مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌ی نێیمار بۆ لای هاوڕێیه‌كانی پێشووی ئاشكرا بوو
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی نزیك له یانه‌ی بارسێلۆنا مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌ی نێیمار دا سیلڤای به‌رازیلی بۆلای هاورێیه‌كانی پێشووی له بارسا ئاشكرا كرد.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا، له چاپی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 9 نۆڤێمبه‌ری 2017، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه سه‌ردانه‌كه‌ی نێیمار بۆ بارسێلۆنا ئاسایی نه‌بوو، به‌ڵكو په‌یام و مه‌به‌ستێكی نێیماری له‌پشت بوو.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، نێیمار له ژوورێكی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ میسی و سوارێز كۆبۆته‌وه و به هاوڕێیه‌كانی پێشووی راگه‌یاندووه له پاریس زۆر دڵته‌نگه.
رۆژنامه‌ی سپۆرت ئه‌وه‌شی خستۆته ڕوو، كه نێیمار به مێسی و سوارێزی راگه‌یاندووه كارئاسانی بۆ بكه‌ن و ده‌یه‌وێت وه‌ك چۆن جیهانی شۆك كرد به رۆیشتن له بارسێلۆنا، به‌هه‌مان شێوه‌ش به گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ بارسێلۆنا سه‌رنجی جیهان بۆ لای خۆی رابكێشێته‌وه.
نێیمار دا سیلڤای به‌رازیلی له هاوینی ئه‌مساڵی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی بارسێلۆنا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و به 222 ملیۆن یۆرۆ روویكرده یانه‌ی پاریس سانجێرمان و له‌ده‌ستپێكی خۆیدا له‌گه‌ڵ كاڤانی بۆته كێشه‌یه‌ی و جۆرێك له خۆپه‌ریستی و خۆویستی كه‌وتۆته نێوانیان.