"كریستیانۆ له ریال مه‌درید دوورخرایه‌وه"
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا دوورخستنه‌وه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ و گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ریم بێنزێمای كردۆته‌وه بابه‌تی سه‌ره‌كی چاپی ئه‌مڕۆی رۆژنامه‌كه‌ی و نووسیویه‌تی: كریستیانۆ بۆ جامی شا دوور خرایه‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 16 جه‌نیوه‌ری 2018، رۆژنامه‌ی ماركای له راپۆرته هه‌واڵێكدا جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه كریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ یاری داهاتووی ریال مه‌درید له جامی شای ئیسپانیا به‌رامبه‌ر لیگانیس به‌شداری ناكات.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه كه‌ریم بێنزێما به ته‌واوه‌تی له پێكانه‌كه‌ی چاكبۆته‌وه و بۆ یاری پێنجشه‌ممه له قۆناخی هه‌شتی جامی شای به‌رامبه‌ر لیگانیس ئاماده ده‌بێت.