برایه‌تی به ئه‌نجامێكی گه‌وره یارییه دواخراوه‌كه‌ی له پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر برده‌وه
برایه‌تی دواین یاریی سزادراوی خۆی له شه‌قڵاوه به سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره ئه‌نجامدا و به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام شكستی به پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر هێنا.
پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو ئه‌م دوویانه‌یه به‌یه‌ك گه‌یشتن، به‌ڵام له خوله‌كی 28 به‌هۆی ناله‌باری كه‌شوهه‌وا یارییه‌كه وه‌ستێنرا و دواخرا، ئه‌مڕۆ له خوله‌كی 28 ناوبژیوان فیكه‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی یارییه‌كه‌ی لێ دایه‌وه.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی یارییه‌كه، عه‌لی ره‌عد گۆڵی پێشكه‌وتنی بۆ برایه‌تی تۆمار كرد، گێمی یه‌كه‌م به‌م تاكه گۆڵه كۆتایی هات.
دواتر حه‌مید ئیسماعیل گۆڵی دووه‌می بۆ سه‌وزپۆشه‌كانی فاتیح حه‌مه‌خانی راهێنه‌ری برایه‌تی زیاد كرد.
پێش ئه‌وه‌ی یارییه‌كه‌ش كۆتایی بێت، سه‌فین مه‌نسۆڕ هێرشبه‌ری برایه‌تی به لێدانی پێناڵتی گۆڵی سێیه‌می تۆمار كرد، به‌مه‌ش برایه‌تی ئه‌مرۆ له ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر گورزی خۆی له پێشمه‌رگه وه‌شاند و به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام یارییه‌كه‌ی ، به‌مه‌ش بۆ دووه‌مینجاره له‌م وه‌رزه برایه‌تی له پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێری بباته‌وه، به‌وپێیه‌ی له قۆناخی یه‌كه‌میش سه‌وزپۆشه‌كان له پیرمام به دوو گۆڵی بێوه‌ڵام یارییه‌كه‌ی له پێشمه‌رگه‌ی بردبووه‌وه.
به‌م ئه‌نجامه‌ش برایه‌تی خۆی له ناوچه‌ی مه‌ترسیدار رزگار كرد و به كۆكردنه‌وه‌ی 20 خاڵ بۆ پله‌ی یازده‌یه‌می خوله‌كه سه‌ركه‌وت، پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێریش به شێوه‌یه‌كی كاتی به 37 خاڵ له پێشه‌نگی خوله‌كه مایه‌وه.