فێرمینیۆ: ده‌مه‌وێت ببمه نێیماری لیڤه‌رپوول
فێرمینیۆ، هێرشبه‌ری به‌رازیلی له دیمانه‌یه‌كدا هیوای ئه‌وه ده‌خوازێت له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی یۆرگن كلۆپی راهێنه‌ر ببێته نێیماری لیڤه‌رپوول.
رۆبێرتۆ فێرمینیۆ، هێرشبه‌ری یانه‌ی لیڤه‌رپوول له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا، ده‌ڵێت: كاتێك گوێبیستی هه‌واڵی ئه‌وه‌م كه یۆرگن كلۆپ دێته لیڤه‌رپوول زۆر دڵخۆش بووم، چونكه من پێشتر له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی پێشووی 4 جار رووبه‌ڕووی یۆرگن كڵۆب بوومه‌ته‌وه، ده‌زانم ئه‌و راهێنه‌ره چی له یاریزانه‌كان ده‌وێت.
فێرمینۆ ده‌شڵێت: كلۆپ په‌یوه‌ندییه‌كی هاوڕێیانه‌ی زۆر گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كان دروست كردووه، ئه‌و خاوه‌نی شێوازێكی تایبه‌ته و له به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی یاریزانه‌كان زۆر لێزان و به توانایه.
له به‌رسیڤێكی رۆژنامه ئینگلیزییه‌كه‌دا، فێرمینۆ ده‌ڵێت: حه‌ز ده‌كه‌م ببمه نێیماری لیڤه‌رپوول.
فێرمینیۆی ته‌مه‌ن 24 ساڵ، له هاوینی 2015 له یانه‌ی هۆفینهایمهوه بۆ ریزه‌كانی لیڤه‌رپوول گواستراوه‌ته‌وه، پێشتریش له یانه‌ی فلۆمێنزی برازیلی ده‌ستی به یاریكردن كردووه.