تیروپشكی جامی شا راكێشرا، بارسێلۆنا ئه‌ركی سه‌خته‌ و ریال مه‌درید ئه‌ركی ئاسانه‌

ئاتڵێتیكۆ مه‌دریدیش ئه‌ركی ئاسانه‌

تیروپشکی قۆناخی 16ـی جامی شای ئیسپانیا راکێشرا و بارسێلۆنای پاڵەوانی وەرزی رابردوو ئەرکی سەختە و ریال مەدریدیش ئەرکی ئاسانە.

ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌، 5 دێسێمبه‌ری 2017، تیروپشكی قۆناخی 16ـی جامی شای ئیسپانیا راكێشرا، بارسێلۆنا له‌م قۆناخه‌ رووبەڕووی سێلتاڤیگۆ دەبێتەوە، لە کاتێکدا هەفتەی رابردوو هەردوو یانە لە کامپ نوو لە لالیگا بەیەکگەیشتن و بە دوو گۆڵ بەرامبەربوون.

ریال مەدریدیش لە قۆناخی 16 بەرامبەر نۆمانسیا یاریی دەکات، دوای ئەوەی لاوفوێنلابرادای لە قۆناخی 32 تێپەڕاند.

ڤالێنسیا و لاس پالماس لەلایەک، ئیسپانیۆل و لیڤانتیش لەلایەکی دیکە رووبەڕوو دەبنەوە.

ئاتلێتیکۆ مەدریدیش لە قۆناخی 16 ئەرکی ئاسان دەبێت و بەرامبەر لیدا ئیسپۆرتیۆ یاریی دەکات و سێڤییاش بەرامبەر کادێز یاریی دەکات، ڤیاڕیال و لیگانێسیش لە هەمان قۆناخ بەیەک دەگەن.

یارییەکانی چوون رۆژانی دوو تا سێی مانگی داهاتوو دەکرێن و یارییەکانی گەڕانەوەش رۆژانی نۆ و دەی هەمان مانگ دەکرێن.