"بارسێلۆنا له‌گه‌ڵ دیبالا گه‌یشته رێككه‌وتن"
سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاندنی ئیتاڵیا، ناوه‌رۆكی رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان بارسێلۆنا و یوڤێنتۆس له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی پاوڵۆ دیبالایان ئاشكرا كردووه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 6 ئابی 2017، پێگه‌ی Corriere dello Sportـی ئیتاڵیا ئاشكرای كردووه كه بارسێلۆنا 90 ملیۆن یۆرۆ له‌گه‌ڵ ئه‌ندرێس ئینیێستا به‌رامبه‌ر گواستنه‌وه‌ی دیبالا له‌گه‌ڵ یوڤی رێككه‌وتووه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌ی Football Italiaـی جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌م مامه‌ڵه‌ی سه‌ره‌وه شكستی هێنا، پێشبینی ده‌كرێت یوڤێنتۆس به 140 ملیۆن یۆرۆ به‌رامبه‌ر دیبالا بارسێلۆنا ناچار بكات كه به‌م رێككه‌وتنه رازی بێت.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌ی La Gazzetta dello Sportـی ئیتاڵیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه بارسێلۆنا به ته‌واوه‌تی له گواستنه‌وه‌ی دیبالا نزیك بۆته‌وه، به پێچه‌وانه‌ی دوو گریمانه‌كه‌ی سه‌ره‌وه، هێمای بۆ ئه‌وه كردووه ه بارسێلۆنا له پێناو دیبالا (رافینها و ئه‌ندرێ گۆمێز)ـی بۆ یوڤێنتۆس پێشنیار كردووه.