"دواجار زێدان به گواستنه‌وه‌ی ئه‌م هێرشبه‌ره رازی بوو"
پێگه‌ی ئاسی ئیسپانیا بۆمبه‌كه‌ی له نێو میدیاكانی ئه‌ورووپا ته‌قانده‌وه و رایگه‌یاندووه كه زانیاری ته‌واویان ده‌ستكه‌وتووه كه زێدان ره‌زامه‌ندی بۆ گواستنه‌وه‌ی لیڤاندۆڤسكی ده‌ربڕیوه.
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا، له چاپی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 21 مارسی 2018، له راپۆرته هه‌واڵێكدا نووسیویه‌تی: دواجار زێدان رازیبوونی خۆی به گوێی پێرێزی سه‌رۆك راگه‌یاندووه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، فلۆرێنتینۆ پێرێز له 2013ـه‌وه هه‌وڵی ڕاوكردنی ئه‌و یاریزانه ده‌دات، هه‌ركاتێكیش زێدان به گواستنه‌وه‌ی یاریزانێك رازی بێت، هیچ به‌ربه‌ستێك له‌به‌رده‌م پێرێز خۆی ناگرێت و گواستنه‌وه‌ی گره‌نتی و مسۆگه‌ره.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، یانه‌كانی چێڵسی و مانچێسته‌ر یونایتدیش دوای لیڤاندۆڤسكی ده‌كه‌ن، به‌ڵام له ماوه‌كانی رابردوو میدیاكان ئه‌وه‌یان بڵاو كرده‌وه كه ئه‌و یاریزانه بڕیاری داوه درێسی ریال مه‌درید بپۆشێت.
لیڤاندۆڤسكی ته‌مه‌ن 29 ساڵ، له 2014 له یانه‌ی دۆرتمۆنده‌وه به به‌های 50 ملیۆن یۆرۆ روویكرده بایرن میونشن، له ئێستاشدا نرخی گواستنه‌وه‌ی له بۆرسه‌ی یاریزانان به 80 ملیۆن یۆرۆ خه‌ملێندراوه.
لیڤاندۆڤسكی ئه‌م وه‌رزه له كۆی 25 یاری له بۆندزلیگا 23 گۆڵی كردووه و پێشه‌نگی گۆڵكارانی خوله‌كه‌ی گرتووه، لیڤا تا ئێستا 142 گۆڵ و 34 ئاسیستی بۆ بایرن میونشن تۆمار كردووه، و پێشتریش 103 گۆڵی بۆ یانه‌ی دۆرتمۆند كرد بوو.