سامپاولی لە راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئارجێنتینا دوورخرایەوە
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئارجێنتینا به فهرمی گرێبهستهكهی سامپاولی راهێنهری ههڵوهشاندهوه و له پۆستهكهی دووریخستهوه، به گوێرهی میدیاكانی ئارجێنتینا راهێنهری تۆتێنهام نزیكترین بهربژێره بۆ شوێنگرهوهی.
سامپاولی تەنیا راهێنەرایەتی 15 یاری بۆ هەڵبژاردەی ئارجێنتینا کردووە، 7 یاری براوە بووە، 4 یاری یەکسان و 4 یاریش شکستی هێناوە، کە دوایین یاری له مۆندیالی 2018 بەرامبەر فڕەنسا بوو.
یەکێتی تۆپی پێی ئارجێنتینا هەموو رێگایەکیان تاقیکردەوە بۆ کەمکردنەوەی بڕی هەڵوەشاندنەوەی بۆندەکەی سامپاولی و ناچارکردنی بە وازهێنان لە راهێنەرایەتی ئەو هەڵبژاردەیە.
بەپێی گرێبەستی سامپاولی، دەبوو فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئارجێنتینا 20 ملیۆن دۆلار بدات لەبەرامبەر هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکە، بەڵام تەنیا 1.6 ملیۆن دۆلاری دەدەنێ و ئەوەش بە 7 بهش.