له خولی پله‌یه‌كی كوردستان زنجیره‌یه‌ك سه‌ركه‌وتن تۆمار كران
ئه‌مڕۆ له دوایین گه‌ڕی قۆناخی یه‌كه‌می خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی كوردستان، 3 یاری به‌ڕێوه چوون و هیچ یارییه‌كیش به یه‌كسانبوون كۆتایی نه‌هات.
ئاشتی 2 ـ 1 سه‌یدسادق
یانه‌ی ئاشتی له شاری سلێمانی میوانداریی سه‌یدسادقی كرد، یانه‌ی ئاشتی یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌م وه‌رزه به‌ده‌ستهێنا و میوانه‌كه‌شی تووشی سێیه‌مین شكست له‌م وه‌رزه كرد.
شه‌هیدان 0 ـ 3 كفری
یانه‌ی كفری درێژه‌ی به ئه‌نجامه باشه‌كانی دا و له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی گۆڵبارانی یانه‌ی شه‌هیدانی كرد و یارییه‌كه‌ی به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام برده‌وه، به‌مه‌ش كفری سێیه‌مین بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێنا و به 11 خاڵ شوێنی خۆی له پۆلێنی دووه‌می ریزبه‌ندی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی پته‌وتر كرد.
هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید 2 ـ 3 ده‌ربه‌ندیخان
یانه‌ی هه‌ڵه‌بجه له شاره‌زوور میوانداریی ده‌ربه‌ندیخانی كرد، یارییه‌كه‌ش به 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر 2 گۆڵ به‌سوودی یانه‌ی میوان كۆتایی هات، گۆڵه‌كانی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان له لایه‌ن (رابه‌ر جه‌لال، زیاد ئه‌مین و شوانه كه‌مال) تۆمار كران.
یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان به سێیه‌مین سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا و به 11 خاڵ له پله‌ی سێیه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ی مایه‌وه، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی هه‌ڵه‌بجه به 4 خاڵ بۆ خانه‌كانی خواره‌وه‌ی ریزبه‌ندییه‌كه دابه‌زی.