مێسی په‌یامێكی ڤیدیۆیی بڵاو كرده‌وه ئازه‌رووی یاریكردنی بۆ یانه‌یه‌كی نوێ ده‌ربڕی
دوای ئه‌وه‌ی د‌یڤید بێكهامی یاریزانی پێشووی ئینگلیزی له ئاهه‌نگێكی تایبه‌تدا ناوی یانه نوێیه‌كه‌ی له خولی ئه‌مریكی ئاشكرا كرد، لیۆنێل مێسی راسته‌وخۆ له په‌یامێكی ڤیدیۆیدا پیرۆزبایی له دامه‌زراندنی یانه نوێیه‌كه‌ی بێكهام كرد و هیوای ئه‌وه‌ی خواست رۆژێكدا بێت یاری بۆ ئه‌و یانه‌یه بكات.
یانه‌كه‌ی بێكهام ناوی میامییه و ئه‌و یاریزانه ئینگلیزییه له‌گه‌ڵ چه‌ند سه‌رمایه‌دارێك دایمه‌زراندووه و بڕیاریشه له‌سه‌ر یاریگای ئۆڤه‌رتاون یارییه‌كانی ئه‌نجام بدرێت كه هێشتا درووست نه‌كراوه و جێگای 25 هه‌زار كه‌سی تێدا ده‌بێته‌وه.
لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا ڤیدیۆیه‌كی بڵاو كرده‌وه و ده‌ڵێت: سڵاو بێكهام، پیرۆزبایی دامه‌زراندنی ئه‌و یانه‌یه‌ت لێده‌كه‌م، هیوادارم له‌گه‌ڵ پرۆژه نوێیه‌كه‌ت سه‌ركه‌وتوو بیت، هیوای ئه‌وه ده‌خوزام له چه‌ند ساڵی داهاتوو په‌یوه‌ندیم پێوه بكه‌یت و بۆ ئه‌وه‌ی یاری بۆ یانه‌كه‌ت بكه‌م.
بێكهام دوای راگه‌یاندنی یانه نوێیه‌كه‌ی، له یه‌كه‌مین لێدوانیشی گوتی: له‌گه‌ڵ قسه‌مان كردووه به‌ڵێنمان داوه له ماوه‌یه‌كی كه‌م یانه‌ی میامی ببێته باشترین یانه‌ی خولی ئه‌مریكی.