"چه‌ند كاتژمێرێك پێش یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و ریال مه‌درید ئه‌ستێره‌یه‌كی له‌ده‌ستدا"
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید پێش یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی شایانه‌كان به‌رامبه‌ر ئه‌یاكس، گومان له به‌شداریكردنی گاریس به‌یل دروست ده‌بێت.
پێگه‌ی ماركای ئیسپانیا ئاشكرای كردووه له راهێنانه‌كانی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ گاریس به‌یل له‌گه‌ڵ یاریزانێكی یانه‌كه‌ی تووشی به‌ریه‌ككه‌وتنێكی توند ده‌بێت به‌هۆیه‌وه ره‌نگه بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و به‌رامبه‌ر ئه‌یاكس داببڕێت.
گاریس به‌یل هاوشانی یاریزانه‌كانی گه‌شتی هۆڵه‌ندای بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ئه‌یاكس كردووه، به‌ڵام پێشبینی ده‌كرێت به‌هۆی ئازاره‌وه نه‌توانێت به‌شداریی یارییه‌كه بكات.
گاریس به‌یل ئه‌م وه‌رزه له چامپیۆنزلیگ به‌شداریی 5 یاری كردووه و 3 گۆڵ و 2 ئاسیستی تۆمار كردووه.
له گه‌ڕی 16ـی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌ورووپا ئه‌مشه‌و یانه‌ی ئه‌یاكس و ریال مه‌درید له كاتژمێر 11:00ـی شه‌و به‌كاتی هه‌ولێر له یاریگه‌ی (یوهاین كرۆیف ئارینا) به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.