گرێبەستە واژۆکراوەکانی دوایین کاتژمێرەکانی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان
K24- هەولێر
لە چەند کاتژمێری رابردوو چەندین گرێبەست لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان واژۆکراون و چەندان یاریزانیش چاوەڕێی دوایین کاتژمێرەکان دەکەن بۆ ئەوەی چارەنووسیان یەکلابێتەوە، تاکو ئێستا 10 گرێبەستی گرنگ لەمڕۆ پێنجشەممە واژۆکراون، کە ئەمڕۆ دوایین وادەیە لە ئەڵمانیا، ئینگڵاند، فڕەنسا و لە ئەڵمانیاش دەرگای بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان داخرا.
لویز نانی بە خواستن لە ڤاڵێنسیاوە پەیوەندی بە ریزەکانی ڤاڵێنسیا کرد-
ئۆکسڵەید چامبێرلەین بەرامبەر 43 ملیۆن یۆرۆ لە ئارسێناڵی ئینگلیزییەوە بۆ ماوەی پێنج وەرز پەیوەندی بە ریزەکانی لیڤەرپوولی ئینگلیزی کرد-
لیڤەرپوول بەفەرمی گواستنەوەی داڤیک ئۆریجی بە خواستن بۆ ریزەکانی فۆلفسبۆرگی ئەڵمانی راگەیاند-
ریناتۆ سانچێز بەخواستن لە بایرن میونشنی ئەڵمانییەوە پەیوەندی بە ریزەکانی سوانزی سیتی کرد و درێسی ژمارە 85 دەپۆشێت-
بورووسیا دۆرتمۆند جادۆن سانچۆی هێرشبەری لە ریزەکانی مانچێستەرسیتی گواستەوە ریزەکانی-
مبای نیانگ لە ئەیسی میلانەوە بە خواستن پەیوەندی بە ریزەکانی تۆرینۆ کرد-
ئاندرێس بیکی بەرگریکاری بێشیکتاشی تورکی تاکو 2019 پەیوەندی بە ریزەکانی شتوتگارتی ئەڵمانی کرد-
سێرجی ئۆریێ بەفەرمی لە پاریس سانجێرمانەوە پەیوەندی بە ریزەکانی تۆتێنهام هۆتسپێرسەوە کرد-