ڤاڵڤێردی: مێسی باشترینی مێژووه و هیچ یانه‌یه‌كیش ناتوانێت نێیمار له ئێمه بڕفێنێت
بارسێلۆنا به‌سه‌ركردایه‌تی ڤالڤێردی و به ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م ئه‌ستێره‌كانی له ئاماده‌كارییه‌كان بۆ وه‌رزی نوێ به‌رده‌وامن، راهێنه‌ری نوێی بارسێلۆناش له نوێترین لێدوانی‌دا له باره‌ی چه‌ندان پرس قسه ده‌كات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 17 ته‌مووزی 2017، ئێرنیستۆ ڤاڵڤێردی له پرێس كۆنفرانسێكدا ستایشی یاریزانه‌كانی ده‌كات و ده‌ڵێت: ئەوان لەراھێنانەکان ئەوەیان سەلماندووە باشترینی جیھانن.
ڤاڵڤێردی گوتیشی: ئێمە بەردەوام دەبین لەگواستنەوەی یاریزانان و دەمانەوێ باشترینەکانی جیھان لەبارسێلۆنا كۆبكه‌ینه‌وه.
ڤاڵڤێردی ده‌ڵێت: مێسی باشترین یاریزانی مێژووە و ھەموو راھێنەرێك دەبێ خۆشحاڵبێ بەھەبوونی یاریزانێکی ھاوشێوەی مێسی.
له به‌رسیڤێكی رۆژنامه‌نووساندا ده‌ڵێت: ئاندرێ گۆمیز و راکیتیچ دوو یاریزانی گرنگن بۆ بارسێلۆناو لەیانەکە دەمێننەوە.
راهێنه‌ره نوێیه‌كه‌ی بارسێلۆنا زیاتر ده‌ڵێت: ڤێراتی تا ئێستا یاریزانی پاریس سانجێرمانە، بەڵام خۆشحاڵ دەبم پەیوەندی بە بارسیلۆناوە بکات.
له باره‌ی نێیماره‌وه ڤاڵڤێردی ده‌ڵێت: ھیچ یانەیەک ناتوانێ گرێبه‌سته‌كه‌ی نێیمار هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه، بۆیە نێیمار بەردەوام دەبێت و لەم ھەفتەیە لەگەڵی دادەنیشم.
بارسێلۆنا تا ئێستا له بازاڕی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان ته‌نیا دوو یاریزانی نوێی گواستۆته‌وه ریزه‌كانی ئه‌وانیش جیرارد دیۆلۆفیۆ و نیڵسن سیمیدۆ به‌رگریكاری پۆرتوگالیه، هاوكات بارسێلۆنا تا ئێستا ده‌ستبه‌رداری سێ یارییزان بووه و به‌پێی نوێترین ده‌نگۆكانیش بلاوگرانا ئۆفه‌رێكی دیكه‌ی بۆ گواستنه‌وه‌ی ڤێراتی ئاماده كردووه.