"به فه‌رمی یه‌كێك له دیارترین به‌رگریكاره‌كانی جیهان وازهێنانی راگه‌یاند"
ئاندریا بارزالی به‌رگریكاری یانه‌ی یوڤێنتۆسی ئیتاڵیا بڕیاری دا له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه به یه‌كجاری واز له یاریكردن بهێنێت.
ئاندریا بارزالی به‌رگریكاری ته‌مه‌ن 37 ساڵه‌ی ئیتاڵی كه 8 نازناوی سێریا ئه‌ی له‌گه‌ڵ یوڤێنتۆس بردۆته‌وه، دوای یارییه‌كه‌ی ئه‌مرۆ به فه‌رمی بڕیاریدا له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه ماڵئاوایی یه‌كجاره‌كی له یاریكردن بكات.
بارزالی ئه‌م وه‌رزه كه‌مترین یاری كردووه، له كۆی سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان ته‌نیا به‌شداریی له 9 یاری كردووه، له هاوینی ئه‌مساڵ گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یوڤێنتۆس كۆتایی دێت و بڕیاریداوه گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێنه‌كاته‌وه.
بارزالی كه به وه‌زیری به‌رگریكارانی جیهان ناسراوه پێشتر له یانه‌ی كیڤۆ ڤیرۆنا ده‌ركه‌وت، دواتر به یه‌ك ملیۆن یۆرۆ له 2004 بۆ یانه‌ی پاڵێرمۆ گواسترایه‌وه، داوی ئاستێكی به‌رز به 14 ملیۆن یۆرۆ له 2008 په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ڤۆڵفسبۆرگی ئه‌ڵمانیا كرد، دوای تێپه‌ڕكردنی 3 وه‌رز له بۆندزلیگا له گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی 2011 له ده‌رگه‌ی یوڤێنتۆس بۆ سێریا ئه‌ی گه‌ڕایه‌وه.
بارزالی له‌گه‌ڵ یوڤێنتۆس به‌شداریی له 279 یاری كردووه، 2 گۆڵ و 6 ئاسیستی هه‌یه، له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیاش 74 یاری كردووه و جامی جیهانی 2006ـی له‌گه‌ڵ وڵاته‌كه‌ی بردۆته‌وه.