نوێترین دیمانه‌ی ڤینیسیۆس میدیاكان ده‌هه‌ژێنێت
ڤینیسیۆس له دیمانه‌یه‌كی رۆژنامه‌ی ماركا، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه گوێ به‌وه نادات كه ریال مه‌درید چه‌ند پاره‌ی ده‌داتێ، ده‌شڵێت: پێشتر بارسێلۆنا پاره‌یه‌كی زیاتری له ریال مه‌درید پێشكه‌ش كردم، به‌ڵام ره‌تم كرده‌وه و ریال مه‌دریدم هه‌ڵبژارد.
رۆژنامه‌ی ماركا، له چاپی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 20 ئاداری 2019، دیمانه‌یه‌كی ڤینیسیۆس جۆنیۆری هێرشبه‌ری به‌رازیلی یانه‌ی ریال مه‌دریدی بڵاو كردۆته‌وه كه ئێستا ئه‌و یاریزانه به‌هۆی پێكانه‌وه له یانه‌كه دابڕاوه.
ڤینیسیۆس ده‌ڵێت: ئه‌مرۆ دوایین پشكنینی پزیشكی ده‌كه‌م بۆ دیاریكردنی چاره‌نووسی ته‌واوی پێكانه‌كه‌م، به گوێره‌ی پێشبینی پزیشكه‌كانیش بێت پێش كۆتایی ئه‌م وه‌رزه ده‌توانم بگه‌ڕێمه‌وه بۆ یاریكردن.
ڤینیسیۆس گوتیشی: تیتی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل داوای لێكردووم ئارام بم و په‌له له یاریكردن نه‌كه‌م و دڵنیایی داوه‌ته من كه بۆ كۆپا ئه‌مریكا بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیلم ده‌كات.
ئه‌ستێره لاوه به‌رازیلییه‌كه ده‌شڵێت: بڕوای ته‌واوم به‌خۆم هه‌یه و ده‌توانم كێشه‌ی گۆڵنه‌كردنم چاره‌سه‌ر بكه‌م و یاریزانه‌كانی ریال مه‌دریدیش زۆر هاوكاریم ده‌كه‌ن، پێشتریش سۆلاری زۆر یارمه‌تیدام، له ئێستاشدا ده‌مه‌وێت نازناوی گه‌وره له‌گه‌ڵ ئه‌م پێكهاته‌یه‌ی ئێستای ریال مه‌درید ببه‌مه‌وه كه ئه‌وان 3 جار بوونه‌ته پاڵه‌وانی چامپیۆنزلیگ.
ڤینیسیۆس ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه لۆپیتیخی راهێنه‌رێكی باش بوو، زۆر له‌سه‌رخۆ و ئارام بوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، ده‌شڵێت: لۆپیتیخی زۆر خه‌مناكی كردم كاتێك به منی گوت بڕۆ له‌گه‌ڵ تیپی دووه‌می ریال مه‌درید یاری بكه.
له باره‌ی زێدان، یاریزانه به‌رازیلییه‌كه گوتی: راستییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هاتنی زێدان كه‌مێك تووشی دڵه‌ڕاوكێ بووم، كاسێمیرۆش پێی گوتم كاره‌كان له‌گه‌ڵ زێدان جیاوازه، به‌ڵام زۆر تایبه‌ته.
ڤینیسیۆس له باره‌ی ئه‌گه‌ری هاتنی نێیمار گوتی: بێگوومان زۆر حه‌ز ده‌كه‌م له‌گه‌ڵ نێیمار له ریال مه‌درید یاری بكه‌م.
له باره‌ی ئه‌وه‌ی كامه‌یان باشتره؟ ڤینیسیۆس گوتی: بێگومان نێیمار زۆر باشتره و ئه‌و باشترینی جیهانه.
ڤینیسیۆس له دیمانه‌كه‌ی ماركادا گوتی: یه‌كه‌مین یانه كه بۆ گواستنه‌وه‌ی من هاته سه‌رهێڵ، یانه‌ی بارسێلۆنا بوو، گرێبه‌ستێكی زیاتری له ریال مه‌درید پێشكه‌ش كردم، به‌ڵام من ریال مه‌دریدم هه‌ڵبژارد، چونكه پرۆژه و پلانه‌كانی ریال مه‌درید زۆر سه‌رنجی راكێشام.