"پۆلیسیچ رێگای چوونی هازارد بۆ ریال مه‌درید ئاسان ده‌كات"
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی بریتانیا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات گواستنه‌وه‌ی پۆلیسیچ بۆ چێڵسی ده‌رگای رۆیشتنی هازارد بۆ ریال مه‌درید ده‌كاته‌وه.
یانەی بۆرووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ئاشکرایکردووە، پۆلیسیچی یاریزانی لاوی ئەمریکی یانەکەی گرێبەستێکی لەگەڵ یانەی چێڵسی واژووکردووە و هاوینی داهاتوو بەفەرمی پەیوەندی بەو یانە ئینگلیزییەوە دەکات.
راسته‌وخۆ دوای ئه‌م هه‌واڵه، پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه هاتنی پۆلیسیچ چوونی هازارد له هاوینی داهاتوو له ریال مه‌درید نزیك ده‌كاته‌وه.
سه‌رچاوه ئینگلیزییه‌كه جه‌ختی له‌وه‌ش كردۆته‌وه كه ئیدین هازارد له پێناو بردنه‌وه‌ی نازناوی تاكه‌كه‌سی و به كۆمه‌ڵ ئاره‌زووی پۆشینی درێسی ریال مه‌درید ده‌كات.
پۆلیسیچی 20 ساڵان تاکو کۆتایی ئەم وەرزە بە خواستن یاریی بۆ دۆرتمۆند دەکات و هاوینی داهاتوو لەگەڵ بلووز دەست بە راهێنان و یاریکردن دەکات، کە ئەو یاریزانە ئەمریکییە بەرامبەر 64 ملیۆن یۆرۆ لە بۆرووسیا دۆرتمۆندەوە دەچێتە ریزەکانی چێڵسی.