ لای به مێسی و سوارێز جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه له رۆیشتنی بۆ پاریس سانجێرمان په‌شیمانه و هه‌ست به دڵته‌نگی ده‌كات و ده‌یه‌وێت یانه پاریسییه‌كه جێبهێڵێت.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه میدیاكانی ئه‌ورووپا به گه‌رمی ده‌نگۆی چوونی نێیمار بۆ ریال مه‌درید بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌كانی ئیسپانیا، ئه‌م ده‌نگۆیانه لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی بارسێلۆنا نیگه‌ران كردووه، باس له‌وه‌ش كراوه كه مێسی په‌یامێكی بۆ نێیمار ناردووه و پێی راگه‌یاندووه له ئه‌گه‌ری چوونت بۆ ریال مه‌درید هاوڕێیه‌تی نێوان من و تۆ كۆتایی دێت.
نێیمار دا سیلڤای ته‌مه‌ن 25 ساڵ، له هاوینی رابردوو گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی بارسێلۆنا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و به بڕی 222 ملیۆن یۆرۆ روویكرده یانه‌ی پاریس سانجێرمان و گرێبه‌سته‌كه‌شی له هاوینی 2022 كۆتایی دێت.