به‌ فه‌رمی تیروپشكی یۆرۆپالیگ راكێشرا

ئارسێناڵ له‌ یانه‌ گه‌وره‌كان به‌دوور بوو

تیروپشکی قۆناخی چارەکی کۆتایی یۆرۆپالیگیش راکێشرا و یانە گەورەکان لە بەریەککەوتنی یەکتری دەرباز بوون.

لە شاری نیۆن لە سویسڕا تیروپشکی قۆناخی چارەکی کۆتایی یۆرۆپالیگ راکێشرا و ئارسێناڵی ئینگلیزی دوای ئەوەی ئەیسی میلانی تێپەڕاند لەم قۆناخە رووبەڕووی سیێسکا مۆسکۆی رووسی دەبێتەوە، ئاتڵێتیکۆ مەدریدی ئیسپانیش دوای ئەوەی لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆی رووسی تێپەڕاند، لەم قۆناخەدا رووبەڕووی سپۆرتینگ لیسبۆنی پۆرتوگاڵی یاریی دەکات کە هەردوو یانە ئەم وەرزە لە چامپیۆنزلیگەوە کەوتنە خوارەوە بۆ یۆرۆپالیگ.

لازیۆی ئیتالیش لە چارەکی کۆتایی رووبەڕووی رێد سالزبۆرگی نەمسایی دەبێتەوە و مارسێی فڕەنسیش بەپێی تیروپشکەکە رووبەڕووی لایپزیگی ئەڵمانی دەبێتەوە، کە یەکەمجارە یانە ئەڵمانییەکە دەگاتە ئەم قۆناخە.

یارییەکانی چوون رۆژی ٥ـی مانگی داهاتوو و یارییەکانی گەڕانەوەش رۆژی ١٢ـی هەمان مانگ ئەنجام دەدرێن و ئەمساڵیش یاریی کۆتایی یۆرۆپالیگ لە شاری لیۆن لە فڕەنسا لە یاریگەی ئۆڵمپیک لیۆن بەڕێوە دەچێت، کە یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی پاڵەوانی وەرزی رابردووی ئەم پاڵەوانێتییە بوو.

ئه‌نجامی تیروپشكی قۆناخی هه‌شتی یۆرۆپالیگ
ئه‌نجامی تیروپشكی قۆناخی هه‌شتی یۆرۆپالیگ