حه‌شدی شه‌عبی خۆی خزاندۆته‌وه‌ نێو وه‌رزش و سیمای پێكه‌وه‌ژیانیان له‌ كه‌ركووك سڕیوه‌ته‌وه‌

ته‌نیا به‌هۆی كوردبوونیانه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی دوورخستنه‌وه‌یان له‌ یانه‌ی كه‌ركووك له‌سه‌ره‌
kurdistan24.net

لە دوای داگیركردنی شاری كەركووك لە لایان سووپای عێرا ق و حەشدی شه‌عبی چارەنووسی ھەردوو یانەی كەركووك و گازی باكوور لەرووی بەرێوەبردنیان نادیارە، بە گوتەی بەرپرسێكی یانەی كەركووك، كۆمپانیای نەوتی باكوور كە پێش پرۆسەی ئازاد كردنی عێراق یانەكەی بەرێوە بردووە داوای راستكردنەوەی یانەكە دەكات بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی.

لە  دوای رووداوەكانی 16ـی ئۆكتۆبەر  و داگیركردنی پارێزگای كەركووك لە لایان سوپای عێراق و حەشدی شعبی، تا ئێستا دیارنییە كە چارەنووسی ھەردوو یانەی كەركووك و گازی باكوور لە رووی بەرێوە بردنیان بەرو كوێ دەگات.

یانەی كەركووك لە پێش پرۆسەی ئازاد كردنی عێراق لە ساڵی2003

 لەلایان كۆمپانیای  نەوتی باكور بەرێوە دەبردرا، بەڵام  دواتر جلەوی بەرێوە بردنی كەوتە دەستی كوردان و بەشداری لە خولەكانی كوردستان و عێراق دەكرد بەردەوامیش رەنگدانەوەی سەرجەم نەتەوەكانی كەركووك لە نێو یانەكە دەبیندرا، ئێستا بە ھۆی ئەم باردۆخەی كە بەسەر كەركووك دا سەپێندراوە خەریكە بەرێوەبردنی یانەكە وەك بەرپرسانی یانەی كەركووك دەڵێن دووبارە دەكەوێتەوە دەستی كۆمپانیای نەوتی باكوور كە لە ئێستادا ئەم كۆمپانیایە لەلایان وەزارەتی نه‌وتی عێراق بەرێوە دەبردێت.

جگە لە یانەی كەركووك یانەی گازی باكوریش كە لایان وەزارەتی نەوتی عێراق پالپشتی دەكرێت، یەكێك لەم یانانەی كە لەم ساڵانەی دوایدا لەسەر دەستی كوردێك كه‌ دواتریش ته‌نیا به‌هۆی كوردبوونییه‌وه‌ تیرۆر كرا، یانه‌كه‌ی گه‌یانده‌ رێزی یانه‌ نابایه‌كانی كوردستان و عێراق.

 ئێستا وەك بەرپرسانی یانەكە دەڵێن ئەم گۆرانكاریانەی بەسەر شارەكە داھاتووە كاریگەری لەسەر وان نەبووە ھەمان دەستەی ئیدارەی پێشتر یانەكە بەرێوە دەبن، ئێستا یانەكە خۆی بۆ ركابەرییەكانی وەرزی نوێی خولی نایابی ئامادە دەكات كە یەكەمجارە یانەكە لە مێژووی خۆیدا بەشداری دەكات، یاریگای یانەی سلێمانیشی بە فەرمی وەك یاریگای خۆی بە ئەنجامدانی یارییەكانی خولی عێراق. دایاریكردوە، بریارەكەی یانەی گازی باكور لە كاتێدا بوو كە پێشتر یانەكە یاریگای یانەی ھەولێر وەك یاریگای خۆی  دەستنیشان كردبوو.

بە گوتەی بە پرسێكی یانەی كەركووك بریارە لە چەند رۆژی داھاتوو بە تەواوی چارەنووسی یانەی كەركووك لە لایان دەسەڵات دارانی شارەكە یەكلاببێتەوە.